1

بابه‌ت: گیرم خواردوە بەدەست ئەو باسە یارمەتی تكایە

سلاو هاورێیان من سەرەتا دەمەوێ‌ سێرڤەرێكم هەبێت خۆم بەرێوەی ببەم هەندێك لە هاورێكانم باسی ئەوە دەكەن كە لە توركیا و ئەمریكا هە بۆكرین
بەلام من دەمەوێ‌ بزانم ئەم سێرڤەرە چۆن چۆنیە وە من گەر بمەوێ‌ لەسەر كۆمپوتەری خۆم دابنێم ئەوە دەبی چی بۆ زیاد بكەم تا ببێتە سێرڤەر شتی وا دەكرێت؟
یاخود هەر بیكرم باشترە هەندێك زانیاری سەبارەت بە سێرڤەر زۆرم پێویستە
یارمەتی ئێوە مایەی سەربەرزیمە
سوپاس

مــــن زانــايـــێــكم كــه خــۆم بــه نــەزان ئەزانــــم

2

وه‌ڵام: گیرم خواردوە بەدەست ئەو باسە یارمەتی تكایە

لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکان هەیە کە بتوانیت سێرڤەر بە کرێ بگریت، نرخ و هتد... دەگەڕێتەوە سەر گرینگی ئەو وڵاتە لە ئاستی ئینتەرنێت دا، بۆ نموونە، سێرڤەر لە ئەڵمانیا و بریتانیا هەرزانترە لە چاوەی سوید و نەرویژ، چوونکە ئەو دوو وڵاتە سەرچاوەی گرینگ و سەرەکی و ترافیکن لەسەر ئینتەرنێت بۆیە ترافیک لەوێ هەرزانە و کاریگەری دەبێتە سەر نرخی کۆتایی سێرڤەر.

پێش ئەوەی سێرڤەر بە کرێ بگریت یان کۆمپیوتەرێکی خۆت بکەیتە سێرڤەر دەبێت بزانیت بۆ چ مەبەستێک سێرڤەر درووست دەکەیت، بۆ نموونە سێرڤەر بۆ ماڵپەڕێکی ئاسایی جیاوازی هەیە لەگەڵ سێرڤەرێک کە گۆرانی و ڤیدیۆ پەخش بکات. هەروەها چ جۆرە تەکنەلۆژیایەک بەکار براوە بۆ داڕشتنی ماڵپەڕ و هتد...

وا دابنێین دەزانیت چیت دەوێت و ئێستا دەتەوێت کۆمپیوتەرێکی خۆت بکەیت بە سێرڤەر،
١، کۆمپیوتەرەکەت هەرچی خێرابێت باشترە، بەڵام مەرج نییە و دەتوانیت لە کۆمپیوتەرێکی کۆنەوە دەست پێبکەیت.
٢، هیچ شتێکی تایبەتی پێویست نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کارتێکی ئینتەرنێتی هەبێت.
٣، لینوکس، ویندۆز یان هەر سیستەمێکی تری لەسەر دادەمەزرێنیت پەیوەندی بە خۆتەوە هەیە.

ئیتر بە ئەو شێوە دەست پێدەکەیت...

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: گیرم خواردوە بەدەست ئەو باسە یارمەتی تكایە

زۆر سوپاس كاك ئاسۆی دل
یانی من گەر ڤیسەم هەبیت چۆن سێرڤەری لەسەر كۆمپوتەر دابنیم
ئەو كۆمپوتەرەی بەكاری دینم
رام  6 گێگا
كارت شاشە 6 گێگا
هارد 1 تێرا
كۆری 5
وە كۆری 7
3 بەقەدەری ئەوەی تر
ئایە ئەوانە گونجاون یان
هی بە هێزتری بۆ بكرم
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
یاخود بە بەریتانیا سێرڤەرێك بكرم
من ئەمەوی لە ژێر دەستی خۆم بێت
نەك لە شوێنێكی تر بەس من بەكار بێنم

مــــن زانــايـــێــكم كــه خــۆم بــه نــەزان ئەزانــــم

4

وه‌ڵام: گیرم خواردوە بەدەست ئەو باسە یارمەتی تكایە

ڤیسەم

؟ لە مانای ئەو وشەیە تێنەگەشتم.

ئەو کۆمپیوتەرەی هەتە چاکە، کۆمپیوتەری سێرڤەر بە شێوەیەکی ئاسایی دەبێت هەموو کات پێ بێت بۆ ئەوەی ماڵپەڕەکەت هەموو کات کار بکات.
بۆم بنووسە کە دەتەوێت چی لە سێرڤەرەکەت بکەیت تا بنووسم چ پرۆگرامێک بەکار بهێنیت.

لە 1and1 دەتوانیت سێرڤەر بە کرێ بگریت، سێرڤەری سەربەخۆ کە هەموو شتێکی لە ژێر دەسەڵاتی خۆت دەبێت، بەڕێوە بردن و هتد... تەنیا شتێکی کە لای تۆ نییە، خوودی سێرڤەرەکەیە کە لە Data Center ی 1and1 ـە، ئەوەش باشترە لەوەی ماڵەوە،
http://www.1and1.co.uk/ServerPremium?__ … .dedicated

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: گیرم خواردوە بەدەست ئەو باسە یارمەتی تكایە

گەر دەیکڕیت،
باشترینە لە هەموو ڕوویەکەوە، بەڵام گرانە - ئەمریکیە.
www.singlehop.com

زۆر باش و بێکێشەیە، هەرزانە لەچاو خۆی - ئەڵمانیە.
www.hetzner.de/en

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی

6

وه‌ڵام: گیرم خواردوە بەدەست ئەو باسە یارمەتی تكایە

دەستان خۆش هاورێیان
وەلا كاكە ئاسۆ بۆ مالپەرێكی تیڤی بەكار دێنم بەس من دەمەوی ئەو سێرڤەرە هەر بەدەستی خۆم پێبێت و بكوژێتەوە
من دەمەوی لە ژێر دەستی خۆم بێت
وە زانیاری زیاتر سودی منەو خێری ئێوەیی هاورێیان

مــــن زانــايـــێــكم كــه خــۆم بــه نــەزان ئەزانــــم

7

وه‌ڵام: گیرم خواردوە بەدەست ئەو باسە یارمەتی تكایە

کاتێک سێرڤەرێک بە کرێ دەگریت بەدەستی خۆتە کەی دەیکوژێنیتەوە و کەی هەڵی دەکەیت، دەسەڵاتی ئەوەشت هەیە.
ئەو کاتە دەبێت سێرڤەرێکت پێویست دەبێت کە ترافیکی زۆر و خێرای هەبێت، سێڤەر بە پەیوەستیی ١ گیگابیتەوە  کارەکەت زۆر باش جێبەجێ دەکات، بەڵام لەوانەیە خەرجیان گرانتر بێت.

ئەو جۆرە سێرڤەرانە لە ماڵەوە لەوانەیە باش کار نەکەن، بە هۆکاری ئەوەی ترافیکی زۆر بەکار دەبەن و کۆمپانیاکانی هێڵی ئینتەرنێتی ماڵەوە زۆربەی کات دەکەونە هاوار کە ببینن ئەوەندە ترافیک بەکار دەبەیت.

http://fdcservers.net/dedicated_servers.php

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com