1

بابه‌ت: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

لەگەڵ کردنەوەی بەشی وێب فۆنتی کوردی، کۆمەڵێک ماڵپەڕ فۆنتەکان بەکار دەهێنن و تا کاتی نووسینی ئەم بابەتە زۆرتر لە ٣٥ هەزار جار پیشان دراون لە نێو ئەو ماڵپەڕانەی کە بەکاریان دەهێنن. ئەو ژمارەیە زۆر دڵخۆشمان دەکات و هانمان دەدات بۆ باشتر کردنی بەشی وێب فۆنت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پتەوتر و بێ کێشەتر بێت.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ڕاژەیەکی وەک وێب فۆنتی کوردی ئەوەیە کە کاتی داخرانی نەبێت، نەکردنەوەی فۆنتەکان لە نێو ماڵپەڕەکان مەبەست لە بوونی وێب فۆنت کەم دەکاتەوە و دەزانین کە لەگەڵ سەرەتای ڕاگەیاندنی بەشی ناوبراو لەگەڵ داکەوتنی ماڵپەڕی وێبچن ئەو بەشەش کێشەی بۆ درووست دەبوو کە بە نۆرەی خۆی وێب فۆنتەکان کاریان نەدەکرد لە ئەو ماڵپەڕانەی کە بەکاریان دەبەن.

بێگومان ئەوە کێشەیەکی سەرەکی بوو و پێویستی بە چارەسەری دەستبەجێ هەبوو، خۆشبەختانە لە سەرەتای ئەم مانگەوە کێشەکانی داکەوتنی وێبچن بنبڕ کراون و بە شێوازی نوێ دەبێت Uptime لە ٩٩.٩% کەمتر نەبێت. لە هەمان کاتدا وێب فۆنتەکان بەسەر دوو ڕاژەکاردا دابەش کراون کە ئەگەر ڕاژەکاری یەکەم کێشەی تەکنیکی هەبوو ڕاژەکاری دووەم دەستبەجێ بەکار دەبرێت، ئەمەش هۆکارێک دەبێت بۆ بە بەردەوامیی کارکردنی وێب فۆنتەکان لە کاتێکدا ئەگەر ماڵپەڕی وێبچن کاتی داکەوتنی هەبوو.

جگە لە خاڵی سەرەوە چەند هۆکاری دیکەش هەن کە بۆ وەک خاوەن ماڵپەڕ باشترە وێب فۆنتەکان لە ڕاژەکاری وێبچن ـەوە بەکار ببەیت،

  • لەگەڵ باشتر بوونی پاڵپشتی کردنی فۆنتەکان و جۆرەکانیان لە لایەن وێبگەڕە جیاوازەکانەوە، وێب فۆنتی کوردی وێبچن ڕێکدەخەین، واتە هیچ کاتێک فۆنتی کەمتر یان زۆرتر Load ناکرێنە نێو پەڕەکانت کە کاریگەرییان دەبێتە سەر خێرای/خاویی بوونەوەی پەڕەکانی ماڵپەڕەکەت.

  • چوونکە وێب فۆنتەکانی وێبچن لە لایەن ماڵپەڕی دیکەوە بەکار دەهێنرێن، شانسی ئەوەی کە فۆنتەکان لە Cache ی وێبگەڕی بەکارهێنەردا هەبن، زۆرە. ئەوەش وادەکات کە لە کاتی کردنەوەی پەڕەکانی ماڵپەڕەکەت ئەو فۆنتانەی لە Cache دا هەن پێویستیان بە دووبارە داگرتنەوە نابێت و لە ئەنجام دا ماڵپەڕەکەت خێراتر دەکرێتەوە.

  • لە پرۆسەی چالاک کردنی فۆنتی ئەوەمان بۆ ڕوون بووەتەوە کە هەموو فۆنتە کوردییەکان بێ کێشە نین، کێشەی زۆرێک لە فۆنتەکانمان چارەسەر کردووە، پێویست ناکات تۆ کاتی خۆت لەسەر چاک کردنیان بە فیڕۆ بدەیت.

