1 (دەستکاری کراوە: rawand2 2012-08-17 18:53:26)

بابه‌ت: کێشەیەکی سەیر لە ئوبنتو سێرڤەر

سلاو هاورێیان کێشەیەکی زۆر سەیرم هەیە لە دوای دامەزراندنی ئوبنتو وەشانی سێرڤەر لەسەر Vmware 8
توشی ئەم کێشەیە بوم
http://2upl.com/uploads/gif/dde00c0d22.gif
وە ئوبنتو وەشانی desktopم دامەزراندوە هیچ کێشەی نیە
بەڵام من ئەمەوێت وەشانی سێرڤەر بە کاربێنم  کارم بەم وەشانە هەیە

تێبینی: من دوا وەشانم هەیە لە هەردو جۆری ئوبنتو

2

وه‌ڵام: کێشەیەکی سەیر لە ئوبنتو سێرڤەر

دڵنیا نیم به‌ڵام پێ ده‌چێت CPU یه‌كه‌ت توانای نه‌بێت

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

3

وه‌ڵام: کێشەیەکی سەیر لە ئوبنتو سێرڤەر

کێشەکە چییە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: کێشەیەکی سەیر لە ئوبنتو سێرڤەر

دڵنیا نیم به‌ڵام پێ ده‌چێت CPU یه‌كه‌ت توانای نه‌بێت

کاک هونەر باشە ئەگەر توانای نەبێت بۆچی لەگەل وەشانیdesktopدا کێشەی نیە

کێشەکە چییە؟

کاک ئاسۆ کێشەکە ئەوەیە ناتوانم بچمە ناو سیستەمە وە لێرە رادەوەستێت

5

وه‌ڵام: کێشەیەکی سەیر لە ئوبنتو سێرڤەر

ئەوە بۆ خۆی سیستەمی Ubuntu Server ـە، Ubuntu Server وەک وەشانی ئاسایی ڕوومەتی Desktop ی نییە!

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: کێشەیەکی سەیر لە ئوبنتو سێرڤەر

ئاسۆ نادری نووسی:

ئەوە بۆ خۆی سیستەمی Ubuntu Server ـە، Ubuntu Server وەک وەشانی ئاسایی ڕوومەتی Desktop ی نییە!

کاک ئاسۆ خۆ نامەوێت وەک وەشانی desktopبێت بەڵام نەک بەم شیوەیەش بێت ئێستاکە من هیچم پێ ناکرێت لەسەر ئەم سیستەمە جگە لەنیشاندانی ئەمە
ئێستا من چی بکەم تاوەکو بتوانم کار بەم سیستەمە بکەم؟

7

وه‌ڵام: کێشەیەکی سەیر لە ئوبنتو سێرڤەر

دەتوانیت هەموو کارێک بکەیت بۆ نە؟!
دەتەوێت کاری وەک چی جێبەجێ بکەیت؟

کارەکان بە نووسینی Command جێبەجێ دەکەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com