1

بابه‌ت: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

سلاو هاورێیان سپاسی هاوکاریتان ئەکەم ئەگەر ئەم کۆدەم پێ بلێن ئەگەر ئەم کۆدە html ەم هەبێ

<html>

    <input type="text" name="name">
   <input type="file" name="uploader" />
    <input type="submit">

</html>

وە داتابەیسێکم هەیە ناوی a بێتو تەیبڵێکی هەبێ بە ناوی b دو فیڵدی تیایە name  و wena تکایە چۆن بە پهپ هار ناوێکم نوسی و وێنەیەکم هەڵبژارد بینێرێت بۆ داتابەیسەکە ئەزانم کا لە یانە باس کراوە بەس وەلاهی زۆر زۆر خەریکی بوم بۆم نەکرا خۆم ئەگەر بکرێت کەسێک تەنها ئەو دو فیڵدەم بۆ بکات ئەگەر بکرێت بە session_start(); بۆم شی بکەنەوە سپاستان ئەکەم

2 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2014-02-28 07:12:23)

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

To nahatita yahoo ta tetgayanm smile

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

وه‌لاهی کاکه‌ رینوار گیان به‌ رۆژ له‌ ئیشم ئێوارانیش له‌ جامیعه‌م تا سه‌عات 8 ئیتر له‌وه‌و دواش نه‌مئه‌بینیتی له‌ یاهو ئه‌گه‌ر بکرێیت به‌س ئه‌مه‌م تێگه‌یه‌نی لێره‌ خۆم ئه‌وانه‌ی تری ئه‌که‌م

4

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

سەرەتا پەیوەندی بگرە بە داتابەیسەوە بەم شێوەیە

$peywendi_grtn = mysql_connect('nawi_host','username_db','pass_db');

mysql_select_db('nawy_db',$peywendi_grtn);

ئێمە ٢ functionمان هەیە mysql_connect و mysql_select_db ئەو دوو ناوە لەبەر بکە
پاشان لە mysql_connect سێ شت لە خۆ ئەگرێ
یەکەم ناوی هۆستەکە زۆربەی هۆستەکان localhostە
دووەم ناوی داتابەیس
سێیەم تێپەڕەوشەی داتابەیس
پاشان mysql_select_db ناوی داتابەیس لە خۆ ئەگرێت

بۆ ناردنی داتا بۆ داتابەیس functionی query مان هەیە mysql_query   کە چوار کرداری سەرەکی لە خۆ ئەگریت لەوانە
SELECT بۆ پشاندانی داتا
INSERT بۆ ناردنی داتا
UPDATE بۆ دەستکاریکردنی داتا
DELETE بۆ سڕینەوەی داتا
ئێستا گەر بمانەوێت داتایەک بنێرین بەمشیوەیە فرمانی کویری ئەنووسین

mysql_query("INSERT INTO nawi_table (column1,column2...) VALUES (value1,value2...)");

واتە ئەگەر تۆ بتەوێت داتایەک بنێریت بۆ خشتەیەک بەناوی b وە خشتەکە لە ٢ کۆڵم پێک هاتبوو ئەویش ناو و وێنە بەم شێوەیە ئەبێت

mysql_query("INSERT INTO b (naw,wene) VALUES ($naw,$wene)");

naw و weneکەی یەکەم جار ناوی کۆڵمەکانە کە لە خشتەی داتابەیسەکەدا ناوت لێناون وە ئەوەی دووەم ئەوەیە کە ئەینێریت لە فۆرمەکەوە
ئێستا تۆ ئەبێ لەم ٣ فرمانە تێگەشتبیت گەر پرسیارت هەبوو بیکە با وەڵامت بدەمەوە و دواتر بۆت ڕوون ئەکەمەوە چۆن ناو و وێنە ئەنێریت

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

5 (دەستکاری کراوە: hawreta 2014-03-03 20:12:41)

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

دەستەکانت خۆش کاکە رێنوار گیان تا ئێرە زۆر باش تێگەیوم چونکە وا سالو نیوێکیشە oracl ئەخوێنین لەو کۆدانە باش تێئەگەم ئێستا ئەوەم ئەوێ کە چۆن ئەم دو فارەیبلە $naw,$wene تەعریف بکەم پێشتر مەبەستم ئەوەیە ئاوا بیکەم

 $naw=$_post[naw]
$wena=$_post[wena]

ئەگەر ئەمە راستە ئەی لە چی کاتێکا $_get بەکار ئەهێنین

6 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2014-03-03 20:28:06)

