1

بابه‌ت: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

سڵاو ئازیزان،
من هەوڵم داوە هەموو ساڵێک ڕۆژمێری کوردی درووست بکەم ، بۆ ئەوەی ئێمەش وەک و کورد مێژوو  و کلتوری خۆمان لەبیر نەکەین .
ئێمەش وەک چەنک ووڵاتێکی جیهان خاوەنی ڕۆژمێرێکی خۆمانین ، کە دەبێت وەک و کورد سەربەرز بین ، چوونکە کەم ووڵات لە جیهاندا هەن کە جاوەنی ڕۆژمێری تایبەتی خۆیان بن .
ئەو ڕۆژمێرە  ڕۆژمێری زایینی و  کوردی لەخۆگرتووە.

پێشکەش بە هەموو لایەک ...
ئامادەیە بۆ چاپکردن
٤٥*٣٠ سەنتیمەتر


** تکایە مافی درووستکەر بپارێزن .
** هیچ تاکێک بۆی نیە کاری بازرگانی پێوە بکات.

بە پیتی سۆرانی .
قەبارە : ٩،٦٧ م.ب

http://www.webchinupload.com/f/2014-05/35eb7657689e18ad10a261cbb9859c53.jpg

بە پیتی لاتینی .
قەبارە : ١٠،٥ م.ب

http://www.webchinupload.com/f/2014-05/de1107c6633deeb379241bc6f6a20e1a.jpg

هیوادارم بەدڵتان بێت .

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

2

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

دەستت خۆش بێت شتێکی نایابە! من وا بۆخۆمی چاپ ئەکەم.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

دەست خۆش جوانە

4

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

هه‌ر  بزى خودا  ته‌مه‌نت  درێز بكات سه‌ركه‌وتووبيت

5

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

سوپاس هاوڕێیان.

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

6

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

دەستت خۆشبێت شتێکی زۆر نایابە،
بەڵام یەک تێبینی بۆ جاری داهاتوو ان شاء الله هەوڵ بدە فۆنتێکی تر بەکار ببەیت

7

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

دەست خۆش! تەنها وێنەکەی سەرەوەم سەیر کرد، هەڵەیەکم بەدی کرد.

لە ڕۆژ ژمێری کوریدا هیچ مانگێکمان نیە بەناوی نەورۆز، ئەوەی کە هەیە تەنها یەك ڕۆژە ئەویش ساڵگۆڕینە پێیدەڵێن نەورۆز، واتە ١،١ کوردی کە دەکاتە ٢١،٣ زاینی.

مانگی یەکی کوردی پێی دەڵێن "خاکەلێوە"


تکایە ئەگەر دەکرێت هەڵەکە چاك بکەو بەڕێوەبەرانی وێبچن ئاگادار بکەوە بۆ گۆڕینی بەستەری وێنەکان، سوپاس.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

8

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

سوپاس بۆ ئێوەی ئازیز ،
کاک هەڵبەست من ماوەیەکی زۆرە خەریکی ڕۆژمێرم ، ئەوەی کە جەنابتان بە هەڵەی دەبینن هەڵە نیە.
نەورۆز یان خاکەلێوە
گوڵان یان بانەمەڕ
من دەمتوانی خاکەلێوە وەک یەکەم مانگ  و بانەمەڕ وەک دووهەم مانگ بنووسم .هیچ کامێکیان هەڵە نین و ئەوەی من نوسیومە ڕاپرسیم لەسەر کردوەو خەڵک وای پێ ڕاست یان گونجاو بووە.
بۆ زانیاری  زیاتر  ئێرە بخوێننەوە تکایە >
http://ckb.wikipedia.org/wiki/خاکەلێوە
http://ckb.wikipedia.org/wiki/گوڵان

سوپاس بۆ تێبینیەکت

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

9

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

بەڵێ! هەر ئەوەی خۆت! باسی نەورۆز ناکات و دەقی کۆپیکراوی فارسیە.
http://ckb.wikipedia.org/wiki/ڕۆژژمێری_کوردی

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

10 (دەستکاری کراوە: هه‌ڵۆی كورد 2014-05-06 21:12:22)

