وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

$db لە کۆدەکانی من یەکسانە بە زانیارییەکانی پەیوەندی، بۆیە لە پێش هەڵبژاردنی Database دەبێت زانیارییەکان بنووسرێن.
mysql_select_db چاوەڕوانی دوو نرخ دەکات، ناوی بنکەی دراوە و ئەو Variable ـەی کە زانیارییەکانی پەیوەندی لە خۆ گرتووە.

ناوی بنکەی دراوە مەرجە بنووسرێت، بەڵام زانیارییەکانی پەیوەندی مەرج نییە. کەواتە ئەو شێوازەی تۆش کار دەکات. بەڵام پێم وانییە پێویستی بە $db = ـەوە هەبێت لە پێشەوەی.

http://php.net/manual/en/function.mysql-select-db.php

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

ئەها سوپاس تێگەشتم دەستەکانت خۆش

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

ئەی کاک ئاسۆ
ئایا mysql_real_esacpe_string باشە یان htmlentities یان htmlspecialchars وە فرمانی هەر سێکیان چییە؟
ئایا ئەتوانی هەرسێکیان بەکارببەی؟

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

کاتێک مامەڵە لەگەڵ ناردنی و داواکردنی زانیاری دەکەیت لە بنکەی دراوەوە mysql_real_esacpe_string  بەکار دەبەیت بۆ نموونە بۆ ڕێگرتن لە ڕوودانی SQL Injection، واتە هەر جارێک کە زانیاری لە فۆرمەوە وەر دەگرێت بەبێ تێپەڕاندنی بە ئەو Function ـەدا ڕاستەوخۆ پەیوەستی مەکە بە بنکەی دراوە.

htmlentities، بۆ نموونە وا دابنێین فۆرمێکت هەیە لە نێو ماڵپەڕەکەت کە ڕێگە دەدات بە نووسینی بۆچوون لەسەر بابەتەکان، واتە بەکارهێنەران دەتوانن لە فۆرمەکەدا بنووسن و ئەوەی کە دەینووسن دووبارە Output دەکرێتەوە/پیشان دەدرێتەوە، ئەگەر بەکارهێنەر لە نێو نووسینەکانی تاگێکی HTML بەکار بهێنێت ئەو تاگە وەک کۆدی HTML دەرژمێردرێت و Render دەکرێت، کە دوو مەترسی هەیە یەکەم، لەوانەیە شێوازی دەرکەوتنی ئەو بەشەی ماڵپەڕەکەت تێکبدات، دووەم، دەتوانێت زیان بە میوانانی ماڵپەڕەکەت بگەیەنێت. htmlentities  بەکار دەبەیت بۆ ئەوەی ئەو کۆدانە وەک کۆد پیشان نەدرێن و وێبگەڕ Render ـیان نەکات. (ئەمە جێگری mysql_real_esacpe_string  یەکەم نییە، ئەگەر پێویستی کرد هەر یەکە و لە شوێنی خۆیان بەکاریان دەبەیت). ئەگەر لە بەر هەر هۆکارێک ئەو کۆدەی کە دەتەوێت بە htmlentities بیپەڕێنێت پیتی تایبەتی تێدایە کە لەوانەیە کێشە درووست بکات و لە دەرەوەی پیتەکانی ئەلف و بێی ئینگلیزییە، ئەو کاتە htmlentities  بەکار ببە. بەڵام تەنیا بۆ تاگەکانی HTML، تایبەتمەندی داهاتوو باشترە.

htmlspecialchars  کاری هاوشێوەی htmlentities جێبەجێ دەکات، وەک لە ناوەکەی ڕوونە جیاوازی ئەوەیە کە ئەمەیان تەنیا هەندێک پیتی تایبەت دەگۆڕێت کە وێبگەر وەک کۆد Render ـیان نەکات، لە دۆخێکی ئاساییدا ئەمەیان باشتر و خێراترە.
پیتەکان لە بەستەری خوارەوە نووسراون،
http://php.net/manual/en/function.htmlspecialchars.php

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

ئەها دەستەکانت نەیەشێت ماندووم کردیت دەستخۆش کاک ئاسۆ گیان بەڵام پرسیارێک من خۆم نەیاوەتە هاک و نازانم چیە ئایا ئەتوانی پێم بڵییت sql injection چییە؟ ڕێگاکانی کامانەن؟
دووبارە سوپاس

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

بە نیازم لە داهاتوودا بابەتێکی لەسەر بنووسم، بۆ ئێستا سەردانی ئەو بەستەرە بکە،
http://zkurd.org/?Besh=witar&kar=as … jimare=562

هەروەها با چیتر ئەم بابەتە لە ئاستی خۆی لانەدات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

انشاءلله
دەست خۆش کاک ئاسۆ زۆر سوپاس

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

براده‌ران ئه‌و textarea که‌ هه‌یه‌ کاك ئاسۆ دروستی کرد چۆن بتوانم بیکه‌م به‌ WSYSIWYG editor ؟

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 62#p239562

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

کاك ئاسۆ ڕاستی خۆشم شتێکی وام دۆزییه‌وه‌ له‌ گووگڵ به‌ڵام که‌ کلیك له‌ پاشه‌که‌وت ده‌که‌م ، بابه‌ته‌که‌ زیاد نابێ له‌ داتابه‌یس .

