1

بابه‌ت: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت.
بەناوی خوای گەورە هەوڵەیەین لەم بابەتەدا باسی سیستمی چوونەژوورەوە بکەین.
سەرەتا بۆ چوونە ژوورەوە ئەبێت خشتەیەک دروست بکەیت ناویبنێ users پاشان با لە ٣ کۆڵم پێک هاتبێت کە ئەمانەن id,username,password پاشان داتایەکی بۆزیاد بکە بەم شێوەیە
username = webchin
password = 123456
پاشان لەو سکرێپتەی کاری لەسەر ئەکەیت پەیوەندی بگرە بە داتابەیسەوە و فۆرمێک دروست بکە بەم شێوەیە

<form method="POST">
<input name="user" type="text">
<input name="pass" type="password">
<input name="chunejurewe" type="submit">
</form>

ئێستا دەست ئەکەین بە کۆدەکانی php
ئەبێ سەرەتا بۆ پارێزراوی بی پشکنین بزانین ئایا ئەو خانانە بەتاڵ نین
  - ئەگەر بەتاڵ بوو ئەوا بنووسیت بەتاڵە و کارەکە جێبەجێ نەکات
  - بەڵام کە بەتاڵ نەبوون ئەوا کارەکە جێبەجێ بکات
مەبەستمان لەوەی کارەکە جێبەجێ بکات ئەوەیە کە ئەبێت لە داتابەیسەکەوە داتاکان بهێنین و پاشان بیانپشکنین بزانین ئایا ئەو ناو و تێپەڕەوشەیەی کە لە fieldی formەکەدا داخڵ کراوە یەکسانە بە و ناو و تێپەڕەوشەیەی کە لە داتابەیسەکەدا تۆمارکراوە
  - پاشان گەر یەکسان نەبوون ئەوا بنوسێت هەڵەیە
  - گەر یەکسان بوو ئەوا ئەو کات بچێتە ژوورەوە
مەبەستمان لەوەی بچێتە ژووەرەوە کردارێکە ئەویش ئەبێت ئەو ناو و تێپەڕەوشەیە زەخیرەببێت لە وێبگەڕەکەدا بۆ ئەوەی بەردەوام لە ژوورەوەبێت بەم کردارەش دەوترێت دانیشتن (واتە دانیشتنێک دروست ئەکەیت)
تێبینی // جگە لە دانیشتن ئەشتوانین COOKIES یش بەکارببەین بەڵام ئێستا باسی SESSION ئەکەین
بەم شێوەیە گۆڕاوی SESSION دروست دەکرێت

$_SESSION['nawi_sessioneke']

ئەمەش ئەو کۆدانەیە کە لەسەرەوە بە theory باسمان کردن

<?php
if(isset($_POST['chunejurewe']){
    $user = $_POST['user'];
    $pass = $_POST['pass'];
    
    if(empty($user) AND empty($pass)){
        echo "tkaye xanekan be betalli jemehelle!"
    }else{
        $query=mysql_query("SELECT * FROM users WHERE username=$user");
        $u=mysql_fetch_assoc($query);
        if($u['password']; == $pass){
            $_SESSION['username'] = $user;
            $_SESSION['password'] = $pass;
            echo "be serkewtuye chuite juerewe";
        }else{
            echo "username/password helleye!";
        }
    }
    
}    

ئێستا ئەچێتە ژوورەوە
ئێستا پێویستە لە هەر پەڕەیەکی بەڕێوەبەرایەتی کردارێک هەیە بیکەین ئەویش ئەبێت لە سەرەتای پەڕگەکە بیپشکنین کە ئەگەر چووبویە ژوورەوە ئەوا بەڕێوەبەرایەتی نیشان بدات گەر نا نیشانی نەدات
بەم شیوەیە بۆ نموونە ئەمە پەڕگەی indexی بەڕێوەبەرایەتیە

<!doctype html>
<html>
<head>
    <title>barreweberayeti</title>
</head>
<body>
    <p>baxerbeyt bo barreweberayeti</p>
</body>
</html>

