1

بابه‌ت: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

سڵاو ،

ڕوکارێکم دروستکردووه‌ به‌ css , html ئه‌مه‌وێ ڕاسته‌وخۆ و خۆکارانه‌ له‌ڕیگه‌ی php ییه‌وه‌ بابه‌ت بنووسم و بلاوبێته‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای ماڵپه‌ر .

ئایا ڕێنمایتان چییه‌ بۆم تاکو فکره‌یه‌ك وه‌ربگرم ؟
گه‌ر به‌ ڤیدیۆ و یان نووسین شوێنێ شك ئه‌به‌ن له‌ کوێیه‌ ؟
گه‌ر خۆشتان به‌ کوردی و کورت ڕونکردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌وا زۆر باشتر .

2

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

من سەیری ئەمەم کردوە زۆر سودی هەیە ..
http://www.youtube.com/playlist?list=PL65AF7EF222263DA9

Impossible is Nothing

3

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

هەنگاوەکان کە پێویستە تێ بپەڕێت،

١، درووستکردنی فۆرمەکە بە پێی پێویست، هەر خانەیەک ناوی تایبەت بە خۆی هەبێت.
٢، وەرگرتنی ئەو زانیارییانەی کە لە فۆرمەکەوە دەنێردێن و خاوێن بکرێن، بە خاوێن بکرێن مەبەستم ئەوەیە تۆ نابێت بە هیچ شێوەیەک دەسەڵات بدەیتە بەکارهێنەر/کەسانی دیکە کە لە ڕێی فۆرمێکەوە پەیوەندی بکەن بە بنکەی دراوەوە. پهپ بۆ خاوێن کردن بۆ خۆی چەند کردارێکی هەیە، لەوانە
mysql_real_escape_string
یان regex بەکار ببە بۆ ڕێگەدان بە ئەو پیتانەی کە دەتەوێت هەبن لە نێو بابەتەکانت.
٣، پاش وەرگرتنی زانیارییەکان، خاوێن کردنیان، کۆنترۆڵ کردنیان لەوەی کە باش دیارن، مەبەستم لە باش دیارییان ئەوەیە کە ئەگەر خانەیەکت هەیە کە دەبێت ژمارە لە خۆ بگرێت، ڕێگە مەدە زانیاری دیکەی بۆ بنێردرێت.
٤، پەیوەندی دەکەیت لەگەڵ بنکەی دراوە و بە فرمانەکانی MySQL لە PHP زانیارییەکان دەنێریت. MySQL Insert، لە ئێرەش دا دەکرێت لە لایەن پاراستنەوە هەندێک وردە کاریی بۆ بکرێت، بەڵام چی و چۆن پەیوەندیدارە بە شێوازی کارەکەت.

بە شێوازی کارەکەت مەبەستم لە چۆن بنکەی دراوەکەت داڕشتووە؟ خانەکانی چین؟ کێ دەسەڵاتنی ناردنی بابەتی هەیە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

+ ئەوەی کاک ئاسۆ بڕۆ لە ماڵپەر باسی mysql کراوە سەیری کە زۆر بەسوودە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

5

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

خۆی بابەت ناردن کارێکی گران نیە بەڵام لێکدانەوەی ئەوەی کە ئەو زانیاریەی لە فۆرمەوە وەردەگریت و دەینێریت پاک بێت گرنگترین شتە گەر نا لەو رێگەیەوە هاک دەکرێیت وەک کاک ئاسۆ ئاماژەی پێکرد زانیاریەکە لە فۆرمەکەوە وەردەگریت و داخڵی ناو داتابەیسی دەکەیت و هەموو ئەو ئەگەرانە ناهێڵێیت کە لەوانەیە سکریپتەکەت تووشی شکان(هەڵە) بکەن

6

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

سوپاس براده‌ران بۆ زانیارییه‌کانتان ،

له‌ داتا به‌یس  ته‌یبڵیکم دروست کردووه‌ به‌ ناوی posts و field ئایدی و سه‌ردێڕ و ناوه‌ڕۆکم بۆ داناوه‌ و داتابه‌یسه‌که‌م له‌ په‌ڕگه‌یه‌کی php پێناسه‌ کردووه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێ :

فۆرمێك دروست بکه‌م که‌وا بابه‌تی تیا بڵاوبکه‌مه‌وه‌ و له‌ index ڕوکاد ڕاسته‌وخۆ ده‌رکه‌وێ و ببه‌سترێته‌وه‌ به‌ ته‌یبڵی posts .