<!doctype html>
<html lang="ckb" dir="rtl">
<head>
    <meta charset="UTF-8">
                        
    <title>نووسینی بابەت</title>
    <style>
        .ok {
        background-color: #CCFFCC;
        color: #008000;
        font-weight: bold;
        padding: 5px;
        margin: 5px;
        }
        .helle {
        background-color: #FF9999;
        color: #990000;
        font-weight: bold;
        padding: 5px;
        margin: 5px;
        }
    </style>
</head>
<body>

    <form action="" name="babet" method="post">
        <div>
            سەردێڕی بابەت <input type="text" name="serderr">
        </div><!-- Serderr -->
        <div>
            <textarea name="nawerrok" cols="30" rows="10" required></textarea>
        </div><!-- Nawerrok -->
        <div><button name="submit" type="submit">پاشەکەوتکردنی بابەت</button></div><!-- Submit -->
    </form>
    
</body>
<script src="http://js.nicedit.com/nicEdit-latest.js" type="text/javascript"></script>
<script type="text/javascript">bkLib.onDomLoaded(nicEditors.allTextAreas);</script>
</html>


<?php
if(isset($_POST['submit'])){

    $serderr = mysql_real_escape_string($_POST['serderr']);
    $nawerrok = mysql_real_escape_string($_POST['nawerrok']);


    if(empty($serderr)){
    echo '<div class="helle">پێویستە سەردێڕ بنووسیت</div>';
    exit();
    }
    else{
    $serderr_ok = 1;
    }
    
    if(empty($nawerrok)){
    echo '<div class="helle">پێویستە ناوەڕۆکی بابەت بنووسیت</div>';
    exit();
    }
    else{
    $nawerrok_ok = 1;
    }
    
    if($serderr_ok == "1" && $nawerrok_ok == "1"){
    // ئێستا پەیوەندی لەگەڵ بنکەی دراوە درووست دەکرێت
    include("db-connect.php");
    
    // ناوی Table
    $nawi_table = "babet";
    
    // فرمانی ناردنی بابەتەکان بۆ بنکەی دراوە
    $sql_query = "INSERT INTO $nawi_table (serderr, nawerrok)VALUES ('$serderr', '$nawerrok')";
    if(mysql_query($sql_query)){
    echo '<div class="ok">بابەتەکە بە سەرکەوتوویی پاشەکەوت کرا</div>';
    }else{
    echo '<div class="helle">شتێک بە درووستی جێبەجێ نەبوو</div>';
    exit();
    }
    }
    
}
?>

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

</body>
<script src="http://js.nicedit.com/nicEdit-latest.js" type="text/javascript"></script>
<script type="text/javascript">bkLib.onDomLoaded(nicEditors.allTextAreas);</script>

هەڵەیە، دەبێت وەک ئەوەی خوارەوە بێت،

<script src="http://js.nicedit.com/nicEdit-latest.js" type="text/javascript"></script>
<script type="text/javascript">bkLib.onDomLoaded(nicEditors.allTextAreas);</script>
</body>
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

هه‌مان شته‌ ، زیاد نه‌بوو .

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

چارەسەری خێرا، تاگی required لە textarea بسڕەوە، چوونکە ئەو Editor ـە دەقە نووسراوەکان دەباتە دەرەوەی TextArea ـەکە و بە ئەو شێوەیەش فۆرمەکە ناتوانرێت بنێردرێت.

واتە

<textarea name="nawerrok" cols="30" rows="10" required></textarea>

بکە بە،

<textarea name="nawerrok" cols="30" rows="10"></textarea>
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

ده‌ستخۆش ئه‌وه‌ش ته‌واوه‌ ،

به‌س وێنه‌ دا ئه‌نێم ده‌رناکه‌وێ له‌ سایت ، به‌ڵام ئه‌چێته‌ داتاوه‌ ،،، بۆ ؟

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

چۆن دایدەنێیت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

هه‌ر له‌ editor ــه‌که‌ لینکی وێنه‌که‌ی ئه‌وێ داخڵی ئه‌که‌م به‌س نیشانی نادا !

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

لە کاتی نووسینی بابەتەکە یان لە کاتی بینین؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

له‌کاتی نووسیندا ده‌ر ئه‌که‌وێ به‌ڵام له‌ کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت ده‌رناکه‌وێ له‌ سایت .

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

Ok، سەیری Source Code بکە لە کاتی بینین بزانە بەستەری وێنەکە چۆن دەردەکەوێت؟ کاتێک لە Localhost چاو لە پەڕەکە دەکەیت لەوانەیە پێویست بکات لە باتی تەنیا ناوی وێنە، هەموو بەستەرەکەی بنووسیت. Absolute Path.

واتە لە باتی

<img src="wene.jpg">

ببێتە

<img src="http://localhost/wene.jpg">
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

نا کاك ئاسۆ به‌سته‌ری وێنه‌که‌ ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر سێرڤه‌رێکی تره‌ نه‌وه‌کو لۆکاڵ ، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ر ئه‌که‌وێ له‌ source codes

    <img alt=\"\" src=\"http://www.kurdhealth.net/wp-content/uploads/hand_water-1.jpg\" align=\"left\">gfhfhfj<br>