ئەبێ ئەم کۆدە لەسەروە دابنێین
<?php if($_SESSION['username'] AND $_SESSION['password']){?>
واتە ئەگەر ئەو دانیشتنە هەبوو ئەوا پەڕگەکە پیشان بدات
وە لە کۆتایی کۆدەکان ئەنووسین ئەگەر نەبوو ئەوا بڕواتەوە پەڕگەی login
ئێستا کۆدەکان بەم شێوەیی لی دێت

<?php if($_SESSION['username'] AND $_SESSION['password']){?>
<!doctype html>
<html>
<head>
    <title>barreweberayeti</title>
</head>
<body>
    <p>baxerbeyt bo barreweberayeti</p>
</body>
</html>
<?php
}else{
    header("Location: login.php");
}
?>
ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

2

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

ماشالله‌ ده‌سته‌کانت خۆش براکه‌م زۆر جوان رونت کردۆته‌وه‌ خوا بۆ ئێمه‌ت بهێڵێو ته‌مه‌ن درێژ بیت

3

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

سوپاس کاکە هاوڕێ گیان.
ببورن شتێکم لەبیرکردبوو
لەهەر پەڕگەیەک session دانرا ئەوا ئەبێت لەسەروو ئەو پەڕگەیەوە واتە لەسەروو هەرچی کۆدەوەیە واتە لەیەکەم دێڕ ئەبێت ئەم کۆدەبنووسیت

session_start();

-----------------------------------------------
بۆ دروستکردنی logout
پەڕگەیەک دروست ئەکەین بەناوی logout.php پاشان ئەم کۆدەی تیا ئەنووسین

<?php
session_start();
session_destroy();
header("Location: login.php");
?>

پاشان لە index.php لینکێک دروست ئەکەین و ناوی ئەینێن logout و hrefەکەی logout.php ئەبێت

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

4

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

ماشاء الله‌ ده‌سته‌کانت خۆش براکه‌م زۆر جوان رونت کردۆته‌وه‌

5

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

دەستەكانت خۆش بێت كاك رێنوار گیان هەر سەركەوتووبیت بە هیوای بابەتی زیاترو خزمەتی زیاتر خودا جەزات بداتەوە براكەم

6

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

دەست خۆش کاک رێنوار .. بەس پرسیارێک .. من سیستەمێکم هەبوو بەڵام کە  logout دەبوی دوگمەی گەرانەوە Back دادەگریت دوبارە دەچیتەوە ژوور بەبێ نوسینی وشەی نهێنی و هتد .. ئەو کێشە پەیوەندی بە چیەوە هەیە ؟

Impossible is Nothing

7

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

دەستخۆش کاک ڕێنوار،
بەڵام هەندێک وردە کاریی ماوە لە بواری پاراستن.

پێویستە ئەو لێکۆڵینەوانە جێبەجێ بکرێن پێش ڕێگەدان بە چووژوورەوە،

١، پێش هەموو شتێک، دەبێت بزانیت ئایا Username ـەکانی نێو Table ـەکەت لە چی پێکهاتوون، ئایا تەنیا لە پیتی ئاسایی؟ یان لەگەڵ ژمارە؟
ئەگەر بۆ نموونە تەنیا لە پیتی ئاسایی پێکهاتبن، ئەو کاتە دەبێت لێ بکۆڵیتەوە ئایا ئەوەی بەکارهێنەر Input ی کردووە، تەنیا پیتی ئاساییە یان نە؟

ئەگەر پیتی ئاسایی نەبوو، ڕێگەی مەدە بەردەوام بێت.

٢، ئەگەر شێوازی نووسینی یوزەرەکەی درووست بوو، Query ـێکی سادە و سنووردار بنێرە بۆ بنکەی دراوە، بزانە ئەو Username ی کە نووسراوە، بوونی هەیە یان نە، ئەگەر بوونی نەبوو ڕێگەی مەدە بەردەوام بێت.

٣، ئەگەر یوزەرەکە هەبوو، دواتر Input ی تایبەت بە Password وەربگرە و ئەوەش بە فیلتەری پێویست دا تێبپەڕێنە بۆ دڵنیا بوون لە خاوێنی داتاکە.