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

هاوڕێی ئازیز تۆ لە پەیامی سەرەوەت نوسیوتە کە مانگێک نیە بە ناوی نەورۆز! ئێستا خۆت دووبارە لینکت داناوە و تیایدا مانگی (نەورۆز یان خاکەلێوە) نوسراوە.تکایە بڕێک زانیاری پەیدا بکە ،دواتر وەرە ڕەخنەی خۆت بگرە . پێویست ناکات درێژی بکەینەوە . ئەوەی من نوسیومە هەڵە نیە و وەک شاهید لینکەکەی خۆت !
من ناوی مانگەکان دەگۆڕم و دەیکەم بەو ناوانەی کە لە کاتی کۆماری کوردستان ناونراون . وەک لە جێگای نەورۆز (خاکەلێوە) و لە جێی گوڵان (بانەمەڕ و لەجێی گەڵاڕێزان خەیەڵوەر .
بەڵام ڕازی نیم ئەم وێنانەی سەرەوە بگۆڕدرێن .
بە جیا دوبارە هەر لێرە دایدەنێم کێ کامەیانی بە دڵ بوو با دایگرێت .
بەم زوانە دەیگۆڕم(زیادی) دەکەم .

سوپاس

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

11

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

نازانم بۆ دەبێ ئێمە زیادڕەوی لەسەر شتێك بکەین کە بەڕاستی شایەنی نیە!

ویکیپیدیا نووسی:

کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە

هه‌ڵبه‌ست نووسی:

بەڵێ! دەقی کۆپیکراوی فارسیە.
http://ckb.wikipedia.org/wiki/ڕۆژژمێری_کوردی

ویکیپیدیا نووسی:

لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی

دووبارە هەڵبەست نووسی:

دەقی کۆپیکراوی فارسیە

بەڕێزیشتان ئەوە بزانن نەك هەر ناوی مانگەکان فارسیە، بەڵکو ناوی "نوروز"ـیش هەر فارسیە ئێمە کردومانە بە "نەورۆز"

لە زمانی کوردی سۆرانی نەورۆز هیچ واتایەکی نیە جگە لەوەی کە دەبێ بگەڕێینەوە سەر دەقە فارسیەکە بۆ ئەوەی واتای هەبێت!

نوروز=ڕۆژی نوێ

بەهەر حاڵ خۆی نەناوی نوروز و نەناوی مانگەکانی کوردی و نەساڵەکەشی کوردداڕێژ نیە، واتە لەلایەن کوردەوە داننەدراوە، ئەوەی کە کوردیە دەتوانم بڵێم وەرگێڕدراوە لە فارسی.


ئێمەی کوردیش کێشەکی گەورەمان هەیە لەگەڵ مێژوو، لەبەر ئەوەی کورد هەمیشە چینی کەمینەبووە بۆیە بنەما و بنەڕەتمان نیە.

هەر ئێستا شتێکی زۆر سەیرم بیرهاتەوە، تا "سبیل جان" کچە گۆرانی بێژی تورکی گۆرانی بێریڤانی نەگووت، کەس نەبوو بڵێ ئەو گۆرانیە کوردیە، کاکە "ئەژدەر وەهبی"ـش بۆ ئەوەی نەڵێ من گۆرانی خەڵك دەڵێمەوە، لە کەناڵێك لە کەناڵەکان گووتی گۆرانی "بێریڤان" کوردیە و پێش 100 ساڵ پێش ئێستا کورد ئەو گۆرانیەی گووتووە هههههه.


بەڕێزیشتان ناوی ئەو مانگە دەکەنە نەورۆز دەکەنە هەرچیەك ئارەزووی خۆتە.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

12 (دەستکاری کراوە: هه‌ڵۆی كورد 2014-05-14 10:12:57)

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

سوپاس  هەڵبەست،

ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە. بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن "دیاکۆ"وە دامەزرا. ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بوو.

