1

بابه‌ت: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

سڵاو هاوڕێیان پاش ماوه‌یه‌ک توانیم سکرێپتێکی بنکه‌ی بارکردنی به‌هێز دروست بکه‌م
هه‌ر چه‌نده‌ بڕیارم دابوو که‌ بڵاوی نه‌که‌مه‌وه‌ و تایبه‌ت بێت به‌خۆم به‌ڵام بڕیارم دا که‌ بڵاوی بکه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستیش بتوانن سودی لێوه‌ربگرن ئه‌م سکرێپته‌ به‌سوپاسه‌وه‌ گشت ستایله‌که‌ی له‌ وێبچن وه‌رگیراوه‌ به‌ڵام خۆر که‌مێک ده‌ستکاریم له‌ دیزاینه‌که‌ی کردووه‌
ئه‌م سکرێپته‌ سکرێپتێکی ساده‌ و به‌هێزه‌ که‌ ده‌توانیت له‌یه‌ک کاتدا 3 فایل به‌یه‌که‌وه‌ باربکه‌یت و بڕگه‌ی تایبه‌تی په‌یوه‌ندی کردنی هه‌یه‌
بۆ ناوه‌که‌شی هیچ ناوێکم بۆ دانه‌ناوه‌ خۆتان هه‌رکه‌سه‌و ناوت بنکه‌ی بارکردنی خۆی بۆ دابنێت
با ده‌ست بکه‌ین به‌ شیکردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌کان :-

په‌ڕگه‌ی admin.php ئه‌م په‌ڕگه‌یه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بنکه‌که‌ ده‌کات به‌م کۆدانه‌:-

 $title = "بنکەی بارکردنی گۆڤار";

ئه‌مه‌یان بریتییه‌ له‌ ناونیشانی بنکه‌که‌ت ده‌توانیت بیگۆڕیت

   $extensions = array('gif','zip','png','rar','pdf','apk','ipa','jpeg','deb','jpg');

ئه‌مه‌شیان بریتییه‌ له‌ په‌ڕگه‌ ڕێگه‌ پێدراوه‌کان که‌ده‌توانن بۆزیاد بکه‌ن و که‌میشی بکه‌ن

  $siteurl = 'http://localhost/up';

پێویسته‌ له‌مه‌یان به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕ دابنێیت

 $maxsize = 51200;

ئه‌مه‌شیان بریتیه‌ له‌ قه‌باره‌ی ڕێگه‌ پێدراو که‌ ده‌توانن زیادی بکه‌ن

له‌ په‌ڕگه‌ی contact.gup له‌ دێڕی 87 ئه‌مه‌

بیکه‌ به‌ ئیمه‌یڵی خۆت

تێبینی:تکایه‌ مافی مه‌خۆن

قه‌باره‌ی ته‌نها 565 کیلۆبایته‌

نموونه‌ی زیندوو : http://kurdchin.yzi.me/up/index.php

داگرتن له‌ سایتی سه‌ره‌کی : http://kurdchin.yzi.me/up.zip

داگرتن له‌ بنکه‌ی وێبچن  : http://www.webchinupload.com/f/2013-12/ … 19ab54.rar

داگرتن له‌ میدیا فایه‌ر  : http://www.mediafire.com/download/5bii1 … 9p9/up.zip

داگرتن له‌ کوردئه‌بلۆد : http://www.kurdupload.com/files/gFKBVA71386836671.html

به‌هیوای سود وه‌رگرتن بۆ هه‌ر کێشه‌یه‌ک ئاگادارم بکه‌نه‌وه‌

ئینشاء الله پاش ماوه‌یه‌کی دیکه‌ به‌نیازی دروستکردنی سکرێپتی بنکه‌ی بارکردنی کوردستانم

2

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبی

تێبینی:هه‌مان بنكه‌ی باركردنی وێبچینه‌ ته‌نها گۆرانكاری له‌ره‌نگه‌كانی كراوه‌

من کاری خۆم دەکەم و گرنگیش بەوە نادەم کێ و کێ دێن و بەژداری دەکەن لەگەڵم، تا ئەوەندەی خۆیان یارمەتی خۆیان بدەن، یارمەتی یەکتر دەدەین.
(ئاسۆ نادری)

3

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

سوهه یب نووسی:

ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبی

تێبینی:هه‌مان بنكه‌ی باركردنی وێبچینه‌ ته‌نها گۆرانكاری له‌ره‌نگه‌كانی كراوه‌


ده‌زانم به‌ڕێزم خۆم ڕه‌نگه‌که‌م گۆڕیوه‌ بۆئه‌وه‌ی که‌مێک جیاوازی هه‌بێت مۆڵه‌تیشم له‌ کاک ئاسۆ وه‌کرتووه‌

4

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

برام ئه‌گه‌ر بمه‌وێ قه‌باره‌ی باركردن بگۆرم چۆن بیكه‌م؟یان شوێنی باركردن چۆن زیادبكه‌م؟

من کاری خۆم دەکەم و گرنگیش بەوە نادەم کێ و کێ دێن و بەژداری دەکەن لەگەڵم، تا ئەوەندەی خۆیان یارمەتی خۆیان بدەن، یارمەتی یەکتر دەدەین.
(ئاسۆ نادری)

5

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

به‌ڕێزم بۆ قه‌باره‌که‌ی له‌بابه‌ته‌که‌ باسم کردووه‌ که‌ له‌ بڕگه‌ی admin.php نوسراوه‌

 $maxsize = 51200;

ئه‌و 51200 بریتییه‌ له‌ قه‌باره‌که‌ به‌بایت که‌ 50 مێگابایته‌ خۆت ده‌توانیت زیادی بکه‌یت

بۆ پرسیاری دووه‌م تێنه‌گه‌یشتم باشتر ڕونی بکه‌ره‌وه‌

6

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

http://www.webchinupload.com/f/2013-12/b5a87d5a41a7a576f19e6a3209c20102.png

دانه‌یه‌كی تر زیاد بكه‌م

من کاری خۆم دەکەم و گرنگیش بەوە نادەم کێ و کێ دێن و بەژداری دەکەن لەگەڵم، تا ئەوەندەی خۆیان یارمەتی خۆیان بدەن، یارمەتی یەکتر دەدەین.
(ئاسۆ نادری)

7 (دەستکاری کراوە: Govar Jabar 2014-01-08 20:30:32)

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

سڵاو کاک سوهه‌یب که‌مێک پێش ئێستا سه‌یری بنکه‌که‌تم کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێکت داوه‌ مافه‌که‌یشت خواردووه‌ تکایه‌ ماف بپارێزه‌ به‌خوا منیش زۆر زۆر پێوی ماندو بومه‌ هیودارم له‌مه‌ودوا ماف بپارێزیت

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/da47c39e8ee56f3a34eb7196f2433afa.png

8

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

به‌خوا برام ده‌مزانی گله‌یت هه‌یه‌ برام به‌خوا ده‌مویست ئه‌م powered by لابه‌رم بۆناوێكتر به‌لام نه‌مزانی چۆن لائه‌برێت مه‌به‌ستم ماف خواردن نییه‌

من کاری خۆم دەکەم و گرنگیش بەوە نادەم کێ و کێ دێن و بەژداری دەکەن لەگەڵم، تا ئەوەندەی خۆیان یارمەتی خۆیان بدەن، یارمەتی یەکتر دەدەین.
(ئاسۆ نادری)

9

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

به‌ڕێزم مه‌به‌ست ماف خواردن نییه‌!!! ئه‌گه‌ر وابوایه‌ سه‌رچاوه‌که‌ت نه‌ده‌گۆڕی به‌هه‌رحاڵ هیوادارم له‌مه‌ودوا ماف نه‌خورێت نه‌ک هی من هی هه‌ر که‌سێکی دیکه‌بێت چونکه‌ به‌ڕاستی زۆر ناخۆشه‌

10

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

سوهه یب نووسی:

ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبی

تێبینی:هه‌مان بنكه‌ی باركردنی وێبچینه‌ ته‌نها گۆرانكاری له‌ره‌نگه‌كانی كراوه‌

بۆ رەنگ گۆڕینیش دەبێتە دروستکردن ؟!!

Impossible is Nothing

11

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

كۆنه‌

من کاری خۆم دەکەم و گرنگیش بەوە نادەم کێ و کێ دێن و بەژداری دەکەن لەگەڵم، تا ئەوەندەی خۆیان یارمەتی خۆیان بدەن، یارمەتی یەکتر دەدەین.
(ئاسۆ نادری)

12 (دەستکاری کراوە: Govar Jabar 2014-01-09 13:47:46)

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

#Hiwa Omar نووسی:
سوهه یب نووسی:

ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبی

تێبینی:هه‌مان بنكه‌ی باركردنی وێبچینه‌ ته‌نها گۆرانكاری له‌ره‌نگه‌كانی كراوه‌

بۆ رەنگ گۆڕینیش دەبێتە دروستکردن ؟!!


به‌ڕێزه‌که‌م هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێده‌کرێت گه‌ر تۆ باشترت لایه‌ بڵاوی بکه‌ره‌وه‌ هێنده‌ ڕه‌خنه‌ مه‌گره‌
من له‌سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێداوه‌ دیزاینه‌که‌ی وه‌رگیراوه‌ و دواتریش ئیزنم وه‌رگرتووه‌
جگه‌ له‌وه‌ش لای تۆ ته‌نها دیزاین ئه‌ساسه‌ بۆ برام ڕێکخستنی ئه‌و هه‌موو کۆدی php گران نییه‌؟؟!!!
به‌ڕێزم من ئه‌م کاره‌م بۆ سود گه‌یاندن کردووه‌ نامه‌وێت بابه‌ته‌که‌م ببێته‌ جێگه‌یه‌ک بۆ ئیستغلال کاری یه‌کتری

13

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

تەنها رەنگت گۆڕیەوەو نوسیوتە دروستم کردووە دەتەوێ رەخنەش نەبێ ؟؟!! هێشتا زووە  برا دەست خۆش بەس توڕە مەبە .

Impossible is Nothing

14

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

دەست خۆش بە پیچەوانەى هەموو پەیامەکانى سەرەوە من قسەئەکەم ئەوەى ئەلیت هەمان سکریپتى وێبچن زۆر هەلە ، بەلام تەنها شیوازەکەى لەو ئەچیت ، سکریپتى وێبچن ئەوەندە سادە و ساکان نى یە تاکو بەراوردى بکەیت بەم سکریپتە ، ئەوەى وێبچن بەریوەبەرایەتى تایبەتى هەیە و تواناى ئەوەى هەیە پەرگەکان بسریتەوە ئەگەر گومانى هەبوو پەرگەیەکى هاکە ، ئادەى ئەوانەى ئەلین وەک وێبچنە و رەنگى گۆراوە بۆم بسەلمینن  چۆن وەک وێبچنە ؟

بەهیواى بەردەوامى .

15

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

زۆر سوپاس کاک هێدی بەڕاستی تەنها بەلێدوانەکەی تۆ تۆزێک دڵم خۆشبوو ئەگینا هێندە ڕەخنە گیرا پێم خەفەت بوو وا پێوەی ماندوو ببوم دوبارە سوپاس

16

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوتزم هیوام وایه‌ كاری جوانتری به‌ڕێزت ببینین smile

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

17

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

سوپاس کاکه‌ شاڵاو

18

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

دەستت خۆش بێت ڕەخنەی بێ بنەما و بێ شارەزای زۆر ناخۆشە هیوام وایە یەکەم هەولت نەبێت کاکە گۆڤار

19

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

KOYAR نووسی:

دەستت خۆش بێت ڕەخنەی بێ بنەما و بێ شارەزای زۆر ناخۆشە هیوام وایە یەکەم هەولت نەبێت کاکە گۆڤار


سوپاس ، إن شا‌ء الله

20

وه‌ڵام: [نوێ] سکرێپتی بنکه‌ی بارکردن

منیش هەندێک شت  بۆت زیاد کردوە لەم سکریپتە وەک  ئەجاکس ــە کە ،، حەقە دەستخۆشی یان ناوی منیشت دانابە smile

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>