1

بابه‌ت: يارمةتی له‌ php ڤیوشن

سلام علیكم
هاوڕێیان من سایتێكم دروست كردووه‌ به‌ php fusion ڤێرژنی 6
ماوه‌یه‌كی زۆر عه‌یبی نه‌بوو
به‌ڵام ئێستا ئیش ناكات و ئه‌م په‌یامه‌ پشان ئه‌دات تكایه‌ یارمه‌تی
خودا پاداشتتان بداته‌وه‌
http://www.webchinupload.com/f/2013-01/1471131999za.JPG

2

وه‌ڵام: يارمةتی له‌ php ڤیوشن

نمونەى زیندوو دانى .

3

وه‌ڵام: يارمةتی له‌ php ڤیوشن

کاکە زانیار سڵاو ، ئەزیزم پێم وابێ تۆ کێشەت لاگەڵ داتابەیسی ماڵپەڕەکەت هەیە.. ئەو داتابەیس و ژمارەی نهێنیەی لە config.php ماڵپەڕەکەت تۆمارە هاوتا نین . بۆیە هەوڵ بە هاوتایان بکە تا ماڵپەڕەکەت وەگەڕ بکەوێتەوە..ئەم کارەش ئاسانە بچۆبۆ کۆنترۆڵ پانێڵی ڕاژەکەت لەوێ بچۆ بۆ بەشی داتابەیس ،،لەم بەشەدا دەتوانی داتابەیسە کۆنەکەت ببینی کرتە لە دەستکاری بکەو ژمارەی نهێنی یاخود هەر گۆڕانکاریەکت تیا کردوە چاکی بکەرەوەو تا هاوتا بن لەگەڵ تۆماری سەرەتای ماڵپەڕ ..
تێبینی: لەگەڵ دەستکاری کردنی ماڵپەڕ یاخود داتابەیسەکەت بۆپاراستنی پەڕگەکانت کۆپیەکی داتابەیسەکەت داونلۆد بکە ئەوسا دەست بکە بە گۆڕانکاری ،،ئەمەش پاڵپشتە بۆ گەڕانەوەی ماڵپەڕەکەت لە بونی هەر هەڵەیەکدا لە کاتی چاککردنی ماڵپەڕەکەتدا.

سەرکەوتوبیت