٤، لە کۆتاییدا، ئەگەر یوزەرەکە بوونی هەبوو و لەگەڵ مەرجەکانی نووسینی یوزەر یەکی گرتەوە و وشەی نهێنی درووست بوو، بەکارهێنەر بتوانێت بێتە ژوورەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

بەڕاستی شتێکی باشت کردوە دەستەکانت خۆش بێت کاک ڕێنوار

باشترین دابینکاری لە هۆستلیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

9

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

زۆر سوپاس بۆ هەمووتان، سوپاس بۆ کاک ئاسۆش ڕوونکردنەوەیەکی جوانت دا دەستت نەیەشێت

#Hiwa Omar نووسی:

دەست خۆش کاک رێنوار .. بەس پرسیارێک .. من سیستەمێکم هەبوو بەڵام کە  logout دەبوی دوگمەی گەرانەوە Back دادەگریت دوبارە دەچیتەوە ژوور بەبێ نوسینی وشەی نهێنی و هتد .. ئەو کێشە پەیوەندی بە چیەوە هەیە ؟

کاک هیوا دو شت هەیە
١- ئەگەر دانیشتنت دروستکردبێت : ئەوا دوگمەی logout ەکە کە کلیکی لێ ئەکەیت دانیشتنەکە داناخات و کێشەی تیایە واتە دانیشتنەکە هەر کراوەتەوە
٢٠ ئەگەر دانیشتنت دروست نەکردبێت ئەوا logout و ئەو شتانە بوونی نییە و لەوانەیە هەر بەستەرێک بوبێت

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

10

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

سلاو کاک رێنوار

کاکه‌ گیان من ئه‌م ئیره‌ره‌م هه‌یه‌ نازانم چیه‌
Parse error: syntax error, unexpected '}', expecting ',' or ';' in C:\xampp\htdocs\hama\login.php on line 30

ئه‌ڵێ ئه‌وه‌ { یه‌ به‌س خۆ ته‌واویشه‌ که‌وانه‌کان
ئه‌مه‌ کۆده‌کانمه‌

session_start();
<!DOCTYPE html>
<html>
<head>
<title>Hawre</title>
<link rel="stylesheet" href="style.css">
<link rel="stylesheet" href="font/font.css">
</head>
<body>
<?php include('template/title.htm');?>
<?php include('template/menu-index.htm');?>
<br><br>

<form method="POST">
<input name="user" type="text">
<input name="pass" type="password">
<input name="chunejurewe" type="submit">
</form>

<?php
$peywendi_grtn = mysql_connect('localhost','root','');
mysql_select_db('ecommerce',$peywendi_grtn);
if(isset($_POST['chunejurewe']) ){
    $user = $_POST['user'];
    $pass = $_POST['pass'];
    
    if(empty($user) AND empty($pass)){
        echo "tkaye xanekan be betalli jemehelle!"
    } 
else {
        $query=mysql_query("SELECT * FROM users WHERE username=$user");
        $u=mysql_fetch_assoc($query);
        if($u['password']; == $pass){
            $_SESSION['username'] = $user;
            $_SESSION['password'] = $pass;
            echo "be serkewtuye chuite juerewe";
        }else{
            echo "username/password helleye!";
        }
    }
    }

?>
</body>
</html>   

11

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

دەست خۆش کاک ڕێنوار
ئەى چۆن دەتوانیت بە شێویەکى ئۆتۆماتیکى logout بێت وەک وێبچن دواى چەند کاتژمێرێک خۆى logout دەبێت  ؟
ئەگەر لەشوێنى یوسەر نەیم یان پاسۆد سەرەتا یان کۆتاییەکەى ئەمە بێت

'

ئایا نابێتە هۆى دروست بونى هەڵە لە Query دا ؟

12

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

کاک هاوڕێ ئەمە بەکار ببە

        if($u['password'] == $pass){
            $_SESSION['username'] = $user;
            $_SESSION['password'] = $pass;
            echo "be serkewtuye chuite juerewe";
        }else{
            echo "username/password helleye!";
        }
    }
}
?>
</body>
</html>   
ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

13

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

mhamad.rebaz نووسی:

