1 (دەستکاری کراوە: شالاو كؤيي 2013-08-13 18:11:37)

بابه‌ت: دووباره‌ كڕینه‌وه‌ی دۆمه‌ین !

سڵاو به‌ڕیزان

نازانم پێم وابێت شتێك هه‌یه‌ له‌ دۆمه‌ین ئه‌ویش دووباره‌ كڕینه‌وه‌ی دۆمه‌ین

بۆ نموونه‌ دۆمه‌ینێك هه‌یه‌ تۆماركراوه‌ به‌ڵام به‌سه‌رچووه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت تۆماری بكه‌یته‌وه‌ چۆنه‌ ؟ وابزانم ReOrder یان Back Order
ـه

چونكه‌ دیاره‌ كاتێك دۆمه‌ین به‌سه‌ر ده‌چێت ماوه‌یه‌كی ده‌وێت تا بتوانی تۆماری بكه‌یت

یان بته‌وێت دۆمه‌ینێك بكڕیته‌وه‌ بۆ نموونه‌ webchin له‌ ئێستادا هه‌یه‌ به‌ڵام بته‌وێت دووباره‌ من بۆخۆم بیكڕمه‌وه‌ وابزانم نرخێكی گرانه‌ به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ چۆن چۆنیه‌ ؟

زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر كه‌سێك شاره‌زایی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ هه‌بێت

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

2 (دەستکاری کراوە: aagren 2013-08-13 18:10:44)

وه‌ڵام: دووباره‌ كڕینه‌وه‌ی دۆمه‌ین !

http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=25865


من خۆشم ئه‌وه‌ی له‌ نه‌یم دۆمه‌ینێك هه‌بوو پاش 3 مانگ زیاتر  توانیم تۆماری بكه‌مه‌وه‌
چونكه‌ به‌سه‌ر چوو بوو خاوه‌نه‌كه‌ی نوێی نه‌كردبویه‌وه‌ به‌ 11$ وه‌ك دۆمه‌ینی ئاسایی تۆمارم كرده‌وه‌

3

وه‌ڵام: دووباره‌ كڕینه‌وه‌ی دۆمه‌ین !

كاكه‌ گۆران گیان مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌نه‌بوو !

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

4

وه‌ڵام: دووباره‌ كڕینه‌وه‌ی دۆمه‌ین !

ئه‌ها ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت واته‌ ئێستا ئه‌م دۆمه‌ینه‌ هی كاك ئاسۆیه‌ و له‌ ئه‌كاونتی ئه‌و تۆمار كراوه‌
ئینجا تۆ ئه‌ته‌وێت بۆخۆت تۆماری بكه‌یته‌وه‌ !
بروا ناكه‌م كۆمپانیا ڕێگه‌ به‌و شته‌ بدات

له‌وانه‌یه‌ هاوڕێ یان شاره‌زایی یان زیاتر بێت شتێكت بۆ بنوسن

به‌رای من بروا ناكه‌م شتی وا ببێت  چونكه‌ ئه‌و دۆمه‌ینه‌ هیچ خاوه‌نه‌كه‌یتی ئه‌و كڕی وێتی

5

وه‌ڵام: دووباره‌ كڕینه‌وه‌ی دۆمه‌ین !

دۆمەینێک کە کەسێکی دیکە تۆماری کردبێت، تۆ ناتوانیت تۆماری بکەیت.
ئەگەر خاوەنی ئەسڵی بیەوێت پێت بفرۆشێت، ئەو کاتە دەتوانێت پێت بفرۆشێت.
دۆمەینێک کە کاتەکەی بەسەر بچێت بە شێوەیەکی ئاسایی ٦٠ ڕۆژ لە کاتی چاودێڕیی دا دەبێت، لە ئەو کاتەدا خاوەنی کۆن دەتوانێت دووبارە چالاکی بکاتەوە و خۆی وەک خاوەنی بمێنێتەوە. ئەگەر چالاکی نەکرد، دەخرێتە دۆخی ئامادەکردن بۆ سڕینەوە، ئەو پرۆسەیەش لەوانەیە ٣٠ ڕۆژی پێ بچێت تا دۆمەینەکە دەسڕێتەوە. کە سڕایەوە هەر کەسێکی دیکە دەتوانێت وەک دۆمەینێکی ئاسایی تۆماری بکاتەوە.

Back Order مەبەست لەوەیە کە تۆ ئەگەر پێت خۆشە ببیتە خاوەنی دۆمەینی domain.com، دەتوانیت بڕێک پارەی بۆ دابنێیت لە لای کۆمپانیایەک کە چاودێری دۆمەینەکە دەکات، هەر کاتێک مەرامی کڕینی دەستەبەر بوو، بۆت دەکڕن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: دووباره‌ كڕینه‌وه‌ی دۆمه‌ین !

ئه‌ها زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م ئێستا تێگه‌شتم

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.