وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

دەست خۆش برا !

Impossible is Nothing

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

ماندوون نه‌بن ،

حه‌زم کرد هه‌ر لێره‌ به‌رده‌وام بم و پرسیاره‌کان درێژه‌ پێ بده‌م چونکه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێره‌وه‌ هه‌یه‌ ،

پرسیارێك / ئایا به‌رواری بڵاوکردنه‌وه‌ و کاته‌که‌ی چۆن زیاد ده‌کرێ بۆ هه‌ربابه‌تێ ؟

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

ماندوونابین انشاءلله smile،
بۆ دانانی بەروار لە خشتەی داتابەیسەکە خانەیەکی تر زیاد بکە بەناوی بەروار و پاشان جۆرەکەی typeەکەی با varchar نەبێت بەڵکو date بێت پاشان لە فۆرمەکەش بەهەمان شێوە inputێک زیاد بکەو با typeکەەی date بێت

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

پێویستە ئەم جۆرە بابەتە کۆبکرێتەوە و لە بابەتێکدا یەکبخرێت سوودی خۆیە هەیە بەڵام بەوشێوەیە تێگەیشتن لێی زۆر ئاسان نییە بەهیوام کاک ئاسۆ یان هەر برادەرێک بتوانێت بابەتێکی تەواوی لەسەر بنووسێت و لەسەرەتای وێبچن زیاد بکرێت.

دەستان خۆش.

لە ڕێکەوتی 2014-03-01 چیتر هەژماری dilankalary بەکارناهێنم
بەم هەژمارە نوێیە بەردەوام دەبم.

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

عه‌زێت نه‌بێ کاك ئاسۆ ، چێکێکی ئه‌و فه‌کشنی rand بکه‌ی کێشه‌یه‌کی تیایه‌ وێنه‌که‌ به‌ پاشگری رانده‌که‌ ئه‌پڵۆد ده‌بێ به‌ڵام نیشانی نادا وێنه‌که‌ له‌ سایته‌که‌ ، کاتێ ڕانده‌که‌ لاده‌به‌ی و دوباره‌ ئاپڵۆدی ده‌که‌ی نیشانی ده‌دا و کێشه‌ی نییه‌ .

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

كاك هه‌ڵكه‌وت ئه‌توانی كۆده‌ كان دابنێت تا چاویان لێ بكین ؟

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

ئێ کاک هەڵکەوت تۆ گۆڕاوی nawi_wene ە دەکەیتە ناو بنکەی دراوەکە  لەهەمان کاتتا گۆڕاوێکت دروستکردوە کە ناوی پەڕگەکە دەگۆڕێت  و شوێنی پەڕگەکەش دیاری دەکات ئەگەر گۆڕاوی  shwen بکەیتە ناو بنکەی دراوە ڕەنگە کێشەکەت چارەسەر بێت . وەلەکاتی دیاری کردنی شوێنی پەڕگە مەرج نیە بگەڕێیتەوە بۆ ڕێچکە سەرەکیەکەی C:/xampp/htdocs بەڵکو لەو بوخچەیەی کە کۆدکەکانی تێدایە حسابی بۆ بکە ، نموونە لە ناو بوخچەی سەرەکی کۆدەکانت  ,  upload دروست بکە ، ئەم کۆدەش بەکار بهێنە

      if($wene){
    $nawi_wene = $_FILES['wene']['name'];
    $buxche = 'upload/';
    $ext = pathinfo($nawi_wene, PATHINFO_EXTENSION);
    $shwen = $buxche . rand(1, 10000000000000000).$nawi_wene;
    move_uploaded_file($_FILES['wene']['tmp_name'], $shwen);
    }
    
    
کویریەکەش بەم شێوەیە

  $sql_query = "INSERT INTO $nawi_table (serderr, nawerrok, hawpol, wene)VALUES ('$serderr', '$nawerrok', '$hawpol', '$shwen')";

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

به‌ڕێز kurdm mn ئه‌وه‌ بوو که‌ کاك دیلمان داینا .

وابوو کاك دیلمان به‌وه‌ چاره‌ بوو ده‌ستخۆش .

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

سلاوتان لێبێت هاورێكانم

كێشه‌یه‌كم هه‌یه‌ له‌م كۆده‌ی خواره‌وه‌

......

ئاسۆ نادری: پرسیار و کۆدم سڕییەوە. ئێرە شوێنی پەیام و پرسیاری ئەو ئەندامە نییە.

وه‌ڵام: نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ php چۆنه‌ ؟

یاساکان بخوێنەوە. بابەتی کەسانی دیکە تێک مەدە و هیچ کاتێک پرسیار لە پرسیاری کەسانی دیکەدا مەنووسە.
ئەم پەیامەت دەخەمە ئەرشیفەوە، بەڵام جاری داهاتوو ئاگادارت ناکەمەوە و هەژمارەکەت ڕادەگرم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com