  • کاتەلۆگی فۆنتەکان بە بەردەوامی فۆنتی نوێی بۆ زۆر دەکرێت.

سەرەڕای ئەو خاڵانەی سەرەوە، بەکارهێنانی وێب فۆنتەکان ئاسانە.


ئەو ماڵپەڕانەی کە پێشتر فۆنتەکانیان بەکار هێناوە: فۆنتەکان کار دەکەن وەک پێشوو، بەڵام بۆ ئەوەی لە ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی Uptime سوود ببینن، دەبێت بەستەری فۆنتەکان بگۆڕن بۆ بەستەرە نوێکان.
لە نێو بەستەر ئەو بەشە

http://www.webchin.org/extend/

بگۆڕن بۆ،

http://services.webchin.org/

واتە بەستەری فۆنتێک لەسەر شێوازی کۆن،

http://www.webchin.org/extend/web-fonts/web-font?font=UniQAIDAR_7EMZE

دەبێتە بەستەری خوارەوە بە شێوازی نوێ،

http://services.webchin.org/web-fonts/web-font?font=UniQAIDAR_7EMZE

بەستەری شێوازی کۆن کار دەکات تا ئەو کاتەی کە دەبینین ماڵپەڕ چیتر بەکاری ناهێنن.


هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا زۆرتر لە ٧٠ فۆنتی نوێ زۆر کراوە بۆ لیستەی فۆنتەکان کە ئێستا کۆی ١٠٧ فۆنتە تا کاتی نووسینی ئەم بابەتە.


پێوەکراوی وێب فۆنتەکان بۆ جووملە

کاک هەڵبەست پێوەکراوی تایبەت بە وێب فۆنتەکانی بۆ Joomla / جووملە ئامادە کردووە و لە بەستەری خوارەوە هەموو زانیارییەکی پەیوەندیدار هەیە،
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=30175

پێوەکراوێکی هاوشێوە بۆ WordPress بەڕێوەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە کە هەڵبژاردن و بەکاربردنی فۆنتەکان ئاسان دەکاتەوە بە شێوەیەک کە پێویستی بە نووسینی کۆد نابێت.

شێوازی ئاسایی بەکارهێنانی وێب فۆنتەکان لە نێو ماڵپەڕەکەت، (ڕوونکردنەوەی ڤیدیۆیی)

تکایە ئەگەر کێشە، کەم و کۆڕییەک لەگەڵ وێب فۆنتەکان هەیە، لە ئەم بابەتە ئاماژەی پێبدەن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

دەست خۆش کاک ئاسۆ بۆ ئەم کارە بێ وێنەیە , من سوودم لێی بینى.

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

3

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

دەستەکانت خۆش بێت کاک ئاسۆ گیان ، کارێکی زۆر باشە ، من زۆر سوودم لێ بینی کە پێش ئەوە بەم شێوەیە ئاسان نەبوو ...

4

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ده‌ست خۆش كاكه‌ ئاسۆ كارێكی زۆر جوانه‌ هه‌ربژیت .

رووحت شاد ( كاكه‌ ئاسۆ ) ئه‌ندازیار و بیلمه‌ت و پرۆفیسۆری وێبی كوردی
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادری)

5

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ده‌ست خۆش كاكه‌ ئاسۆ كارێكی زۆر جوانه‌ هه‌ربژیت .
به‌هیوای كاری جوانتر

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

6

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

دەست خۆش کاک ئاسۆ بۆ ئەم کارە جوانه

7

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ده‌ستت خۆش ، به‌هیواى به‌رده‌وامى-_-

8

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

له‌ Generate Font که‌ ده‌مه‌وێ فۆنتێ دروست بکه‌م ، نایکا ، قه‌باره‌که‌شی زۆر که‌مه‌ ، هیچ په‌یامێکێش نادا !؟

9

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

کاک هەڵکەوت مەبەستت لە پێوەکراوی جووملەیە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

نا کاك ئاسۆ مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه‌ http://www.webchin.org/index.php?besh=f … -generator که‌ فۆنتێکی ئه‌یه‌مێ هیچم ناداتێ !