7 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2013-09-11 14:48:12)

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

ئەم کۆدە

<?php
    if(isset($_POST['nardn'])){
        $sarder = $_POST['sarder'];
        $nawarok = $_POST['nawarok'];
        mysql_query("INSERT INTO posts VALUES ('','$sarder','$nawarok')");
    }
?>
<form action="" method="post">
Sarder    <input type="text" name="sarder"><br>
Nawarok    <textarea name="nawarok" cols="30" rows="10"></textarea><br>
<input type="submit" name="nardn" value="nardn">
</form>

بخەرە ناو پەڕەیەک بە ئارەزووی خۆت ناوێکی لێبنێ بۆ نموونە بنوسە addArticle.php
ئێستا بەمشێوەیە بابەت زیاد ئەکرێت وە بۆ ئەوەی بابەت دەربکەوێت پێویستە ئەم کۆدە دابنێیت لە index.php

    $q=mysql_query("SELECT * FROM posts");
    while($babet=mysql_fetch_assoc($q)){
        echo "<b>".$babet['sarder']."</b> <br>".$babet['nawarok'];
    }

تێبینی //بەڵام وا باشترە کۆدەکانی php لەناو فایلێک دابنێیت بەناوێک پاشان لەو پەڕگەیەی دەتەوێت دایبنێیت بانگی بکەیت بە include

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

8

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

کاک ڕێنوار ئەو کۆدە کێشەی Security زۆرە،

<?php
    if(isset($_POST['nardn'])){
        $sarder = $_POST['sarder'];
        $nawarok = $_POST['nawarok'];
        mysql_query("INSERT INTO posts VALUES ('','$sarder','$nawarok')");
    }
?>

زۆر هەڵەیە لە یەکەم هەنگاودا پەیوەندی بکرێت بە بنکەی دراوەوە بەبێ خاوێن کردن و دڵنیابوون لە درووستی زانیارییەکان.

کاک هەڵکەوت دواتر ئەمشەو نموونەیەکت بۆ دەنووسم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

کاک ئاسۆ قسەکەت جوانە راستەکەیت بەڵام ئەو ئەندامە ئەڵێت ( نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟) وە منیش شتە سەرەکیەکەم پێ وت
سوپاس بۆ تۆ بۆ ئاگادرکردنەوەی گەر نەیزانیبیت smile

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

10

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

بە شێوەیەکی خێرا و بەبێ وردەکاریی، کۆدەکانی خوارەوە لە نێو پەڕگەیەک پاشەکەوت دەکەیت، بە پاشگری .php
دواتر لە ئەو شوێنەی کە نووسراوە db-connect.php پەڕگەی تایبەت بە زانیارییەکانی Database بانگ دەکەیت. لە خوارەوەی ئەوەش ناوی ئەو Table ـە بنووسە کە بابەتەکان لە خۆ دەگرێت، من بۆ نموونە نووسیوومە babet.

<!doctype html>
<html lang="ckb" dir="rtl">
<head>
    <meta charset="UTF-8">
    <title>نووسینی بابەت</title>
    <style>
        .ok {
        background-color: #CCFFCC;
        color: #008000;
        font-weight: bold;
        padding: 5px;
        margin: 5px;
        }
        .helle {
        background-color: #FF9999;
        color: #990000;
        font-weight: bold;
        padding: 5px;
        margin: 5px;
        }
    </style>
</head>
<body>
    <form action="" name="babet" method="post">
        <div>
            سەردێڕی بابەت <input type="text" name="serderr">
        </div><!-- Serderr -->
        <div>
            <textarea name="nawerrok" cols="30" rows="10" required></textarea>
        </div><!-- Nawerrok -->
        <div><button name="submit" type="submit">پاشەکەوتکردنی بابەت</button></div><!-- Submit -->
    </form>
</body>
</html>
<?php
if(isset($_POST['submit'])){

    $serderr = mysql_real_escape_string($_POST['serderr']);
    $nawerrok = mysql_real_escape_string($_POST['nawerrok']);

    if(empty($serderr)){
    echo '<div class="helle">پێویستە سەردێڕ بنووسیت</div>';
    exit();
    }
    else{
    $serderr_ok = 1;
    }
    
    if(empty($nawerrok)){
    echo '<div class="helle">پێویستە ناوەڕۆکی بابەت بنووسیت</div>';
    exit();
    }
    else{
    $nawerrok_ok = 1;
    }
    
    if($serderr_ok == "1" && $nawerrok_ok == "1"){
    // ئێستا پەیوەندی لەگەڵ بنکەی دراوە درووست دەکرێت
include("db-connect.php");
    
    // ناوی Table
    $nawi_table = "babet";
    
    // فرمانی ناردنی بابەتەکان بۆ بنکەی دراوە
    $sql_query = "INSERT INTO $nawi_table (serderr, nawerrok)VALUES ('$serderr', '$nawerrok')";
    if(mysql_query($sql_query)){
    echo '<div class="ok">بابەتەکە بە سەرکەوتوویی پاشەکەوت کرا</div>';
    }else{
    echo '<div class="helle">شتێک بە درووستی جێبەجێ نەبوو</div>';
    exit();
    }
    }
    
}
?>

ئەو Table ـەی کە تاقیکاریم لەسەر کرد لە سەر بنەمای خوارەوە درووستکراوە،
id کە ژمارەیەکی خۆراکانە دەبێت و DB Server کارەکانی درووستکردنی ژمارە جێبەجێ دەکات.
serderr لە جۆری varchar بۆ لە خۆگرتنی سەردێڕ.
nawerrok لە جۆری text بۆ لە خۆ گرتنی دەقی بابەت.

