1

بابه‌ت: دامه‌زراندنی Apache له‌سه‌ر ئوبونتو

smile
http://www2.ccuniversal.com/layout/professional/images/apache_server.jpg
بینیم خه‌ریکه‌‌ به‌کارهێنه‌رانی ئوبونتو  ته‌شه‌نه‌ ده‌که‌ن، وه‌ زۆربه‌یان له‌وێبچنن یان وێبداڕێژن یان ئاره‌زوی وێبداڕشتن ده‌که‌ن.
به‌پێویستم زانی ئه‌م بابه‌ته‌ بنوسم.

گرنگه‌ بزانین دامه‌زراندنی  Apache  و mysql و phpmyadmin چۆنه‌؟ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ته‌نها چه‌ند خوله‌کێکه‌.

سه‌ره‌تا بڕۆ terminal

sudo apt-get install apache2

پاشان

sudo apt-get install apache2-doc

ئێستا بۆ دامه‌زراندنئ وه‌شاندنی PHP له‌سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌.
بۆ وه‌شاندنی 5

sudo a2enmod php5

بۆ وه‌شاندنی 4

sudo a2enmod php4

تاوه‌کو کاره‌کانمان وه‌کو دامه‌زراندن و چێکردنی بنکه‌ی دراوه‌ و په‌یوه‌ندی به‌بنکه‌ی دراوه‌وه سه‌ربگرێت‌، پێویستمان به‌ دامه‌زراندنی  MySQL
ئه‌ویش ده‌چینه‌ Terminal

sudo apt-get install mysql-server

ئێستا بۆ دامه‌زراندنی phpMyAdmin ده‌چینه‌ Terminal

sudo apt-get install phpmyadmin

** دیاره‌ ئامرازی به‌ڕێوه‌بردنی بنکه‌ی دراوه‌ زۆرن له‌وانه‌ MySQL Query Browser
ئێستا بۆ چوون بۆ بوخچه‌ی سه‌ره‌کی ڕاژه‌کاره‌که‌ ده‌چین ئه‌م ناونیشانه‌ له‌وێبگه‌ڕ بانگ ده‌که‌ین.

/var/www/apache2-default/

پێویستمان به‌ده‌سه‌ڵاتی root ـــه‌ ئه‌مه‌ ده‌چینه‌ Terminal

gksu nautilus

بۆ بانگکردنی ناونیشانی په‌ڕه‌کان

http://localhost/apache2-default/


بۆ بانگکردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بنکه‌ی دراوه‌


http://localhost/phpmyadmin


به‌هیوای سه‌رکه‌وتنتنان

2

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی Apache له‌سه‌ر ئوبونتو

ده‌ستخۆش، هه‌نگاوێكی چاكه‌ بۆ پێشه‌وه‌ چوون.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی Apache له‌سه‌ر ئوبونتو

ده‌ستخۆش بیت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ، ئه‌وه‌ ئوبونتو ــم داگرت وه‌ کارم پێکردوه‌ به‌ Live Cd جارێ  ، شتێکی تابلێی جوانه‌ و سه‌رکه‌تووه..‌
هویادارم به‌ کار‌هێنه‌رانی زۆر بێت .

"Sometimes Things Happen That Are Just Out Of Your Control"
[مۆبایل بۆ کورد >> مۆبایله‌که‌ت باشتر بکه‌]

4

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی Apache له‌سه‌ر ئوبونتو

سڵاو،
سوپاس بۆ ئه‌م زانیارییانه‌، ئایا خۆی له‌ دامه‌زراندنی پێێوانه‌ییدا خۆكار دایاننامه‌زرێنێت ؟

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org

5

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی Apache له‌سه‌ر ئوبونتو

خۆی ئاماده‌یه‌ له‌synaptic، به‌ڵام ده‌بێت دایمه‌زرێنیت.

smile

6

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی Apache له‌سه‌ر ئوبونتو

ئەم بابەتە دەبێت نوی بکرێتەوە. wink
گورزەکان و شوێنیان گۆڕاون، وە SVN هەمان شت.
بۆ ئەوانەی لە gutsy بەرەو سەرەوە بەکاردەبەن.

sudo apt-get install apache2 php5 mysql-server phpmyadmin

لەکاتی دامەزراندندا داوای دانانی تێپەڕەوشە دەکات. بووە بەبنەڕەت.
سەرجەم بوخچەکەش وەکو دێبیان هەر

/var/www

ڕێڕەوگۆڕین نەماوە بۆ apache2-default

7

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی Apache له‌سه‌ر ئوبونتو

ماندوو نه‌بیت;)

تا نه‌بیته‌ باووک نازانیت که‌ کۆره‌په‌ بوویت باوانت چه‌نده‌ خۆشیانویستویت!

8

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی Apache له‌سه‌ر ئوبونتو

akameng نووسی:

ماندوو نه‌بیت;)

بژیت.
ئەم گورزەیە apache2-doc نەماوە لەگورزەی ئوبونتو.
وە لەکاتی دامەزراندنی apache2 وریای ئەوە ببە لەهەڵبژاردندا دیاریکردنی بوخچە بە space دەکرێت لەShell. ئەگەر نەزانیت بەردەوامبیت دانامەزرێت.

wink