بابهت: تێبینییەک سەبارەت بە پرسین سەبارەت بە Facebook و هتد...
سڵاو هاوڕێیان،
نووسینی بابەت/پرسیار سەبارەت بە Facebook و چۆنیەتی جێبەجێ کردنی فڵان کردار و هتد... لە مەکۆی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت لە وێبچن جێی دەبێتەوە. بەڵام،
تکایە ئەوە لە بیر مەکەن Facebook نە زانستە و نە فێربوونێکی ئەوتۆی تێدایە، لە هەمان کاتدا دەزانین Facebook ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی بەهێزە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و ئاگاداری کە لەوانەیە ببێتە هۆکاری دەنگدانەوەی کۆمپانیا و هتد...، هەموو ئەو پرسیارانەی کە هەتە لە ئەو پەیوەندییەدا لە ماڵپەڕی Facebook وەڵام دراونەتەوە، تکایە پێش پرسیار نووسین لە مەکۆکانی وێبچن جارێک و دووان و سیان بە پەڕەکانی یارمەتی لە facebook.com بچۆرەوە و هەوڵ بدە لە ئەوێ وەڵامی پرسیارەکەت وەربگریت.
http://www.facebook.com/help
بابەتی لە Facebook گرینگتر هەیە کە پێویستمان بە تاوتوێ کردنی هەیە لە مەکۆکانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت.
تکایە نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە Facebook کەم بکەوە.
هاوکاریتان پێدەزانین.