ئەوەش کۆدەکانی SQL ئەگەر دەتەوێت هەمان Table درووست بکەیتەوە.

CREATE TABLE `babet` (
  `id` int(11) NOT NULL AUTO_INCREMENT,
  `serderr` varchar(255) COLLATE utf8_unicode_ci DEFAULT NULL COMMENT 'سەردێڕی بابەت',
  `nawerrok` text COLLATE utf8_unicode_ci COMMENT 'ناوەڕۆکی بابەت',
  PRIMARY KEY (`id`),
  UNIQUE KEY `id` (`id`)
) ENGINE=InnoDB AUTO_INCREMENT=2 DEFAULT CHARSET=utf8 COLLATE=utf8_unicode_ci;
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

11

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

ده‌ستان خۆش هاوڕێیان ،

کاك ئاسۆ له‌دێڕی ٦٣ هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ ناتوانم تێستی بکه‌م کۆده‌کان ، له‌ گۆڕاوی nawi_table دا هه‌یه‌ پێم وایه‌ ؟

12

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

کاک هەڵکەوت دەبێت ئەو زانیارییانە بەپێی داتابەیزی خۆت ڕێکبخەیت.
لە باتی db-connect.php ناوی ئەو پەڕگە دەنووسیت کە زانیارییەکانی پەیوەندی داتەبەیزی لە خۆ گرتووە.
لە باتی babet لە بەرانبەر nawi_table ناوی ئەو Table ـەی خۆت دەنووسیت کە دەتەوێت بابەتەکانی لە نێو پاشەکەوت بکەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

13

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

کاك ئاسۆ ناوه‌که‌یم گۆڕی هی په‌ڕگه‌ی داتابه‌یزه‌که‌ ، هه‌روه‌ها هه‌مان sql ی تۆم دانا ! ئه‌بێ گۆرانکاری له‌ چی ترا بکه‌م ؟

14

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

بنووسە کە ئێستا کۆدەکانت چین و چۆنن؟ لە چ پەڕگە چ کۆدێک هەیە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

15

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

هه‌ر بۆ تێست ئه‌وانه‌ی تۆم هه‌یه‌ ئێستا ، کۆده‌کانی فۆرمه‌که‌ له‌ نێو په‌ڕگه‌یه‌ خه‌زنم کردووه‌ به‌ ناوی add.php .
داتابه‌یسێکم زیادکردووه‌ به‌ناوی halkawt کۆده‌کانی sql ــی تۆ که‌ داتناوه‌ ڕاسته‌وخۆ add م کردووه‌ له‌ phpmyadmin .
که‌ http://localhost/hala/add.php لێ ئه‌یه‌م ئیرۆر ده‌دات له‌ دێری 63 .

16

هه‌روه‌ها په‌ڕگه‌یه‌کم دروستکردووه‌ به‌ ناوی db-connect.php و داتابه‌یسه‌که‌م تیا بانگ کردووه‌ و تێستم کرد کێشه‌ی نییه‌ .

17

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

کۆدەکانی نێو db-connect.php دابنێ تکایە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

18

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

<?php
$con=mysqli_connect("localhost","root","","halkawt");

// Check connection
if (mysqli_connect_errno($con))
  {
  echo "Failed to connect to MySQL: " . mysqli_connect_error();
  }

mysqli_close($con);
?> 

19

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

هه‌ڵکه‌وت نووسی:
<?php
$con=mysqli_connect("localhost","root","","halkawt");

// Check connection
if (mysqli_connect_errno($con))
  {
  echo "Failed to connect to MySQL: " . mysqli_connect_error();
  }

mysqli_close($con);
?> 

پێویستە نرخەکان لە  فەرمانی mysqli  ــی 4 دانە بێت  host,username,password,dbname

وەک

$con= mysqli_connect(host,username,password,dbname);
هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

20

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

ayman_kurd نووسی:
هه‌ڵکه‌وت نووسی:
<?php
$con=mysqli_connect("localhost","root","","halkawt");

// Check connection
if (mysqli_connect_errno($con))
  {
  echo "Failed to connect to MySQL: " . mysqli_connect_error();
  }

mysqli_close($con);
?> 

پێویستە نرخەکان لە  فەرمانی mysqli  ــی 4 دانە بێت  host,username,password,dbname

وەک

$con= mysqli_connect("host","username","password","dbname");
هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>