تۆ یەکێکی لە بەڕێوەبەران لێرە ، پێم جێی داخە کە هەستێکی نیە کە بڕوای بە ناوی کورد یان بوونی کورد هەبێت .
نازانم تا چ ڕاددەیەک لە مێژووی کورد یان ئاری یان ماد  شارەزای. بەڵام  پێمان خۆش بێ یان ناخۆش ، ئێمە لە نەتەوەی ئاریایین . کەواتە ئێمەی کورد و ئەم ئێرانەی ئێستا ناویەتی  ، (کە ناوی ئێرانیش لە ئاریا  و ئاریانا و بە تێپەڕ بوونی کات بووەتە ئێرانی ئێستا) ، یەک میللەتین .
پێم سەیرە بەم شێوەیە باسی زمانی کوردی دەکەی . تورکی نیوەی عەڕەبی و فارسیە .
ئەگەر تۆ لە ئەوروپا بی دەزانی ، زمانێک یان زیاتر بزانی کە چەندە ئەم زمانانە ئەوروپیانە لەیەک دەچن . بۆ نموونە  نۆروێژی و سوێدی بە بێ کێشە دەتوانن لەگەڵ یەکتر قسە بکەن ، وەک دوو زاراوە وان . بەڵام ئەوان وەک جەنابت بیر ناکەنەوە ، چوونکە ووڵات و میللەت و کلتور و مێژوو و زمانی خۆیان دەپەرستن و قبوڵیان . لە ڕابردوو چ بووە ئەوان بۆ داهاتوو وەک وانەیەکی کەڵکلێهەڵگرتوو بەکاری دەهێنن و تەجروبەی لێ پەیدا دەکەن .
کەچی جەنابت نەوەک خۆتت قبوڵ نیە وەک کورد  و وەک میللەت .خۆت بە کەمینە قبووڵ دەکەی . کەچی خۆت دەبینی کوردستان پێنج پارچەی هەیە  و  زیاتر  لە ٧٠ زان ٨٠ ملیۆن تاک زان دانیشتووی هەیە .

تێبینیەکم بۆ جانبت و بۆ هەموو بەڕێوەبەران .
پێم باشە ورەی خەڵک دانەبەزێنن  و بڕێک هەستی کوردایەتیتان هەبێت .
بەڕێوەبەری تەنها ئەوە نیە هەڵەی ئەندامان ڕاست بکرێتەوە یان  دوو کۆد بکرێت بە بەستە و هۆنراوە ،
ئێمە زمانێکمان هەیە و ناوێکمان هەیە و ئەگەرچی لەڕابردوو لەگەڵ ئێرانی ئێستادا یەک میللەت بووبین یان لەیەک شوین پەیدا بووبین ، ئێستا ئێمە فارس نین و ئێرانی نین .
با خۆمان وەک کورد قبووڵ بێت .

سوپاس

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

13 (دەستکاری کراوە: هه‌ڵبه‌ست 2014-05-14 20:13:25)

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

تۆ دەبێ ئەوە بزانی ئەگەر من خۆم لە تۆ زیاتر بە کورد بزانم کەمتر نازانم، بەڵام من شتی بەبێ بەڵگە و گاڵتەجار بەهی خۆم نازانم، دواتریش تێناگەم بۆچی دەتەوێ کوردایەتی بە ئێمە بفرۆشی یان تۆ دەبێ هەستی کوردایەتیت لە ئێمە زیاتر بێت؟

ئەو تێبینیانەی کە من هەمە باشتر نیە تۆ وەك "کوردێك" بێی ڕوونکردنەوە بدەی لەبڕی ئەوەی من بە ناکورد دادەنێی و خۆشت بە کوردی پلە یەك دادەنێی؟

باسەکەی ئێمە لەسەر مانگی یەکە ئەو مانگە یەکە وەرگێڕدراوە فارسەیە کە جەنابتان دڵتان پێی خۆشە. تۆ وەرە باسی مێژوەکەیم بۆ بکە بەبەڵگە نەك پەنجەی ئاماژە بۆ من درێژ بکەی و بە کوردی پلە دووم بزانی.

من ڕەخنە لەو درۆیانە دەگرم کە لەسەر نەورۆزدا هەیە منداڵانمانی پێ لەخشتە دەبەن بەدرۆی "زوحاکی خین مژ و کاوەی ئاسنگەر" و تۆش وەرە بەبەڵگە بیسەلمێنە. هەر وەك ناسری ڕەزازی مەکە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن دەیگووت نەورۆز هەر هی کورد بووە و هەر هی کوردیشە.

پاشانیش بەلامەوە سەیرە کە بەڕێوەبەرایەتی من تێکەڵ بە بیروباوەڕم دەکەی، ئەوە چ پەیوەندیەکیان بەیەکەوە هەیە؟ لە پەیامی داهاتووت قبووڵم نیە کە پەڕێوەبەرایەتیم بەکار بهێنی وەك قەڵغانێك بۆخۆت. من بەڕێوەبەرم لێرە بەڵێ، بەڵام بیرو باوەڕم جیاوازە و هیچ پەیوەندیەکی بە ئێرەو بەڕێوەبەرایەتیمەوە نیە.

