1 (دەستکاری کراوە: تەمەن 2013-07-07 03:07:24)

بابه‌ت: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

سڵاو
سەرەتا ئەم بابەتە بۆیە بڵاو دەکەمەوە چوونکە سوودێکی زۆری هەبوو بۆم بەهەمان شێوە زۆرانی تر پێویستیان پێی دەبێت

...گەر دەتەوێت Setupـێک درووست بکەیت  بۆ دانانی کۆمەڵیک بەرنامە لە ناوی دا,کە هەر کاتێک ئەو Setupـت دامەزراند هەموو ئەو بەرنامانەی لە ناوییەتی لەگەڵی دابمەزرێت بە شێوەی خۆکارانە
کە مەبەستمە ئەویش درووست کردنی پاکەتێکی بەرنامەکانت کە پێویستتە  بۆ ئەوەی هەر کاتێک کە ویندۆزت دووبارە دامەزراندەوە یان فۆرمات
ئەوا بە ئاسانی تەنها بە کردنەوەی یەک Setup ئەوەی بتەوێت بۆت دابمەزرێت وەک بەرنامە گرنگەکان و یان پێناسەکانی کۆمپیوتەرکەت یان هەر بەرنامەیێک کە بتەوێت, وە هەروەها بەشێوەی هەڵبژاردنیش selections کە کامەت بوێت لە دامەزراندنەکە.


گەر دەتەوێت شتێکی وا درووست بکەیت ئەوا بەدوای ئەم بابەتە کەوە smile

ئەو بەرنامانەی کە کاریان لەسەر دەکەم لەم بابتە بریتین لە

  • Advanced Installer

  • EMCO MSI Package Builder

  • SFXMaker

    سەرەتا بۆ ئاسانکاری فۆڵدەرێک درووست بکە و هەموو ئەو بەرنامانەی کەدەتەوێت بخەرە ناوی کە دەتەوێت.

    -بەرنامەی Advanced Installer بەرنامەیێکی بەهێزە بۆ درووست کردنی setup کارەکەمان لەسەر ئەم بەرنامەیەیە.
    Advanced Installer بە چوار جۆر بەرنامەکانت بۆ دەکات بە Installer یان بە چوار جۆر دەتوانی بەرنامە درووست بکەیت

    •Pre-install ئەم بەشە هەڵبژاردنت دەداتێ بۆ بەرنامەکانت کە سلێکتیان بکەیت select بکەیت پێش ئەوەی دایان مەزرێنی.
    •Feature-based ئەم بەشە هەموو بەرنامەکانت ڕاستەوخۆ دادەمەزرێنێت لەگەڵ کردنەوەی بەرنامە سەرەکیەکەی درووستت کردووە.
    •Chained ئەم بەشە هەموو بەرنامەکانت دادەمەزرێنێت پێش تەواو بوونی بەرنامە سەرەکیەکەت.
    •Post-install ئەم بەشە هەموو بەرنامەکانت دادەمەزرێنێت لە کاتێک کە بەرنامە سەرەکیەکەت دامەزرا.

    لەم بابەتە من Pre-install هەڵدەبژێرم چوونکە باشترە

    ئیستا بەرنامەی Advanced Installer بکەرەوە
    دوو کرتە لەسەر Professional بکە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/1463750877-1.png

    لە بەشی Product details دەتوانی ناو  وەشانێک دابنێیت, گرنگ نیە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/92521507-2.png

    ئێستا هەموو بەشەکانی تر دەتوانی واز لێ بێنی و بڕۆیە سەر بەشی prerequisites
    ڕایت کلیک لەسەر بەشی Pre-install بکە و New package prerequisites هەڵبژێرە, ئینجا بەرنامەیێک هەڵبژێرە کە دەتەوێت دایبنێیت