11

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ناوی ئەو فۆنتە چییە کە دەتەوێت درووستی بکەیت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

12

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ئێستا تاقیم کرده‌وه‌ یایمێ ، به‌س پێشتر که‌ دووگمه‌ی دروستکردنم ده‌کرد به‌تاڵ ئه‌بویه‌وه‌ هێنانی فۆنته‌که‌ .

13

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

چاکە، لەوانەیە کێشەیەکی کاتی بووبێت، بەڵام تکایە ئەگەر ڕوویدایەوە ئاگادارم بکەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

14

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

به‌ڵێ بێگومان ، به‌هیوای دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ .

15

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

کاک ئاسۆ ئێستا من فۆنتیUniQAIDAR_AKHBARIAم generate کرد بەڵام لە فایەرفۆکس کار ئەکات کەچی لە google chrome بە شێوەی tahoma پشانی ئەیات!

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

16

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ڕێنوار نووسی:

کاک ئاسۆ ئێستا من فۆنتیUniQAIDAR_AKHBARIAم generate کرد بەڵام لە فایەرفۆکس کار ئەکات کەچی لە google chrome بە شێوەی tahoma پشانی ئەیات!

هەندێک لە فۆنتە کوردییەکان بۆ خۆیان کێشەی تەکنیکییان هەیە. دەبێت بە دەستکردی دەستکاری بکرێن.
هەر فۆنتێک کە کێشەی هەیە، لە وێبچن باری بکەن و بەستەرەکەیم بۆ دابنێن تا چارەسەری بکەم.

ئەو فۆنتانەی کە ئێستا لە لیستی وێب فۆنتەکان دانراون، ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر کراوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

17

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ئەها دەست خۆش کاک ئاسۆ من ئەم ڕێگایەم گرتەبەر UniQAIDAR_AKHBARIAم لە وێبچین داگرت پاشان generateم کرد ە فایەرفۆکس کار ئەکات کەچی لە google chrome بە شێوەی tahoma پشانی ئەیات!

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

18

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

ئەو فۆنتە لە لیستی وێب فۆنتەکان هەیە،
http://www.webchin.org/index.php?besh=kurdish-web-fonts

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

19

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

باشە سوپاس کاکە ئاسۆ ئەوە بەکار ئەهێنم

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

20

وه‌ڵام: وێب فۆنتی کوردی و هەنگاوێکی دیکە

سڵاو کاک ئاسۆ
وێڕای ماندوونەبوونی و سپاس بۆ ئەو کارە بە نرخەتان،
من چەنت فۆنتێکم بە Font Face Generator گۆڕی بۆ وێب فۆنت، کاتی بەکارهێنانی، لە وێبگەڕەکانی  Internet Explorer و Opera دا بێ کێشەیە، بەڵام لە FireFox دا هێندێک لە پیتەکان وەک ێ ، ڵ و ە گەورە دەنووسێ و لە Google chrome و Comodo Dragon دا هەر فۆنتی پێش‌وتە (Tahoma) پێشان دەدات. تکایە ڕێنوێنیم بکەن. بۆ نموونە فۆنتێکم لە شوێنی http://lajan.ir/fonts/lajan.ttf دا داناوە ئەگەر بۆتان زەحمەت نییە، تاقیبکەن. ئەگەریش چارەسەری بکەن و دایبنێنە ناو فۆنتەکانی دیکەی ماڵپەڕی وێبچنەوە تا دۆستان کەڵکی لێوەرگرن، باشتر.
بە سپاسەوە. لاجان

ئەوەی ڕابردووە لەبیریکە و
ئەوەی نەشهاتوو تاسەباری مەبە!