باس لە نەرویج و سوید دەکەی! بەڵێ ئەوان شانازی بە مێژووی ڕاستەقینەی خۆیانەوە دەکەن نەك وەك ئێمە منداڵان فێری خەیاڵی منداڵانەی زوحاك و کاوەی ئاسنگەر بکەن.

ئەوەی تۆ وەك حزبەکانی لای خۆمانی لێ هات. ئیستا ئەوەی هەیە تەنها پارتی و یەکێتی کورد پەروەرن خەڵکیتر نەخێر، کاکی برا ئێمەی کورد ئەگەر لە شاخیش چەکمان نەکربێتە شان، ئەوە بەماڵ و گیان و حاڵ پێشمەرگە بووین، چونکە ئەگەر پێشمەرگەیەك چەکی لەشان کردبێت لە شاح ئەوە ئێمەش ناندەری ئەو پێشمەرگەیە بووینە و ماڵ و گوندەکانمان وێران کراوە لەسەر کوردایەتی ئیتر لەوە تێناگەم بۆ ئیلا دەپێ پیشمەرگەیەکی شاخ لەمن کوردتر بێت یان یەکێكی وەك جەنابت هەستی کوردایەتیت لەمن زیاتر بێت؟ ئایا بەڕاستکردنەوەی هەڵەکانی میژووی کوردی باشتر نیە کە بەدرۆ چەپڵە بۆ ناحەق لێبدەین؟

تۆش ئێش ئەوەی شتێك بنووسی بیری لێ بکەوە ئەوجا بینووسە، هەر تۆ کورد نی! منیش کوردم، بەڵام کوردایەتیم لەسەر بناغەیەکی ڕاستەقینە بنیاد دەنێم گوێ نادەمە "نەورۆز"ی زوحاك و کاوەی ئاسنگەر!...


باسەکە مەبە بەلایەکیتر، ئەگەر دەتوانی بۆمان بسەلمێنی بەبەڵگە کە نەورۆز کوردیە و ساڵەکەش کوردیە ئەوە با ئێمەش شتێکت لێ فێربین ئەگەر نا تکایە بەبێ بەڵگە شت مەنووسە لەسەر نەورۆز و مێژووی کوردی.

پێش ئەوەی بەڵگەش بهێنیەوە، دەبێ ئەوە بزانی (مێژوو) واتای ئەوەیە کە کەسێکیتر یان قەومێکیتر بێجگە لە کورد ئەوەی سەلماندبێت کە بەڵێ ئەو مێژووە مێژووی کوردیە، نەك تەنها چەند بەستەرێکی ویکیپیدیا بەزمانی کوردی لێرە دابنێی.


سوپاس.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

14

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

کورت و پوخت ،زۆر و بۆر
بە کورتی،
برای ئازیز  تۆ بۆ بەوە تووڕە دەبی کە بۆم نووسی هەستی کوردایەتیت لاوازە.
تۆ بڕوات بە مێژووی کورد نیە ، کەواتە تۆ بڕوات بە خۆت نیە . چاوەڕوانیت نەبێت  بڵێیم بەڵی وایە .
من پرۆفێسۆر و دکتۆری مێژوو و مێژووناسی کورد نیم ، بەڵام  منداڵم هەیە ، ئەگەر لێم بپرێ کورد چیە  و کێیە ؟ چی پێ بڵێم بە بڕوای تۆ؟ من کە خۆم بڕوام پێی نەبێ و بە درۆی دابنێیم ئەو مێژووەی هەیە  ، ئەی چ داستانێک چ مێژوویەک  و بە چ شێوەیەک بۆی بسەلمێنم کە  بە ڵێ ئێمە کوردین .؟

سەبارەت بەو ڕۆژمێرەش ، من درووستم نەکردوەو ناوی مانگەکانم دانەناوە .
بەڵام من لەوەتەی بە بیڕم دێت باسی لێوە کراوەو هەر ئەو (داستانە) ـی کە باس دەکرێت سەبارەت بە ماد ، هەر ئەوەندە دەزانم وەک و جەنابت .
بەڵام دڵم پێ خۆشە ...

هیوادارم بە هەڵە لە پەیامەکانم تێنەگەی . هیچ مەبەستێکی ڕووخێنەرم  نیە .

وە بەڵێ ڕاستە کە کورد مێژوویەکی فراوانی نیە بەڵام ، ئەمە ئارەزووی ئێمە نەبووە و نیە . دوژمنمان هەموو کاتێک بەهێز بوون . بەداخەوە...

