1

بابه‌ت: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

ئوبونتو چیه‌؟
ئوبونتو Ubuntu سیسته‌مێكی كارگێڕیه‌ كه‌ ده‌كردێ دابمه‌زرێته‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ر و كار بكات، ئۆبۆنتو سیسته‌مێكی وه‌ك ویندۆزه‌ و ده‌توانی وه‌ك ویندۆز له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێك دایبمه‌زرێنیت و پرۆگرامی له‌ نێو دا دابمه‌زرێنیت.

ئایا ئوبونتو چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ویندۆزه‌وه‌ هه‌یه‌؟
ئوبونتو هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ویندۆزه‌وه‌ نیه‌، ئوبونتو پرۆگرامێكی سه‌ر به‌ ویندۆز نیه‌، به‌ڵكوو سیسته‌مێكه‌ وه‌ك ویندۆز و له‌سه‌ر بنه‌مانی لینوكس دامه‌زراوه‌.

ئایا ده‌بێ پاره‌ بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئوبونتو به‌كار ببه‌م؟
نه‌خێر، ئوبونتو سیسته‌مێكه‌ كه‌ خۆڕاییه‌ و له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ په‌ره‌ی پێده‌درێت كه‌ باوه‌ڕیان به‌ ئازادی به‌كارهێنان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و له‌ژێر ناوی Open Source Community چالاكی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

ئایا پرۆگرامه‌كانی ئوبونتو خۆڕایین؟
به‌ڵی، به‌ هه‌زاران پرۆگرام هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانی به‌ خۆڕایی بۆ ئه‌و سیسته‌مه‌ دایبمه‌زرێنیت و پێویست ناكات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌ بده‌یت بۆ ئه‌و پرۆگرامانه‌.

ئایا هه‌موو جۆره‌ پرۆگرامێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌و سیسته‌مه‌؟
به‌ڵی، وه‌ك چۆن له‌ ویندۆز دا ده‌توانی Nero به‌كار ببه‌ی بۆ سووتاندنی سی‌دی، له‌ ئوبونتو دا پرۆگرامی هاوشێوه‌ هه‌یه‌ كه‌ خۆڕاییه‌ و ده‌توانی به‌كاری ببه‌ی بۆ سووتاندنی هه‌موو جۆره‌ سی‌دی / دی‌ڤی‌دی ـه‌ك. هه‌روه‌ها له‌ ویندۆز دا ده‌توانین سوود له‌ پرۆگرامه‌كانی ئۆفیس ببینین وه‌ك Microsoft Word بۆ نووسین، له‌ ئوبونتو دا چه‌ند پرۆگرامێكی هاوشێوه‌ هه‌ن به‌ ناوی Open Office كه‌ هه‌مان كاری Microsoft Office جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و هه‌موویان به‌ خۆرایین.

ئایا ده‌توانم ئوبونتو شانبه‌شانی ویندۆز دابمه‌زرێنم و كاری پێبكه‌م؟
به‌ڵێ، ده‌توانی سانبه‌شانی ویندۆز كاری پێبكه‌یت، واته‌ به‌شێكی له‌ Hard Disk ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابین ده‌كه‌یت و ئوبونتوی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنی و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ ویندۆزی له‌سه‌ر بێت، له‌كاری هه‌ڵكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا ده‌توانی هه‌ڵبژێری كه‌ كام سیسته‌م هه‌ڵببێت و ده‌ست به‌كار بكات.
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌، ده‌توانی ویندۆزه‌كه‌ت به‌ ته‌واوی بسڕیته‌وه‌ و ته‌نیا ئوبونتو دابمه‌زرێنیت وه‌ك ته‌نیا سیسته‌مێك له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و زانیاریه‌ گرینگه‌

3

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

كاك ئاسؤ دةتوانم ويندؤز  و   ئؤبونتو  هةردوك  لة ناو ية ك  ‌hard disk  دابنیم

من ده‌زانم که‌نازانم ده‌زانم
              به‌لام ئه‌وان نازانن که‌ده‌زانن نازانن

