1 (دەستکاری کراوە: Mohammed Abdalqadir 2013-06-07 18:28:07)

بابه‌ت: دامەزراندنی Apache، MySQL و PHP

لەم بابەتە بچکۆلانەیەدا کۆماندێکی بچووکم داناوە کە لە ڕێگەیەوە سێرڤەری Apache و MySQL و PHP دادەمەزرێنییە سەر سیستەمی ئوبونتووەکەت. پێویست ناکات ڕوونی بکەمەوە کە ئەوانە بۆچی بەکاردێن، لە زۆربەی شوێنەکانی وێبچن باسکراون و بە زانیاری وردترەوە شیکراونەتەوە.

بۆ دامەزراندنی سێرڤەری Apache و MySQL و PHP، لە تێرمیناڵدا ئەم فەرمانە بە دەسەڵاتی Root بنووسە و چاوەڕێبکە تا دادەمەزرێت:-

apt-get install lamp-server^

پاش ئەوەی داونلۆد بوو، لە تێرمیناڵدا، پەنجەرەیەکی شین دەردەکەوێت لەژێر تایتڵی "Configuring mysql-server-5.5" کە داوای دانانی وشەی تێپەڕبوونی یوزەری Root ـی MySQL دەکات. وشەی تێپەڕبوونەکە بنووسە و Enter لەسەر ok بکە. پاشان بە هەمان شێوە داوای دووبارەکردنەوەی وشەی تێپەڕبوون دەکات بۆ جێگیربوون. هەمان هەنگاوی پێشتر دووبارە بکەوە.
ئێستا کەمێک چاوەڕێبکە تا دادەمزرێت.


تێبینی:


1. بەم فەرمانەی تێرمیناڵ، دەتوانی بگەیت بە دەسەڵاتی ڕووت:-

sudo su

پاشان وشەی تێپەڕبوونی ڕووت تۆماربکە.


2. ئێرە بوخچەی Public_html ـی سێرڤەری Apache ـەکەیە:-

/var/www

3. لەوانەیە دەسەڵاتی ئەوەت نەبێت دەستکاری بوخچەی www بکەیت، ئەم فەرمانە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دەستکاریکردنی ئەو بوخچەیە بەدەستبهێنیت:-

sudo chmod 0777 /var/www

4. کاراکتەری ^ لە کۆتایی کۆماندی دامەزراندنەکەدا پێویستە و نابێت لاببرێت.


5. phpMyAdmin (بۆ دەستکاریکردن، زیادکردن و سڕینەوەی بنکەی دراوەکان و هەموو هەڵبژاردنەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە بنکەی دراوە):-
کلیک لێرە بکە بۆ داونلۆد.
فایلەکە Extract بکە و بوخچەی سکریپتەکە بخەرە ناو بوخچەی www ـی Apache، کە لە سەرەوەدا ئاماژەی پێکراوە لەکوێیە.


6. سێرڤەری Apache، خۆکارانە لەگەڵ هەڵبوونی لینوکسەکە دەکەوێتە کار. ئەمانەش چەند فەرمانیکی دەستکردن:
- بۆ ڕێستارت کردنی سێرڤەر:

sudo /etc/init.d/apache2 restart

- بۆ ئیشپێکردنی سێرڤەر:

sudo /etc/init.d/apache2 start

- بۆ ڕاگرتنی سێرڤەر:

sudo /etc/init.d/apache2 stop

7. سێرڤەری MySQL، خۆکارانە لەگەڵ هەڵبوونی لینوکسەکە دەکەوێتە کار. ئەمانەش چەند فەرمانێکی دەستکردن:
- بۆ ڕێستارت کردنی سێرڤەر:

sudo /etc/init.d/mysql restart

- بۆ ئیشپێکردنی سێرڤەر:

sudo /etc/init.d/mysql start

- بۆ ڕاگرتنی سێرڤەر:

sudo /etc/init.d/mysql stop

ماڵپەڕە سەرەکییەکان:

http://www.apache.org
http://www.mysql.com
http://php.net

لە Dropbox خۆت تۆماربکە و ٢ گێگابایت کلاودی خۆت بەدەست بهێنە.
بە بانگهێشتکردنی هەر هاوڕێیەکت ٥٠٠ مێگابایت دەچێتە سەر هەژمارەکەت.

2

وه‌ڵام: دامەزراندنی Apache، MySQL و PHP

دەستت خۆش بێت زۆر بە سوده

I Love Programming

3

وه‌ڵام: دامەزراندنی Apache، MySQL و PHP

syronz نووسی:

دەستت خۆش بێت زۆر بە سوده

4

وه‌ڵام: دامەزراندنی Apache، MySQL و PHP

دەست خۆش بێت بابەتێکی گرنگە

باشترین دابینکاری لە هۆستلیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

5

وه‌ڵام: دامەزراندنی Apache، MySQL و PHP

دەستت خۆش بێت زۆر بە سوده

6

وه‌ڵام: دامەزراندنی Apache، MySQL و PHP

ده‌ست خۆش

7

وه‌ڵام: دامەزراندنی Apache، MySQL و PHP

دەست خۆش گیان ماندوو نەبیت