سوپاس

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

15

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

دیارە ئەو داوایەی لێم کردی نەتتوانی بیسەلمێنی! پەیامەکەت گەیشت.

هەڵۆی کورد نووسی:

تۆ بڕوات بە مێژووی کورد نیە ، کەواتە تۆ بڕوات بە خۆت نیە

باوەڕ نەبوون بە مێژوو چ پەیوەندیەکی هەیە بە باوەڕ بەخۆ بوون؟ نازانم قسەکانت دروست نیە و زۆر سەیریشن.

بەڵام  منداڵم هەیە ، ئەگەر لێم بپرێ کورد چیە  و کێیە ؟ چی پێ بڵێم بە بڕوای تۆ؟

درۆیان لەگەڵ مەکە! مێژووی پڕ لەدرۆ و خەیاڵی ئەفسانەی منداڵانە، نەیزانن باشترە.

ئەی چ داستانێک چ مێژوویەک  و بە چ شێوەیەک بۆی بسەلمێنم کە  بە ڵێ ئێمە کوردین .؟

بە کلتور و زمان ئێمە کوردین نەك بە نوروز و ڕۆژ ژمێری ئێرانی.

بەڵام من لەوەتەی بە بیڕم دێت باسی لێوە کراوەو هەر ئەو (داستانە) ـی کە باس دەکرێت سەبارەت بە ماد ، هەر ئەوەندە دەزانم وەک و جەنابت

هەر ئەوەیە! وەك من بڕوات پیی نەبێت.

هیوادارم بە هەڵە لە پەیامەکانم تێنەگەی . هیچ مەبەستێکی ڕووخێنەرم  نیە

گرینگ ئەوەیە بێ ڕێزی بەیەك نەکەین، ئەگەر تۆ مەیلی شتێکت زیاتر بوو لەکەسێکی تر واتای ئەوە ناگەیەنێت کە تەنها تۆ زانا و دانای لەو بوارە، یان تەنها تۆ باشترینیانی و کەسانی تر هیچ.

وە بەڵێ ڕاستە کە کورد مێژوویەکی فراوانی نیە بەڵام ، ئەمە ئارەزووی ئێمە نەبووە و نیە . دوژمنمان هەموو کاتێک بەهێز بوون . بەداخەوە...

کە نەبووە باشتر وایە نەبێت و تۆ بیوەستێنی و بەردەوام نەبی لەسەر شتێك کە نادیارە و دڵنیانیت لێی یان ئەگەر منداڵانە و خەیاڵاوی بوون.


سوپاس.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

16 (دەستکاری کراوە: هه‌ڵۆی كورد 2014-05-17 23:02:39)

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

باوەڕ نەبوون بە مێژوو چ پەیوەندیەکی هەیە بە باوەڕ بەخۆ بوون؟ نازانم قسەکانت دروست نیە و زۆر سەیریشن.

مەبەستم  بڕوا نەبوون بە کورد وەک تاکێکی کۆمەڵ.

ووڵاتێکی وەک تورکیا ماوەی ٦٠٠ یان ٧٠٠ ساڵە لەو ناوچەیە دەژین کە خاکی  یۆنان و کورد بووە ، کەچی بەو مێژووە کورتەی خۆیانەوە  شانازی پێوە دەکەن . کەچی تۆ دەڵێی مێژووی کورد وایە و وانیە . ئەگەر مێژووی تورک بخوێنیەوە کە لە قوتابخانە فێری قوتابیان دەکرێت ، زۆربەی (داستانەکان)  لە مێش ـەوە کراون بە گامێش و لە نوبوونەوە درووستکراون . ئەم عەتاتورکە  تورک کوردویانەتە پێخەمبەری خۆیان و مێژووی تورکی لەسەر دەڕوات .

بۆ دەبێت ئێمە بەوەی کە هەمانە،  ئەم (داستانانە) نەپارێزین و  وەک دوژمنمان لە مێش ـەوە نەیکەین بە گامێش ؟
کاک هەڵبەست گیان من دڵم خۆشە بەو  کورتە مێژووەی کە هەمە و فێر و ڕوونی دەکەموە بۆ منداڵەکانم .
ئەم ڕۆژمێرەش من خۆم بە پارچەیەکی مێژووی کوردی دەزانم .
هیوادارم جەنابیشت ڕۆژێک وەک من بڕێک دڵت پێ خۆش بێت .
ناحەقیت ناگرم ،  ، لەداخی گەندەڵی و کاری خراپی دەسەڵاتداران  لە هەرێمی باشووری کوردستاندا  مرۆڤ لە نەتەوایەتیش بێزار دەبێت ، باروودۆخەکە وایە .