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/945641887-3.png

    کە بەرنامەیێکت هەڵبژارد ئەوا ئیدی ئەو بەرنامەیە لەگەڵی دادەنرێت و کاتێک کە درووستت کرد لەگەڵی دادەمەزرێت, بەڵام بەشێوەی خۆکارانە نا,
    واتە لەکاتی دامەزراندنی ئەو بەرنامەیەی کە درووستی دەکەی ئەو بەرنامانەی کە داتنابوو لە بەشی Pre-install لەگەڵی دەبێتەوە و تۆ دەبێت next , next دابگری بۆ دابەزاندنی هەر یەکەیان
    گەر ناتەوێت ئەمە ڕووبدات ئەوا دەێت تۆ بەرنامەکە بکەیت بە silent install واتە هەر کە کردتەوە خۆکارانە دابمەزرێت, واتە تەنها بە دوو کرتە لەسەری خۆکارارانە install ببێت

    لێرەدا بە دوو ڕێگا دەتوانیت بەرنامەکە بکەیت بە silent install

    یەکەم:- دەتوانین بەرنامەکە بکەین بە silent install بە بەرنامەی SFXMaker و پاشان ئەو بەرنامەیە لەبەشی  Pre-install دابنێین.
    دووەم:- دەتوانین تەنها کۆدی  Install command lineـی بەرنامەکە وەرگرین لە ڕێگەی بەرنامەی SFXMaker وە پاشان تەنها کۆدەکە دابنێین بۆ ئەو بەرنامەیەی کە داتناوە لە بەشی Pre-install, لە Advanced Installer

    گەر یەکێک لەمانەی سەرەوە کاری نەکرد بۆ بەرنامەکە, واتە گەر SFXMaker بەرنامەکەی بۆت نەکرد بە silent install وە کۆدی Install commandـێ بۆت نەدۆزیەوە, ئەوەش لەکاتێک ڕوودەدات کە بەرنامەکە لە ئەرشیڤ دانرابێت واتە لەکاتی کردنەوەی بەرنامە لە ئەریشڤ خۆی دەردێنی ئینجا Install دەبێت وەک فایەرفۆکس یان زۆربەرنامەی تر, یان بەرنامەکە MSIـیە

    جا لە کاتی وا دەتوانی بەرنامەی EMCO بەکاربێنیت بۆ ڕیکۆرد کردنی بەرنامەکە لە کاتی دامەزراندنی وە Repackage کردنی بۆ silent install
    چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرنامەکان لەگەڵ درێژەی بابەتەکە ڕوون دەکەمەوە بەردەوامبە لەگەڵی.


    بۆ کردنی بەرنامەکە بۆ silent install وە دانانیان لە pre-install دەتوانین دوو ڕیگا بگرینە بەر, من هۆردووک شیدەکەمەوە کامەت پێ ئاسان بوو بەکاری بێنە...

    یەکەم:- کردنی بەرنامەکان بۆ silent install بە بەرنامەی SFXmaker
      ئێستا گەر دەتەوێت بەرنامەیەک بکەیت بە silent install وە پاشان بەکاری بێنی لە Advanced Installer ئەوا بە ئاسانی بەرنامەی SFXMaker بکەرەوە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/566057675-4.png

    (1)  بەرنامەیەک هەڵبژێرە لە بەشی Installer path
    (2)  کرتەی خانەکە بکە لەبەشی Silent switches کە لە ناو چەماوەدامناوە بۆ دۆزینەوەی Install command line
    (3)  شوێنێک دەستنیشان بکە بۆ سەیڤ کردنی.
    ئینجا کرتەی Create بکە بۆ کردنی بەرنامەکە بە silent install

    کاتێک کە بەرنامەکە بوو بە  silent install ئەوا ئیستا دەتوانی لەبەشی Pre-install دابنێیت, وە هەموو ئەو بەرنامانەی ترت بەهەمان شێوە  بیکە بە سایلێنت ئینستۆل وە لەبەشی Pre-install دایان بنێ.

