1

بابه‌ت: كێشه‌یه‌ك له‌ دۆمه‌ین ، تكایه‌ یارمه‌تی

هاوڕێیان له‌ godaddy كێشه‌یه‌كم هه‌یه‌ ، كاتێك ده‌رۆمه‌ ژورێ ئه‌م په‌یامه‌ دێت
http://www.webchinupload.com/f/2013-05/113692167-11111xxxx.JPG

نازانم ئه‌مه‌ بۆ چی ڕوی داوه‌ !!

2

وه‌ڵام: كێشه‌یه‌ك له‌ دۆمه‌ین ، تكایه‌ یارمه‌تی

وەک نووسراوە، سکانێکی هەویە، مۆڵەتی لێخوڕین یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکەی فەرمیی کە بیسەلمێنێت تۆ ئەو کەسەیت کە کڕینەکەت جێبەجێ کردووە، بنێرە بۆیان بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە هەموو شتێک تەواوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: كێشه‌یه‌ك له‌ دۆمه‌ین ، تكایه‌ یارمه‌تی

سوپاس برا ، به‌ڵام نازانم چ پێویست به‌م زانیاریانه‌ ده‌كات بینێرم بۆ كردنه‌وه‌ی دۆمه‌ینه‌كان ..
به‌ڵام هه‌ویه‌ و مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌مووی كوردی عه‌ره‌بیه‌ ، چۆن ده‌گونجێت! له‌ كاتێكدا زانیاریه‌كانی godaddy هه‌موو ئینگلیزی داخڵم كردوون .
ئه‌و ماستێر كارته‌ی به‌كارم هێناوه‌ بۆ كڕین،ڕێك نیه‌ له‌گه‌ڵ زانیاریه‌كانی خۆم ، جگه‌ په‌یپاڵ نه‌بێت هاو  ناوی خۆمه‌ ! ، ئایا ده‌بێت چی بكه‌م بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی شیاو؟

4

وه‌ڵام: كێشه‌یه‌ك له‌ دۆمه‌ین ، تكایه‌ یارمه‌تی

ئەوە هۆکارەکەیەتی،

ئه‌و ماستێر كارته‌ی به‌كارم هێناوه‌ بۆ كڕین،ڕێك نیه‌ له‌گه‌ڵ زانیاریه‌كانی خۆم

گرینگ نییە بە چ زمانێکە، وەک خۆی سکانی بکە و بۆیان بنێرە، هەروەها پێویست دەکات هی ئەو کەسەش بنێریت کە خاوەنی MasterCard ـەکەیە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com