1

بابه‌ت: چۆن وێنە بەکاربێنم وەک پاتێرن

سڵاو،،
چۆن دەکرێ وێنەیەک وەک پاتێرن بەکاربهێنی لە فۆتۆشۆپ CCــیەکەدا

زۆر هەوڵم لە یوتوب و گوگڵ ئەنجامێکم دەست نەکەوت.

سوپاس بۆ هاوکاریتان

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

2

وه‌ڵام: چۆن وێنە بەکاربێنم وەک پاتێرن

١، وێنەکەت بکەوە.
٢، Edit و دواتر کرتە لە Define Pattern بکە.
٣، ناوێکی بۆ بنووسە و پاشەکەوتی بکە.
٤، لە هەر شوێنێک کە دەتەوێت بەکاری ببەیت وەک Pattern، لەسەر هەر Layer ـێک، لە Menu ی سەرەوە کرتە بکە لە Layer، دواتر Layer Style و دواتر Pattern Overlay، لە لیستی Pattern ـەکاندا ئەوە هەڵبژێرە کە لە هەنگاوی سێیەم دا درووستت کرد.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: چۆن وێنە بەکاربێنم وەک پاتێرن

دەستخۆش کاک ئاسۆ تەواوە..

ئایا هیچ ڕێگایێکی تر وەکو فۆتۆشۆپ CS2ـــەکە واتە بە کرتە کردن لەسەر پاتێرنەکە لە بەشی Pattern Overlay وێنەکانی ناو کۆمپیوتەر پیشان بدا
دانە دانە تاقیان بکەیتەوە؟

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی