1

بابه‌ت: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

به‌ناوی خوای گه‌وره‌
ئه‌مساڵ مه‌شروعم هه‌یه‌ و پێویسته‌ به‌
php و mysql
ئه‌و كاره‌ بكه‌م
وه‌ له‌كاره‌كه‌دا پێویستم به‌ 4 خشته‌ ئه‌بێت و ئه‌و خشتانه‌ په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كترییه‌وه‌ هه‌یه‌
چۆن بتوانم ئه‌و خشتانه‌ دروست بكه‌م به‌ MySql ؟؟؟
وه‌ چۆن بتوانم بیان به‌ستمه‌وه‌ به‌یه‌كترییه‌وه‌؟؟
زۆر زۆر پێویستم به‌ رونكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بتوانن یارمه‌تیم بده‌ن زۆر زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م

2

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

ئەوەنەی من تێگەشتبم ئەتەوێ خشتە دروست بکەیت گەر خشتە درووست بکەیت سەیری ئێرە بکە زۆر جوان ڕوونکراوەتەوە
http://www.webchin.org/index.php?besh=dreje&id=107
بەڵام بۆ ئاسانکرای لە phpmyadmin دروستی بکە پێویستت بە کۆد نابێت
بەڵام نازانم مەبەستت چیە لەمە  "وه‌ چۆن بتوانم بیان به‌ستمه‌وه‌ به‌یه‌كترییه‌وه‌؟؟"

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

ده‌ستت خۆشبیت به‌قوربان
ئه‌وان 4 خشته‌ن و په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كترییه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌وێت هاوشێوه‌ی داتابه‌یسی ئه‌كسێس بیان به‌ستمه‌وه‌ به‌یه‌كترییه‌وه‌
ئه‌ویش به‌هۆی كۆده‌وه‌ ئه‌كرێت
به‌لام له‌به‌رنامه‌ی ئه‌كسێس به‌بێ كۆدیش ئه‌توانیت به‌ڕێگای ویزارد ئه‌وه‌ بكه‌یت

ئایا چۆن بتوانم ئه‌وه‌ بكه‌م؟

وه‌ ئایا كاتێك فیڵدی خشته‌كان دروست ئه‌كه‌م دواتر چۆن بیبه‌ستمه‌وه‌ به‌ PHP ییه‌كه‌وه‌
واته‌ ئه‌گه‌ر له‌وێ فایلێكی PHP یم هه‌بێت و دوگمه‌ی داخڵكردنی داتام هه‌بێت

له‌وێ داتاكان داخڵ بكه‌م به‌هۆی PHP ییه‌كه‌وه‌ یه‌كسه‌ر بێته‌ ناو ئه‌و خشتانه‌ی كه‌ له‌ MySql دروستم كردووه‌

4

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

بمبورە کاکە بیلال من ئێستاش لەو بەستنەوەیە تێناگەم چوونکە ئەکسێسم بەکار نەبردوە،
بەڵام بۆ داخڵ کردنی داتاو دروستکردنی خشتە ئەوا ئەتوانم یارمەتیت بەم بۆ نمونە
پێت دەڵێم کە چۆن داتابەیس دروست بکەیت و خشتەی بۆ دروست بکەیت پاشان داتا داخڵی ناو خشتەکە بکەیت.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

5

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

زۆر زۆر سوپاس كاكه‌ ڕێنوار گیان
تۆ ئه‌و به‌شه‌یم پێ بلی زۆر زۆر سوپاست ئه‌كه‌م

خۆم هه‌ولده‌ده‌م ئه‌وه‌ی تر بدۆزمه‌وه‌ كه‌ چۆن ئه‌یان به‌ستیت به‌یه‌كه‌وه‌
ان شاءالله كه‌ خۆم فیربووم ئه‌وه‌ش بۆتۆ بلاو ئه‌كه‌مه‌وه‌ كاكه‌ ڕێنوار گیان

به‌ڵام پێویستم به‌ 4 خشته‌ ئه‌بێت::::
یه‌كه‌م::::له‌یه‌كه‌م خشته‌دا ئه‌مه‌وێت بتوانم داتا بۆ خشته‌ی یه‌كه‌م داخڵ بكه‌م
دووه‌م:::::له‌دووه‌م خشته‌دا ئه‌مه‌وێت به‌هۆی دوگمه‌یه‌كه‌وه‌ بتوانم داتای خشته‌ی یه‌كه‌م بدۆزمه‌وه‌ و نابێت ئه‌و دوگمه‌یه‌ هه‌ر له‌ خشته‌ی یه‌كه‌م بێت ئه‌مه‌وێت له‌خشته‌ی دووه‌م ئه‌وه‌ بكه‌م
سێهه‌م::: له‌و خشته‌یه‌دا ئه‌مه‌وێت كاری Update ئه‌نجام بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و خشته‌یه‌وه‌ بتوانم داتا بنێرم بۆ خشته‌ی یه‌كه‌م
چواره‌م::::ببوره‌ ئه‌وه‌یانم بیر نییه‌ ان شاءالله پێت ئه‌ڵێمه‌وه‌
به‌ڵام هه‌ولبده‌یت زانیاریم پێبده‌یت یان هاوكاریم بكه‌یت له‌سه‌ر ئه‌و 3 خشته‌یه‌ زۆر زۆر مه‌منونت ئه‌بم

6

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

پێشتر خۆم ئه‌مه‌م كردووه‌ به‌ ئه‌كسێس وه‌ خشته‌كانم به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌

كێشه‌ نییه‌ ئه‌گه‌ری نه‌یبه‌ستیت به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ڵام بتوانیت ئه‌وه‌م بۆ بكه‌یت زۆر زۆر مه‌منونت ئه‌بم

7

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

به‌ڵام ئایا رووكاره‌كه‌ی به‌ PHP بۆی ئه‌كه‌یت؟

چونكه‌ ئه‌مه‌وێت به‌و شێوه‌یه‌ بێت كاكه‌ ڕێنوار گیان

8

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

ئه‌ندامی به‌ڕێز، سه‌ردێڕی بابه‌ته‌كه‌ت به‌پێی یاساكانی مه‌كۆكانی وێبچن درووست نییه‌، تكایه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌ داهاتوودا سه‌ردێڕی درووست بنووسیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

ئاسۆ نادری نووسی:

ئه‌ندامی به‌ڕێز، سه‌ردێڕی بابه‌ته‌كه‌ت به‌پێی یاساكانی مه‌كۆكانی وێبچن درووست نییه‌، تكایه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌ داهاتوودا سه‌ردێڕی درووست بنووسیت.


بمبوره‌ كاكه‌ ئاسۆ گیان

10 (دەستکاری کراوە: bilal0770 2014-02-07 06:05:29)

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

كاتێك كه‌ لۆكاڵ هۆسته‌كه‌ ئه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌مه‌ویت په‌رگه‌یه‌كی تیدابیت په‌رگه‌ی سه‌ره‌تا بێت
له‌وێ چه‌ند شتێكی تێدابێت
یه‌كه‌م
دانه‌یه‌ك نوسرابێت (تۆماركردن) كاتێك كلیكی له‌سه‌ر ئه‌كه‌یت بچێته‌ په‌ڕگه‌یه‌كی تر و له‌وێوه‌ بتوانیت داتا داخڵ بكه‌یت بۆ خشته‌كه‌
دووه‌م
سرینه‌وه‌
له‌ویوه‌ برواته‌ په‌رگه‌یه‌كی تر و بتوانم داتا بسرمه‌وه‌
نوێكردنه‌وه‌
له‌ویوه‌ بتوانم زانیارییه‌كان ئه‌پده‌یت بكه‌م
دۆزینه‌وه‌
له‌ویوه‌ برۆمه‌ په‌رگه‌یه‌كی تر و بتوانم زانیارییه‌كان بدۆزمه‌وه‌

11 (دەستکاری کراوە: bilal0770 2014-02-07 06:10:10)

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

ئه‌مه‌وێت په‌ره‌ی سه‌ره‌تا هاوشێوی ئه‌مه‌ بێت
http://www.webchinupload.com/f/2014-02/0a5c815ad1adb66d89150e65b5f34dda.PNG

پاشان بتوانم به‌م شێوه‌یه‌ داتا داخڵ بكه‌م بۆ خشته‌كه‌ كاتێك كلیك له‌ Insert ئه‌كه‌م
وه‌ بتوانم زانیاری بدۆزمه‌وه‌
وه‌ بتوانم زانیاری ئه‌پده‌یت بكه‌م

http://www.webchinupload.com/f/2014-02/98caaf10179fd60d95f244faf901bb52.PNG

به‌ڵام ئه‌وه‌ دیزایینێكی هه‌بێت

12

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

کاک بیلال بەسەرچاو بەپێی توانام یارمەتیت ئەیەم ئێستا

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

13

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

زۆر سوپاس كاكه‌ ڕێنوار گیان
چاوه‌روانت ئه‌بم براگیان

14

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

بڕۆ localhost/phpmyadmin کلیک لەسەر Database بکە و لەوێ داتابەیسێک دروست بکە بەناوی bilal وەک ئەم وێنەیە
http://www.webchinupload.com/f/2014-02/e97cb4e97c6fcdd87c6fdc8e5da7b472.png
دواتر refreshێک بکە و لای دەستەچەپەوە داتابەسەکە دیارە بیکەرەوە کە کردتەوە لەوێ ئەتوانی خشتە دروست بکەیت بەم شێوەیە
http://www.webchinupload.com/f/2014-02/0a10fd15f5b31d539d7dadcfdb1ad584.jpg
دواتر کلیک لەسەر Go بکە هەر وەک لە وێنەکەی سەرەوەدا دیارە
ئێستا table1 دروست بوو ، بەهەمان شێوە ئەتوانیت سێ خشتەکەی تر دروست بکەیت
(تێبینی) ئەتوانی ناوی table1بگۆڕیت بەهەر ناوێک کە ئەتەوێت بەڵام با ئەوە بێت چونکە دواتر لە کۆدەکاندا ئەو ناوە بەکار ئەهێنین
تا ئێرە جێبەجێ بکە تا من هەنگاوەکانی تر ئەنووسم

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

15

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

کە کلیکت لەسەر Go کرد ستوونەکان ئەکرێتەوە بۆ ئەوەی ناویان لێ بنێێت بەم شێوەیە پڕی بکەرەوە
http://www.webchinupload.com/f/2014-02/a92eea4d02d1bd4d930db0243b1b60ed.jpg
پاشان کلیک لەسەر save بکە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

16

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

ئێستا خشتەی یەکەم بەسەرکەوتوویی دروست بوو ، بۆ خشتەکانی تریش هەمان هەنگاو جێبەجێ بکە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

17

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

ئێستا چەند داتایەک داخڵ ئەکەین بۆ ناو table1 هەر لە phpmyadmin ئەوە بۆ ئەوەی دواتر testی پرۆژەکە بکەین
لە phpmyadmin کلیک لەسەر داتابەیسەکە بکە (bilal) پاشان کلیک لەسەر خشتەکە بکە کە خشتەکە کرایەوە کلیک لەسەر insert بکە وەک ئەم وێنەیە
http://www.webchinupload.com/f/2014-02/d9481e63d15431776fbd28c63125d07d.jpg
دواتر خۆت داتاکان پڕ بکەرەوە بەڵام نابێت لە id هیچ بنووسیت چونکە id خۆی خۆکارانە ژمارەیەکی یەک لەدوای یەک ئەیات بە بابەتەکە وەک ئەم وێنەیە پڕی بکەرەوە و دواتر کلیک لەسەر Go بکە
http://www.webchinupload.com/f/2014-02/f93d8848bcbb833cc534e30291893c5f.jpg

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

18

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

ئێستا گەر کلیک لەسەر table1 بکەیت لای دەستەچەپ
http://www.webchinupload.com/f/2014-02/47ca3ecc9dc6d540702d0f49fb7e770a.jpg
ئەبینیت ٢ داتا داخڵ بووە
http://www.webchinupload.com/f/2014-02/aafa31a076bca3f7d3671a3d122539b8.jpg

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

19

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

ده‌ستت خۆشبیت كاكه‌ رینوار گیان
به‌لام من ئه‌مه‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ بێت

له‌سه‌ر لۆكال هۆسته‌كه‌ سێرڤه‌ریكم هه‌بێت و فایله‌كانی php ی تیدابی
وه‌ بتوانم له‌ریگای ئه‌وه‌وه‌ داتا داخل بكه‌م بۆناو خشته‌كه‌ نه‌ك له‌ php my admin ه‌وه‌

20

وه‌ڵام: تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن له‌ مه‌شروعه‌كه‌م؟؟؟

bilal0770 نووسی:

ئه‌مه‌وێت په‌ره‌ی سه‌ره‌تا هاوشێوی ئه‌مه‌ بێت
http://www.webchinupload.com/f/2014-02/0a5c815ad1adb66d89150e65b5f34dda.PNG

پاشان بتوانم به‌م شێوه‌یه‌ داتا داخڵ بكه‌م بۆ خشته‌كه‌ كاتێك كلیك له‌ Insert ئه‌كه‌م
وه‌ بتوانم زانیاری بدۆزمه‌وه‌
وه‌ بتوانم زانیاری ئه‌پده‌یت بكه‌م

http://www.webchinupload.com/f/2014-02/98caaf10179fd60d95f244faf901bb52.PNG

به‌ڵام ئه‌وه‌ دیزایینێكی هه‌بێت

من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خشته‌كه‌م دروست كرد
بتوانم بیبه‌ستم به‌ فایلی php ییوه‌ بۆ ئه‌ویه‌ به‌كارهینه‌ر له‌ویوه‌ بتوانیت داتا داخل بكات و راسته‌وخۆ بیته‌ ناو خشته‌كه‌وه‌
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ به‌قوربان