    دووەم:- وەرگرتنی Install command line  بە بەرنامەی SFXMaker
    کۆدی Install command line ـی ئەو بەرنامەیە وەرگرە لە SFXMaker لەبەشی Silent switches

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/1580990559-5.png

    کۆدەکە کۆپی بکە.
    پاشان لە بەرنامەی Advanced installer لە بەشی Pre-install ڕایت کلیک بکە و کرتەی New package prerequisites بکە پاشان ئەو بەرنامەیە هەڵبژێرە کە کۆدەکەیت دۆزیەوە
    کاتێک کە بەرنامەکەت دانا ئینجا بڕۆ بۆ بەشی Setup Files لە خوارەوە لە بەشی :Full UI کۆدەکەی دابنێ

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/1742860281-6.png

    بەم شێوەیە بەرنامەکە ئینستۆل دەبێت بە خۆکارانە لە کانی دامەزراندنی.

    ئێستا کاتێک تەواو بوویت لە دانانی بەرنامەکان وە کردنیان بە شێوەی خۆکارانە دەتوانی واز لە هەموو بەشەکانی تر بێنی و بیکەیت بە Setupـێک.
    کرتەی بەشی Product details بکە پاشان کرتەی Build بکە و شوێنێک هەڵژێرە بۆ سەیڤکردنی

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/287749323-7.png

    ئەمەش دوا ئەنجام دەبێت کاتێک کە هەموو بەرنامەکانت دانا

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/1222748661-8.png

    .......................................................
    ... EMCO MSI Package Builder
    EMCO بەرنامەیێکە تۆ دەتوانی لە کاتێکی دیاری کراودا سیستەمی کۆمپیوتەرکەت ڕیکۆرد بکەیت کە هەرشتێک لەماوەی ڕیکۆردەکە ڕووبدات پیشانی دەدات وە سەیڤی دەکات, بۆ نموونە تۆ دەتوانی بەرنامەیێک ڕیکۆرد بکەیت لە کاتی Install کردنی دا کاتێک کە بەرنامەکەت دامەزراند وە ڕیکۆردەکەت ڕاگرت ئەوا پێت نیشان دەدات ئەم بەرنامەیە کەوتووەتە کوێی کۆمپیوتەرەکەت وە هەرچیەک ڕووی دابێت پاشی دامەزراندنی, لە هەمان کاتتدا تۆ دەتوانی ئەو ڕوودانانە بیکەیتەوە بە setupــێکی تر واتە هەمان بەرنامە درووستبکەیتەوە بە کورتی
    بۆیە ئەم بەرنامەیە شیدەکەمەوە چوونکە دوو سوودی گرنگی هەیە لەم بابتە وە پێویستت پێی دەبێت

    یەکەم:- هەروەکو پێشتر باسم کرد کە هەندێ بەرنامە Install command lineـی نادۆزرێتەوە وە نابێت بە silent install چوونکە لە نێو ئەرشیڤ دانە یاوەخوود لەوانەیە لە نێو packageـی MSI دابن نەک exe-executable ,هەرچەندە دەتوانین لە نێو ئەرشیڤەکە دەری بهێنین بە زۆرێک لە بەرنامەکان بۆ نموونە upx یان زۆرێک لە بەرنامەکانی Unziper بەڵام شەرت نیە کە ئەم بەرنامەیە لە نێو ئەرشیڤ دانرابێت بۆ کەمکردنەوەی قورسایەکەی,
    بە هەرحاڵ دەتوانین EMCO بەکار بهێنین بۆ Repackage کردنی هـــــــــــەر بەرامەیێک کە بتەوێت وە بیکەیت بە دامەزراندنێکی خۆکارانە silent install

    دووەم:- سوودێکی باش لە EMCO  دەبینی بۆ ئەکتیڤکردنی هەربەرنامەیێک یاوەخوود هەر دەست کاریێکی بکەیت پێش ئەوەی بیکەیتەوە Setup smile

    بکارهێنانی:
    سەرەتا هـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەموو بەرنامەیێکت دابخە واباشترە لە Task manager لە بەشی Applications ئەوەی هەبوو دایبخەیت چوونکە ئەوەی کرابێتەوە ڕیکۆرد دەکات, فۆڵدەر ئاساییە گەر کرابێتەوە بە explorer.exe ڕیکۆرد دەبێت کاریگەری نابێت.