دەست خۆش کاک ڕێنوار
ئەى چۆن دەتوانیت بە شێویەکى ئۆتۆماتیکى logout بێت وەک وێبچن دواى چەند کاتژمێرێک خۆى logout دەبێت  ؟
ئەگەر لەشوێنى یوسەر نەیم یان پاسۆد سەرەتا یان کۆتاییەکەى ئەمە بێت

'

ئایا نابێتە هۆى دروست بونى هەڵە لە Query دا ؟

کاک محمد ئەوە بە COOKIE ئەکرێت لەجیاتی SESSION و دواتر ئەویش ڕوون ئەکەمەوە پشت بەخوا
دیارە بێگومان ئەوەی من دامناوە ڕونکردنەوەیە واتە چۆن کرداری چوونە ژوورەوە ئەنجام ئەدریت و ئەمە بێ securityیە وە بۆ ئەوەی ئەوە چارە بکرێت و هەڵە لە query ڕوو نەدات ئەوا functionی mysql_real_escape_string بەکار ئەهێنیت بۆ fieldەکە
وە کاک ئاسۆ ڕوونکردنەوەیەکی زۆر چاکی دا بۆ security

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

14

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

دەست خۆش برا گیان

15

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ رێنوار گیان به‌س به‌خوا ئه‌م ئیره‌ره‌ی هه‌ر هه‌یه‌

Parse error: syntax error, unexpected '}', expecting ',' or ';' in C:\xampp\htdocs\hama\a.php on line 26

16

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

Rasta
Ama bgora

        echo "tkaye xanekan be betalli jemehelle!"

Ba ama

        echo "tkaye xanekan be betalli jemehelle!";
ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

17

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

کاکه‌ رێنوار گیان خه‌جاله‌تم ئه‌وه‌نه‌ پرسیار ئه‌که‌م به‌س ئه‌م جاره‌یان ئه‌م ئیره‌ره‌ دروست بو وه‌ هه‌رچه‌نه‌ ناوو پاسۆرده‌که‌ راسته‌ به‌س هه‌ر esle ه‌که‌ ئه‌کا یه‌عنی هه‌ر ئه‌نوسێ ناوو پاسس هه‌له‌یه‌
Warning: mysql_fetch_assoc() expects parameter 1 to be resource, boolean given in C:\xampp\htdocs\hama\index.php on line 36
username/password helleye!

18

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

ئایا ناوی خشتەکەت جییە؟ و ناوی fieldەکانی چین؟ وە دڵنیا بەرەوە لە دروستی زانیاریەکانی داتاکان

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

19

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

http://www.webchinupload.com/f/2014-04/05cc8640e966ff0934b354fb77daf3c1.PNG

کاکه‌ رێنوار به‌خوا به‌ راستیش ئه‌ینوسم نازانم بۆ ؟؟
ئێستا ئه‌مو کۆده‌کانم ئه‌مه‌نه‌یه‌

<html>
<head>
<title>Hawre</title>
<link rel="stylesheet" href="style.css">
<link rel="stylesheet" href="font/font.css">
</head>
<body>
<?php include('template/title.htm');?>
<?php include('template/menu-index.htm');?>
<br><br>
<form method="POST">
<input name="user" type="text">
<input name="pass" type="password">
<input name="chunejurewe" type="submit">
</form>

<?php
$peywendi_grtn = mysql_connect('localhost','root','');
mysql_select_db('ecommerce',$peywendi_grtn);
if(isset($_POST['chunejurewe'])) {
    $user = $_POST['user'];
    $pass = $_POST['pass'];
    
    if(empty($user) AND empty($pass)){
        echo "tkaye xanekan be betalli jemehelle!";
    } 
else {
        $query=mysql_query("SELECT * FROM users WHERE username=$user");
        $u=mysql_fetch_assoc($query);
        if($u['password'] == $pass){
            $_SESSION['username'] = $user;
            $_SESSION['password'] = $pass;
            echo "be serkewtuye chuite juerewe";
        }else{
            echo "username/password helleye!";
        }
    }
}
?>
</body>
</html> 

هیچی تری ناوێت خۆ

20

وه‌ڵام: [ڕوونکردنەوە] دروستکردنی login بە php

session_start(); ت نەنوسیوە
کە نوسیشت بیکەرە ناو تاگی php بەم شێوەیە

<?php session_start(); ?>
ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.