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

ئێستا post و get ت بۆ باس ئەکەم بەڵام جارێ با ڕوونکردنەوەیەک بەین
تۆ ئەو فۆڕمەی هەتە هەڵەت کردوە چونکە نەتخستۆتە ناو تاگی form وە لە هەمان کاتدا ناوت لە دوگمەکە نەناوە واتە ئەبێت بەم شیوەیە بێت

<form action="" method="POST">
<input type="text" name="name">
   <input type="file" name="uploader" />
<input type="submit" name="nardn">
</form>

action بۆ ئەوەیە ئەگەر کاری کۆدەکانی php لەهەمان پەڕگە ئەنجام ئەیەیت ئەوا هەر بە بەتاڵی بەجێبێڵە وەک کۆدەکانی سەرەوە بەڵام گەر لە پەڕگەیەکی تر جێبەجێی ئەکەیت ئەوا ناوی پەڕگەکە ئەنووسیت و کۆدەکانی پهپ لە پەڕگە نوسراوەکە ئەنووسیت
method بۆ هەڵبژاردنی ڕێگەکەیە ئایا بە ڕێگەی get ئەیکەی یان post
ئێمە post مان هەڵبژاردوە
واتە بۆ ناساندنی ئەو ٢ خانەیە ئەمە بەکار ئەهێنین

$_POST['name'] لەگەڵ $_POST['uploader']

واتە ئەبێت ئەو دوو ناوی پۆست ەکە یەکسان بێت بە nameەکە
دواتریش خۆت ئەتوانی بیکەیت بە variableێک یان نا ئەوە کێشە نییەو ئاساییە و تەنها بۆ ئاسانکاریە
--------------
کاتێک کلیک لە دوگمەکە ئەکەیت و فرمانەکە جێبەجێ ئەبێت ئەوا لە لینکەکەی سەرەوە تەنها ناوی پەڕگەکە ئەنووسێت کە کارەکەی تیا جێبەجێ ئەبێ واتە بۆ نموونە بەم شێوەیە
www.nawimalper.com/index.php
بەڵام گەر بتەوێت ئەو داتایەی ناردووتە لە لینکەکە دەربکەوێت ئەوا فرمانی get بەکار ئەبەیت کە بەم شێوەیەی لێ یەت
www.nawimalper.com/index.php?name=NAW&uploader=IMAGE
NAW ئەو داتایەیە کە تۆ لە خانەی name ئەینێریت،  IMAGE ئەو داتایەیە کە لە خانەی uploader ئەینێریت واتە هەر ناوێکن کە تۆ ئەینێریت
بۆ بەکاربردنی get ئەبێت لە methodی formەکە بنوسیت GET باشترە بە پیتی گەورە capital بینووسیت وە ئەشبێت کە پێناسەت کرد بەم شێوەیە پێناسەی کەیت

$_GET['name'] لەگەڵ $_GET['uploader']

جیاوازی GET و POST چییە یاخود سوودیان چییە و بۆ جیاکراونەتەوە؟
کاتێک تۆ ناو  و پاسۆرد داخڵ ئەکەیت ئەوا بۆ ناو و پاسۆرد usernameوpassword  ئەوا پێویستە POST بەکارببەیت بۆ ئەوەی پاسۆردەکە لە لینکەکە دەرنەکەوێت
وە GET بۆ گەڕان باشە بۆ نموونە تۆ بۆ شتێک ئەگەڕێی کاتێک کلیک لە دوگمەی گەڕان ئەکەی ئەوا لە لینکەکە پێت ئەڵێت بۆ چ ناوێک ئەگەڕێیت

هیوای سوود انشاءلله

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

7

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

دەست خۆش بێت بكاك رێنوار ۆ ئەو روونكردنەوە جوانە

8

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

ماشالله‌ کاکه‌ رێنوار گیان تا ئێستا زۆر باش تێگه‌یوم ئه‌و ده‌سانه‌و خۆش به‌خوا خه‌جاڵه‌تم ئه‌وه‌نه‌م عه‌زیه‌ت داویت

کاکه‌ رێنوار گیان ئێستا من که‌ بمه‌وێت کاتێک کلیک له‌و کۆماندی submit ه‌ کرا کۆده‌کان ره‌ن بن ئه‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ بینوسم

session_start(nardn);

ئێستا من ئه‌مه‌م کردوه‌ ئه‌مه‌وێت هه‌رچیه‌کم نوسی بینێرێت بۆ ته‌یبڵه‌کان به‌س ناینێریت هه‌ڵه‌که‌م له‌ کوێیایه‌

<html>


<form action="" method="POST">
<input type="text" name="name">
   <input type="file" name="uploader" />
<input type="submit" name="nardn">
</form>