سوپاس بۆ هەموو ئەم  بۆچوونە ڕاشکاوانەی جەنابت

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

17

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

من لە هەستی بەڕێزتان دەگەم دەزانم سوتاوی کوردایەتی، بەڵام هێنانەوەی تورك وەك نمونە وەبزانم وەك ئەوە وایە نمونەی گوێ درێژێك بهێنیەوە بە نمونە.

تورك یەکسانە بە هەموو ئەو شتانەی کە کەم نرخن.


کاك هەڵۆی کورد، جیاوازی نێوان گوێ درێژ و مرۆڤ بەوە جیا دەکرێتەوە کە ئەوەی گوێ درێژ دەیکات مرۆڤ نایکات، هەندێك جار لە کوردەواری خۆمان باوە ئەگەر یەکێك کارێکی گەمژانە بکات زۆرجار لەوانەیە بە (کەر) ناوی ببەن. ئێمەش لەگەڵ تورکەکان جیاوازین ئەوەی تورکەکان دەیکەن ئێمەی مرۆڤ نایکەین. بۆیە دەڵێم ئێمە و تورکەکان بەوە لەیەك جیا دەکرێینەوە.


سەرت بەرز بێت کە مێژووت وەك مژووی تورکەکان نیە، چونکە ئەو قەومەی کە نرخیان کەمە تورکەکانن.


سوپاس.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

18 (دەستکاری کراوە: Dastan Mahmod 2014-05-18 17:10:17)

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

هه‌ڵبه‌ست نووسی:

......

سەرت بەرز بێت کە مێژووت وەك مژووی تورکەکان نیە، چونکە ئەو قەومەی کە نرخیان کەمە تورکەکانن.
سوپاس.

وەرە لەوەم تێگەیەنە باشە بۆچی  مێژوییان پاکنییە خاوەنی دەوڵەتی عوسمانین ئێچیتر وای کرد بەڕیتانیا و ئەمریکا و جولەکە پلان بۆلەناو چونی داڕێژن چونکە بەوەیان دائەنا کە ئەو ڕێگری سەرەکییە.
وە شتێک برۆ سەیری خەریتەی دەوڵەتی عوسمانی بکە بە ھیچ شێوەیەک دەستی لە سنوری کوردستان نەداوە و ھەرکوردستانی گەورەییە ئەوە ئەو جەلادانە ھاتن کوردییان کردە بەش بەش و ئێستاش لەسەر کار و پلانیان ئەڕۆین و پیاوی ئەوانن حەزم نەکرد زۆر مێژو ھەڵدەمەوە دەنا شت زۆرەە کە کورد سوودی لێئەبینێ.

چارنیه‌...نیه‌ چار هه‌ر هه‌یه‌ مه‌گه‌ر مردن...

19

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

وە شتێکی تر بەڕاستی واییە نەورۆز ئی فارسسە وە ھەتا ئەوڕۆژەی ناو ئاڵای کوردی ئاگر پەرستەکان دوای داییان نا وە ئەو ٢١ تیشکەش زۆرپیرۆزە لە لایەن ئییدییەکان..شتەکە تۆزێ: گەورەییە بەڵام نامەوێ ھەنێک شتی ساییاسی دانێم وەبزانم قەدەغەییە.

چارنیه‌...نیه‌ چار هه‌ر هه‌یه‌ مه‌گه‌ر مردن...

20

وه‌ڵام: ڕۆژمێریی کوردی ساڵی ٢٧١٤

کاکە هەڵبەست گیان من  سەرم بەرزە کە نەوەک خۆم مێژووەکەشم وەک و هی تورک ناچێت .
بەڵام مەبەستی من ئەوە بوو هەر وەک خۆت دەڵێی ئەو کەرانە مێژوویەکیان بۆخۆیان درووست کردوە ، کە لە بوونیدا دەکرێت گومان بکرێت .
ئێمە ئاقڵترین ، ئەی بۆچی دەبێت مێژووەکەمان بە کەم و کورت بزانین ؟

سوپاس

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...