1 (دەستکاری کراوە: halkawt mahdi 2013-09-07 10:17:47)

بابه‌ت: سلآو چه‌ند پرسیارێك له‌ باره‌ى دۆمه‌ین

سلآو به‌ڕێزانم من خۆم شاره‌زایه‌كى كه‌مم له‌ وێبداڕێژى هه‌یه‌ وه‌ هیچ شاره‌زاییه‌كم له‌ دۆمه‌ین نییه‌ بۆیه‌ من ئه‌وه‌ بۆ دووساڵه‌ هه‌ر هۆست و دۆمه‌ین ده‌كڕم بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێ شاره‌زابم ، بۆیه‌ له‌ دوو شوێن كریومه‌ به‌لآم به‌ دڵى من نییه‌

ئێستا له‌ گۆدادى شتێكى زۆر باشى هه‌یه‌ ، به‌س ئه‌من كێشه‌م له‌ سكویریتیه‌كه‌ هه‌یه‌
ئایا هیچ شوێنێك  هه‌یه‌ قه‌باره‌ى هۆست كراوه‌ بێت و ترافیك كراوه‌ بێت و Subdomain & addondomain كراوه‌ بێت و داتا به‌یسیش كراوه‌ بێت من له‌ توانام دایه‌ تا 90$ به‌ هۆسته‌كه‌ بده‌م ئه‌وه‌ى گۆ دادى باشه‌ به‌لآم نازانم ئه‌و شتانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى تێدایه‌ ، وه‌ وێبچین له‌سه‌ر ئه‌و سێرڤه‌ره‌یه‌ زۆربه‌ى سایتم دیتیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سێرڤه‌ره‌یه‌

https://cart.godaddy.com/basket.aspx
وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێ پارێزگارى له‌ هۆست و دۆمه‌ین ده‌زانێ بۆمم دابنێت زۆر مه‌منوونى ده‌بم .......

2

وه‌ڵام: سلآو چه‌ند پرسیارێك له‌ باره‌ى دۆمه‌ین

باشە، هەر لە سەرەتاوە پێش ئەوەی ئەوەی فێری شتی هەڵە بیت، شتێک بە ناوی بێ سنوور بوونی نییە لە بواری هۆست. هەر کەسێک پێت بڵێیت وایە واتە نازانێت باسی چی دەکات.

هۆستێک کە ڕێکلام بۆ بێ سنووری بکات، دڵنیا بە لە هۆستێک کە کەمترین سنووری هەبێت خراپترە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: سلآو چه‌ند پرسیارێك له‌ باره‌ى دۆمه‌ین

كه‌واته‌ باشى به‌هێزى هۆست به‌ چییه‌وه‌ دیاره‌ ؟

4

وه‌ڵام: سلآو چه‌ند پرسیارێك له‌ باره‌ى دۆمه‌ین

بەهێز لە ڕوانگەی تۆوە مەبەستت لە چییە؟ چوونکە بەهێزی هۆست بۆ من مانایەکی هەیە کە خۆم پێم پەسەندە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5 (دەستکاری کراوە: halkawt mahdi 2013-09-07 12:52:41)

وه‌ڵام: سلآو چه‌ند پرسیارێك له‌ باره‌ى دۆمه‌ین

واتا به‌هێزى له‌ پاراستن ، ئه‌گه‌رنا كاكه‌ ئاسۆ باشترین رێگا بۆ پاراستنى هۆست له‌ ئه‌تتاك و هاك چییه‌
واتا ئه‌تتاك كرا ماڵپه‌ر رانه‌وستێت، نموونه‌ ئێستا وێب چین زۆرباشه‌ ئه‌تتاك ناكرێ
كێشه‌ى سه‌ره‌كى من ئه‌تتاكه‌

6

وه‌ڵام: سلآو چه‌ند پرسیارێك له‌ باره‌ى دۆمه‌ین

کاتێک تۆ هۆست لە کۆمپانیایەک دەکڕیت توانات نییە لە گۆڕانکاری هێنان لە نێتۆرکی ئەو کۆمپانیا، بۆیە بیرکردنەوە لەوەی کە ئایا لە بواری پاراستن بە هێزە یان نە سوودی نییە بۆ تۆ وەک هۆست کڕ.

لە لایەکی دیکەوە لە کارکەوتنی ماڵپەڕێک بە هۆکاری فشارەوە ئەوە ناگەیەنێت کێشەی پاراستنی هەیە.

بە شێوەیەکی گشتیی کۆمپانیا گەورەکانی هۆست فرۆش بە شێوەیەک بە نێتەوە بەستراونەتەوە کە توانای خۆڕاگرییان هەیە لە بەرانبەر زۆر جۆرە هێرشێک کە فشار لەسەر سێرڤەرەکانیان درووست بکات، بۆیە کە هۆستت لە یەکێک لە ئەو کۆمپانیانە کڕی پێویست ناکات تۆ بیر لە ئەو وردە کارییە بکەیتەوە. ئەگەر هۆستت لە شوێنی بچووکتر کڕی، ئەوە هەڵەی خۆتە و لە هەمان کاتدا چارەسەری لای تۆ نییە.

لە کۆمپانیایەکی گەورە هۆست بکڕە.
سکریپتی کۆن بەکار مەبە.
کۆدی خۆتت نووسی دڵنیا بە کێشەی پاراستنی نییە (ئەمە خراپترین و ترسناکترین سەرچاوەی هێرشکردنە سەر ماڵپەڕەکەتە).

پێم وایە لەوە زۆرتر پێویست ناکات بیری لێ بکەیتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: سلآو چه‌ند پرسیارێك له‌ باره‌ى دۆمه‌ین

ئاسۆ نادری نووسی:

کاتێک تۆ هۆست لە کۆمپانیایەک دەکڕیت توانات نییە لە گۆڕانکاری هێنان لە نێتۆرکی ئەو کۆمپانیا، بۆیە بیرکردنەوە لەوەی کە ئایا لە بواری پاراستن بە هێزە یان نە سوودی نییە بۆ تۆ وەک هۆست کڕ.

لە لایەکی دیکەوە لە کارکەوتنی ماڵپەڕێک بە هۆکاری فشارەوە ئەوە ناگەیەنێت کێشەی پاراستنی هەیە.

بە شێوەیەکی گشتیی کۆمپانیا گەورەکانی هۆست فرۆش بە شێوەیەک بە نێتەوە بەستراونەتەوە کە توانای خۆڕاگرییان هەیە لە بەرانبەر زۆر جۆرە هێرشێک کە فشار لەسەر سێرڤەرەکانیان درووست بکات، بۆیە کە هۆستت لە یەکێک لە ئەو کۆمپانیانە کڕی پێویست ناکات تۆ بیر لە ئەو وردە کارییە بکەیتەوە. ئەگەر هۆستت لە شوێنی بچووکتر کڕی، ئەوە هەڵەی خۆتە و لە هەمان کاتدا چارەسەری لای تۆ نییە.

لە کۆم
پانیایەکی گەورە هۆست بکڕە.

زۆر زۆر سوپاس