<?php


$peywendi_grtn = mysql_connect('localhost','root','');

mysql_select_db('hawa',$peywendi_grtn);
session_start(nardn);

$naw=$_POST['name'];
$wenaa=$_POST['uploader'];

mysql_query("INSERT INTO b (naw,wena) VALUES ($naw,$wenaa)");
?>




</html>

9

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

سوپاس کاک محمد گیان smile , لەخوابەزیابێ کاک هاوڕێ
واز لە session بێنە بۆ ئەوە بەرکارنایەت
من شتێکم باس نەکردووە شتێکمان بیرچووە ، ئەبێت شتێک بزانی لەسەر پهپ زۆربەی کارەکان بە مەرج if ئەکرێت
ئێستا ئێمە ئەبێت مەرجێک دابنێین کە ئەمەیە -> کاتێک ئێمە کلیکمان لەسەر دوگمەکە کرد ئەوجا فرمانەکە جێبەجێ بکات
ئێستا ئەو کۆدانەی تۆ بێ مەرجە واتە بێ ئەوەی دەستبنێی بە دوگمەیەکا کۆدێکت نووسیوە
بۆ ئەوەی مەرجی بۆ دابنێین هەموو کۆدە php یەکان ئەخەینە ناو ifێکەوە بەم شێوەیە

if(merjeke){
jebejekrdn
}

  مەرجەکەی ئێمەش دوگمەکەیە واتە

$_POST['nardn']

کەواتە بەم شێویەی لێ یەت

<?php
if($_POST['nardn']){

$peywendi_grtn = mysql_connect('localhost','root','');
mysql_select_db('hawa',$peywendi_grtn);

$naw=$_POST['name'];
$wenaa=$_POST['uploader'];

mysql_query("INSERT INTO b (naw,wena) VALUES ($naw,$wenaa)");
}
?>
ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

10

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

ئەو دەسانەو خۆش براکەم بەس وەلاهی لای من نازانم هەر ناجوە ناو داتابەیسەکە شتەکان ئەبێ هەڵەم لە چیا کردبێت ئەمە هەمو کۆدەکان

<html>

<form action="" method="POST">
<input type="text" name="name">
   <input type="file" name="uploader" />
<input type="submit" name="nardn">
</form>



<?php
if($_POST['nardn']){

$peywendi_grtn = mysql_connect('localhost','root','');
mysql_select_db('hawa',$peywendi_grtn);

$naw=$_POST['name'];
$wenaa=$_POST['uploader'];

mysql_query("INSERT INTO b (naw,wena) VALUES ($naw,$wenaa)");
}
?>

</html>

11

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

ئەبێ بچیت بەڵام شتێکمان نەنوسیوە ئەویش بارکردنی وێنەکەیە سەیری ئەم بابەتە بکە و کۆدی بارکردنی وێنەکە وەربگرە برا
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 19#p242419

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

12

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

کاک رێنوار گیان بە بێ بارکردنی وێنە ئەیکا بەس بە وێنەوە نایکات بەس وەللا زۆر سەیری ئەو بابەتەشم کرد بەس هەر بۆم نەکرا کاک ئاسۆ وتویەتی کە ئەمە کاری ناردنی وێنە ئەکات

 if($wene){
    $nawi_wene = $_FILES['wene']['name'];
    $buxche = 'C:/xampp/htdocs/test/babet/wene/';
    $ext = pathinfo($nawi_wene, PATHINFO_EXTENSION);
    $shwen = $buxche . rand(1, 10000000000000000).$nawi_wene;
    move_uploaded_file($_FILES['wene']['tmp_name'], $shwen);
    }
    

بەس وەللە لێی تێناگەم نازانم چۆن بیکەم ئەگەر ئەوەم تێگەیەنی زۆر زۆر مەمنون ئەبم براکەم هەر چەنە زۆر زۆریشم عەزیەت داویت براکەم

13

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

نا عەزیەت نیە برا
ئەمە

  $nawi_wene = $_FILES['wene']['name'];

بگۆڕە بۆ ئەمە

  $nawi_wene = $_FILES['uploader']['name'];

ئەمە

 $buxche = 'C:/xampp/htdocs/test/babet/wene/';

بگۆڕە بۆ بوخچەکەی  خۆت
ئەمە

move_uploaded_file($_FILES['wene']['tmp_name'], $shwen);

بگۆڕە بۆ ئەمە

move_uploaded_file($_FILES['uploader']['tmp_name'], $shwen);
ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

14

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

کاک هاوڕێ بیرت نەچێت لە تاگی form دا ئەمە زیاد بکەیت

enctype="multipart/form-data"

واتە بەم شێوەیە
<form action="" method="POST" enctype="multipart/form-data">

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

15 (دەستکاری کراوە: hawreta 2014-03-13 17:01:54)