4

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

به‌ڵێ، ده‌توانی هاردیسكه‌كه‌ت بكه‌یته‌ دوو پارتیشن، یه‌كێكیان بۆ ویندۆز و ئه‌وی دیكه‌ بۆ ئوبونتو.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

ده‌ستخۆش کاک ئاسۆ

ئایا ده‌توانم  هه‌ردوو سیسته‌می Xp  و  ئوبونتو دابنێم له‌ سه‌ر یه‌ک پارتیشن دابنێم

ئایا ده‌توانم هه‌موو به‌رنامه‌کان له‌ سه‌ر ئه‌م سیسته‌م به‌کاربهێنم

ئایا ده‌توانم پێناسه‌ پارچه‌کانی  کۆمپیوته‌ر بکه‌م له‌ سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌

سوپاس بۆ تۆ;)

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

6

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

كاتێك Ubuntu داده‌مه‌زرێنی داوات لێده‌كات پارتیشنه‌كه‌ فۆرمات بكه‌یت، بۆیه‌ دروست وایه‌ له‌سه‌ر پارتیشنێكی تایبه‌ت به‌ خۆی دایبببه‌زرێنی.
مه‌به‌ستت له‌ هه‌موو به‌رنامه‌كان كامانه‌یه‌؟ هه‌موو پرۆگرامێك كه‌ له‌سه‌ر ویندۆز هه‌یه‌ ده‌كرێت بوترێ جێگرێكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئوبونتو، واته‌ بۆ به‌كارهێنانی MSN Messenger له‌وانه‌یه‌ هه‌مان Messenger نه‌بێت بۆ ئوبونتو، به‌ڵام پرۆگرامی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌مان كار ده‌كات.
ئوبونتوم له‌سه‌ر زۆر كۆمپیوته‌ر دامه‌زراندووه‌، تا ئێستا به‌بێ كێشه‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی ناسیووه‌ و كێشه‌ی له‌گه‌ڵیان نه‌بووه‌، واته‌ پێویست ناكات Driver دابمه‌زرێنی.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

بژیت کاک ئاسۆ بۆ ئەو وەڵامە.
ئوبونتو لەگەڵ نزیکەی هەموو کاڵا ڕەقەکان کێشەی نییە، تەنها لەیەک زنجیرەی کۆمپیوتەری دەستی HP نەبێت.
HP pavilion
تۆزێک دەستکاری  boot option دەوێت.
ئەگینا بەئیتاڵی  فانتاستیکۆ  smile
لێرەش هەوڵ دەدەین بەگوێرەی کات تیشک بخەینە سەر پڕۆگرامی ژێر ئەم سیستەمە. وە دڵنیاش بە هەموو پێداویستیەکان بەزیادەوە لەئوبونتو هەیە (بەخۆڕایش).

بژین

لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

8

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌کانتان

من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌
ئایا به‌رنامه‌کانی که‌ له‌ سه‌ر Xp  کار ده‌که‌ن ، ده‌توانم هه‌مان ئه‌و به‌رنامه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ دابنێم

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

9

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

هه‌مان به‌رنامه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ نه‌خێر، چوونكه‌ ویندۆز ویندۆزه‌ و ئوبونتو لینوكسه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

هەرچیەک لەویندۆزدا وەکو پڕۆگرامێک هەیە، بەرامبەری چەندەها پرۆگرام هەن باشتریش لەژێر لینوکسدا.
http://www.osalt.com/
لەو ماڵپەڕە هەرچی بنوسیت بۆ نمونە فرۆنت پەیج بەرامبەری 6 قل هەیە.
http://www.osalt.com/frontpage
ئەگەر ئارەزووت کرد تەنها ئەو پڕۆگرامە بەکاربەریت؟
ئەوە Wine  بەکاربەرە دەتوانیت زۆربەی پرۆگرامەکانی ویندۆز تێدا دابمەزرێنیت.
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare3381.html
من خۆم فۆتۆشۆپ و فایەروۆرکس و فلاشم لەسەر ئوبونتو داگرتوە بیکێشە کاردەکات.
بژیت

لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

11

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

ده‌ستت خۆشبێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌..
به‌ڵام ئایا ئه‌کرێت بپرسین جیاوازی ئه‌م چیه‌ له‌ گه‌ڵ ویندۆز ؟

من بیرده‌كه‌مه‌وه كه‌واته مـــن هه‌م
                                             ديــــــــــــــكارت

12

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

سیسته‌مێکی سه‌ربه‌خۆیه‌ ،وه‌ک پرۆگرامی ویندۆوز وایه‌ ،هه‌ندێک جیاوازی به‌دی ده‌کرێت له‌ به‌رنامه‌و شێوه‌و ،،،،کاره‌کانی

وه‌ لیونکس وابزانم به‌هێزترین پـــرـــۆگــرـــامـــه‌ بۆ دروست کردنی سێرڤـــه‌ــر

13

كاك كاردۆ پڕۆگرامی ويندۆز سه‌ربه‌خۆ نين !

به‌ڕێز فه‌رمان لێره‌ به‌ دوور و درێژی باسی لێوه‌كراوه‌ http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 71&p=2

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

14

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

کاکه‌ هونه‌ر منیش مه‌به‌ستم له‌وه‌نه‌بوه‌ که‌ بڵێم پرۆگرامه‌کانی ویندۆوس سه‌ربه‌خۆن ، جوان بیخوێنه‌ره‌وه‌ گیانه‌که‌م

بژی

15

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

كاك كاردۆ گيان له‌مه‌به‌ستت ئه‌گه‌م به‌ڵام من ئه‌ڵێم هه‌موو پڕۆگرامه‌كانی ويندۆز سه‌ربه‌خۆ نين

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

16

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

ئامانج نووسی:

ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و زانیاریه‌ گرینگه‌

17

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

دەست خۆش من ئیستا ئاشنا بووم بەم سیستەمە wink

18

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

دەست خۆش من ئیستا ئاشنا بووم بەم سیستەمە

٢٠٠٧-٠٩-٠٦  !!!!!!!!!!!!!! له‌و كاته‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ت نه‌بینیوه‌ !!!

ده‌م له‌ سێو به‌رمه‌ده‌ن تا له‌ باح په‌شیمان ده‌بێـــته‌وه‌!!.... -  كه‌ ده‌ستان كرده‌ فڕین تا ده‌رچوون له‌ دڵی زریانه‌كان مه‌نیشنه‌وه‌ . !  چه‌نگ بۆ شه‌وێك . غه‌زا بۆ دورگه‌یه‌ك . شه‌هوه‌ت بۆ مه‌مكێك . مه‌زهه‌بی ترسنۆكه‌كانه‌ ! .
( به‌ختیار عه‌لی )

19

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

CARLOS-VELA نووسی:

دەست خۆش من ئیستا ئاشنا بووم بەم سیستەمە

٢٠٠٧-٠٩-٠٦  !!!!!!!!!!!!!! له‌و كاته‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ت نه‌بینیوه‌ !!!

ئه‌وه‌ خۆی ئه‌ڵێ من تازه‌ به‌م سیسته‌مه‌ ئاشنا بووم چی تی تێدایه‌؟
ئه‌ی به‌وه‌ چ ده‌ڵێ كه‌ به‌ سه‌ده‌ها شت هه‌یه‌ به‌ ده‌یه‌ها ساڵ پێش ئێستا كه‌ كورد تا ئێستا پێی ئه‌شنا نه‌بووه‌؟؟

زانـستـپه‌روه‌رانـی كورد                             > www.Zkurd.org   
ویـکیپیدیاى کــوردى ســۆرانى!                     > www.ckb.wikipedia.org
ئه‌رشیفی بابه‌ته‌كانی فێرگه‌ی هه‌موو بۆ كورد > www.webchin.org/babet

20

وه‌ڵام: سیسته‌می ئوبونتو له‌ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا

سوپاس بۆ بەڕێز www.com كە وەڵامت داوەتەوە لە جیاتی من بەس خۆشم حەز ئەكەم چەند وتەیەك بڵێم !

٢٠٠٧-٠٩-٠٦  !!!!!!!!!!!!!! له‌و كاته‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ت نه‌بینیوه‌ !!!

پەیامەكەت بەڵامەوە زۆر گرنگ نیە بۆ یە وەڵامت نادەمەوە ! smile