    بەرنامەی EMCO MSI Package Builder بکەرەوە
    کرتەی Start monitor بکە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/681638035-9.png

    پاشان Finish داگرە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/1787948065-10.png

    ئینجا ئەو بەرنامەیە بکەرەوە کەدەتەوێـت ڕیکۆردی بکات و Installـی بکە بەو شێوەیە و لەو شوێنەی کە دەتەوێت + ئەکتیڤی بکە گەر پێویستی بە ئەکتیڤ هەیە + هەر دەست کاریێکی بکە گەر دەتەوێت بۆ نموونە گەر دەتەوێت پاشی Install ئایکۆنەکەی لەسەر دیسک تۆپ پیشان نەدات ئەوا تەنها ئایکۆنەکەی ڕەش کەرەوە لەسەر دیسکتۆپ یاوەخوود گەر دەتەوێت خۆکارانە ئەپدەیت نەبێت ئەوا ئەپدەیتی بەرنامەکە ڕابگرە بەهەرحاڵ هەر شتێک کە بتەوێت بیکەیت

    پاشی ئەوەی کە تەواو بوویت
    ئینجا بڕۆوە سەر EMCO ئەو جارە کرتەی Stop monitor بکە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/412427345-11.png

    ئێستا New Projectــتێک درووست دەبێت و هەموو ئەوانەی تیادایە کە لە ماوەی ڕیکۆردەکە ڕوویان دا.
    نموونە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/1365965315-15.png

    دەتوانی ئەوەی نەتەوێت ڕەشی کەیتەوە یان دەستکاری بکەیت گەر هەموو شتێک تەواوە ئەوا کرتەی
    Prepare Installation بکە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/745550541-12.png

    ئینجا کرتەی Remove missing file links بکە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/119070659-13.png

    ئینجا کرتەی Create MSI package بکە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/1495163559-14.png

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/1274187643-16.png

    1:- شوێنی هەڵگرتنی بەرنامەکە.
    2:- ناوی بەرنامەکە.
    3:- درووست کەری بەرنامەکە.
    4:- دانانی ئایکۆنێک بۆ بەرنامەکە.
    5:- واباشترە کە Monitored Applications only. if any هەڵبژێری بەم شێوەیە تەنها ئایکۆنی ئەو بەرنامەیەی کە درووستت کردەوە دەکەوێتە Programs and Features لە ویندۆز ٧ یان Add/Remove programs لە xp لە کۆنترۆل پانێلی کۆمپیوتەرەکەت.
    6:- دەتوانی سەح لەم خانەیە بدەیت گەر دەتەوێت کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارت بێتەوە پاشی دامەزراندنی بەرنامەکە.

    ئینجا کرتەی Finish بکە بۆ تەواو کردنی ئەوەی درووست کرد

    http://www.webchinupload.com/f/2013-07/1787948065-10.png

    کە درووست دەبێت وەک silent install تەنها بە کردنەوەی خۆکارانە دادەمەزرێت.

    کاتێک درووستت کرد واباشترە تاقی بکەیتەوە نەوەک هەڵەیێکی هەبێت
    لە کۆمپیوتەرێکی تر بەرنامەکە Install بکە, یان سەرەتا بەرنامەکە لە کۆمپیوتەرت ڕەش کەرەوە *ئەوەی کە ئینستۆل بووە پێشتر* ئینجا ئەوەی کە بە ئاخیر درووست کرد ئینستۆلی بکە.

    گەر هەموو شتێک تەواوە ئەوا ئێستا دەتوانی بچی بەهەمان شێوە لەگەڵ ئەوانەی تر دایبنێیت لە بەرنامەی Advanced Installer لە بەشی Pre-install
    ............................................................................


    بۆ هەر پرسیارێک ئامادەم
    -----
    سوودی هبێت انشاءاللة smile

    COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970

    2

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    ئه‌ندامی به‌ڕێز، سووپاس بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌سووده‌، بابه‌ته‌كه‌ له‌ لیسته‌ی هه‌ڵواسراوه‌كان داده‌نرێت و هیوادارین بابه‌تی زۆرتری هاوشێوه‌ له‌ داهاتوودا ببینین.

    هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

    3

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    ئه‌وه‌یه‌ بابه‌ت ده‌ستخۆش براكه‌م به‌راستی بابه‌تێكی جوانه‌ و ماندوو بوونی پێوه‌دیاره‌
    به‌هیوای كاری زیاتر كاكه‌ ته‌مه‌نی گوڵ

    ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
    وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

    4

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    ده‌ستت خۆش بێت كاكه‌ ته‌مه‌ن گیان هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ بیت

    5

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    دەستخۆش بۆ ئەم بابەتە بەسودە.
    ئەو بەرنامانەی سێت ئەپیان بۆ دروست دەکەیت دەبێت ئنستۆڵ کرابێت لە کۆمپیوتەرەکەتدا
    یان نا  ؟

    6

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    دەستت خۆش بێت کاکە تەمەن زۆر بەسوودە

    7

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    سووپاس بۆ ئێوەی بەڕیزیش وە سووپاس بۆ هەڵواسینی^
    کاک briar گرنگ ئەوەیە بەرنامەیێک هەڵبژێری کە هێشتا ئینستۆل نەکرابێت واتە بە پاشگری exe. بێت

    COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970

    8 (دەستکاری کراوە: hewa100 2013-07-21 13:33:30)

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    زۆر ده‌ستت خۆش خۆش بیت به‌راستی ئیشیكی زۆر باشت كردووه‌ له‌شت ساخ بیت سه‌ركه‌وتووبیت

    به‌نوسین رونكردنه‌وه‌ش باشه‌ به‌س خۆزكه‌ له‌هه‌رچی سایتكی كوردی بابه‌ت دابنرایه‌ زیاتر به‌ سه‌وت و صوره‌ رون بكرایه‌ ته‌وه‌ ...................دوباره‌ ده‌ست خۆش

    9

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    دەستەکانت خۆش بەسودە

    10

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    دەستت خۆش بێت کاکە

    11

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    برای بەڕێزن^^

    COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970

    12 (دەستکاری کراوە: bafr.87 2013-08-17 13:39:37)

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    برام  دەستت خۆشبێت

    بەڵام من هەرسێ ئەو بەرنامانەم دەوێت

    ئەو بەرنامانەی کە کاریان لەسەر دەکەم لەم بابتە بریتین لە

    •Advanced Installer


    •EMCO MSI Package Builder


    •SFXMaker



    ....


    هەروەها ئەگەر بکرێت نمونەى پاکەتەکە
    >>>>>>>>>

    13

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    دەستخۆش
    بابەتێکی بە سوودە  big_smile

    هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
    <?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

    14 (دەستکاری کراوە: تەمەن 2013-08-17 19:51:24)

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    ڕێزت هەیە ئەیمەن big_smile
    بەڕێز bafr.87 ئەمە ماڵپەڕی سەرەکی SFXMaker بەرنامەکە خۆڕایە
    http://www.isoft-online.com/
    بۆ ئەوانی تر ناتوانم لینک دابنێم بەڵام لە گووگڵ لە نێو تۆرێنتەکان بگەڕێ هەنە بە کڕاک

    COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970

    15

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    دەستت خۆشبێت زۆر بەسوودە

    16

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    ئەو دەستانەت خۆش بێت بابەتێکى زۆر نایابە

    17

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    حەلى نییە ئەم بابەتە ، دەستخۆش !

    سوپاس!

    18

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    moeinmyusuf نووسی:

    حەلى نییە ئەم بابەتە ، دەستخۆش !

    چیە حەلی نیە برام؟

    COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970

    19

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    aw barnamanay ka sryal w krakyan la gala kesha drwst nabet  noyan

    20

    وه‌ڵام: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.

    garmyani نووسی:

    aw barnamanay ka sryal w krakyan la gala kesha drwst nabet  noyan

    نەخێر. ئەکتیڤی بکە و بیکە بە سایلنت,  باسیم کردووە

    COOLER MASTER HAF XM\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Kraken X41 liquid cooling\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\EVGA GeForce GTX 970