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

کاکە رێنوار گیان ئێستا ئەمانەی من هەڵەیە ئاوا کردومە بەس هیچ نانێرێتە داتابەیسەکەوە

<html>




<?php

if($_POST['nardn']){

$peywendi_grtn = mysql_connect('localhost','root','');
mysql_select_db('hawa',$peywendi_grtn);


$naw=$_POST['name'];
$wene=$_POST['uploader'];
if($wene){
    $nawi_wene = $_FILES['uploader']['name'];
    $buxche = 'C:/xampp/htdocs/e/aa/';
    $ext = pathinfo($nawi_wene, PATHINFO_EXTENSION);
    $shwen = $buxche . rand(1, 10000000000000000).$nawi_wene;
    move_uploaded_file($_FILES['uploader']['tmp_name'], $shwen);
    }

mysql_query("INSERT INTO b (naw,wena) VALUES ('$naw','$wene')");

}

?>

<form action="" method="POST" enctype="multipart/form-data">
<input type="text" name="name">
   <input type="file" name="uploader" />

<input type="submit" name="nardn">
</form>

</html>

16

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

١- خشتەکە بکەرەوە لە داتابەیس و وێنەیەکی بگرە و داینێ
٢- پاشان ناوی بوخچەی سکرێپتەکەت چییە؟
٣- وە لەناو بوخچەی سکرێپتەکەتدا بوخچەیەک دروست بکە و ناوی بنێ upload
ئەمەش کۆدەکان

<?php
if($_POST['nardn']){

$peywendi_grtn = mysql_connect('localhost','root','');
mysql_select_db('hawa',$peywendi_grtn);

$naw=$_POST['name'];
$wene=$_POST['uploader'];

move_uploaded_file($_FILES['uploader']['tmp_name'],'upload/'.$_FILES['uploader']['name']);
mysql_query("INSERT INTO b (naw,wena) VALUES ('$naw','$wene')");

}
?>
<html>
<head></head>
<body>

    <form action="" method="POST" enctype="multipart/form-data">
        <input type="text" name="name">
        <input type="file" name="uploader">
        <input type="submit" name="nardn">
    </form>

</body>
</html>
ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

17 (دەستکاری کراوە: hawreta 2014-03-14 07:49:16)

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

کاک رێونوار گیان ئه‌مه‌ ته‌یبڵه‌که‌مه‌
http://www.webchinupload.com/f/2014-03/4f1d7b9c9235e8dbc454bc344d56f7c2.PNG

وه‌ ئێستا که‌ وه‌ێنه‌که‌ بار ئه‌که‌م وێنه‌که‌ ئه‌کاته‌ ناو بوخچه‌ی upload ه‌که‌وه‌ به‌س له‌ داتابه‌یسه‌که‌یا له‌ فیڵدی wena هیچ پشان نایات به‌س ناوه‌که‌ پشان ئه‌دات
http://www.webchinupload.com/f/2014-03/f2c71fae47ddd53324a9945b0eac8760.PNG

وه‌ بوخچه‌ی سکرێپته‌که‌ش ناوی hama ه‌یه‌

به‌س کاک رێنوار که‌ کلیک له‌ ناردن ئه‌که‌م ئه‌م ئیره‌ره‌شی هه‌یه‌
Notice: Undefined index: uploader in C:\xampp\htdocs\hama\wena.php on line 8

18

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

کاک هاوڕێ منیش پیس مێشکم تێکچووە هههه ئەمە بگۆڕە

$wene=$_POST['uploader']; 

بەمە

$wene=$_FILES['uploader']['name'];
ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

19

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

ههههه کاکه‌ رێنوار گیان به‌خوا زۆر زۆر ماندوم کردیت ئه‌بێت بمان بوریت خوا پاداشتت بداته‌وه‌ براکه‌م زۆر زۆر هیلاکم کردویت ئه‌و ده‌سانه‌و خۆش بێت ئێستا له‌ چاو خۆما زۆر زۆر رۆشتوم باش تێگه‌یوم هه‌موی له‌سایه‌ی تۆوه‌یه‌ براکه‌م دوباره‌و هه‌زار باره‌ ده‌سته‌کانت خۆش بێت براکه‌م ئه‌گه‌ر پرسیارێکی ترم هه‌بو هه‌ر لێره‌ ئه‌یکه‌م ئینشالله‌

20

وه‌ڵام: چۆن ئەم کارە بکەم بە php

سەرچاوم برام سوپاس بۆ خوا بۆ تێگەشتنت، انشاءلله قەدەر نەبێت وەڵام ئەیەینەوە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.