1

بابه‌ت: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

سلاو هاورییان ئایا ئه‌گه‌ر داتابه‌یسێكمان هه‌بێت له‌ڕێگه‌ی Search ه‌وه‌ داتاكانمان پیشان بدات
ئه‌توانین باركۆد به‌كاربهێنین واته‌ خۆمان كۆده‌كه‌ نه‌نوسین راسته‌وخۆ به‌هۆی باركۆده‌ره‌كه‌وه‌ كۆده‌كه‌ بنوسین


سوپاس بۆ هاوكاریتان ئازیزان

2

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

واتە دەتەوێت کۆدەکە سکان بکەیت و ڕاستەوخۆ لە Search Box ـەکە بنووسرێت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

به‌ڵێ
بۆ نموونه‌ من ده‌مه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی سۆپه‌رماركێته‌كان دروست بكه‌م له‌جیاتی داتابه‌یسی ئه‌كسێس ئه‌مه‌وێت به‌ php ئه‌و كاره‌ی بۆ بكه‌م

4

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

ئه‌مه‌وێت شتێكی له‌م شێوه‌یه‌ بێت به‌ڵام به‌ php
له‌سه‌ره‌وه كاتێك كه‌ باركۆده‌ره‌كه‌ ده‌درێت له‌ مادده‌كه‌ راسته‌وخۆ له‌سه‌ره‌وه‌ له‌كۆدی مادده‌كه‌ پیشانی ئه‌دات
وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌:::

http://www.webchinupload.com/f/2014-05/4084538fe7db8315942f0156d89cf5b4.PNG

5

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

ئەو کاتە پێویستت بە USB Barcode Scanner ـێک دەبێت کە بارکۆدەکە بخوێنێتەوە و دواتر بینووسێتە نێو خانەی Search ـەکە و Enter بکات.
زۆر هەن و گرانیش نین، بۆ کارێکی هاوشێوە ئەو جۆرەی خوارەوەم داناوە ٦ ساڵ پێش ئێستا تا ئەمڕۆش کاری خۆی دەکات،

http://us.cipherlab.com/catalog.asp?Cat … w=overview

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

وه‌ڵا فكره‌یه‌كی جوانه‌ بیلال گیان ...

كاك ئاسۆ ئایا پێویسته‌ ده‌سكاری كۆدی گه‌ڕان بكه‌ی یان ئه‌و ئامێره‌ خۆی كاری خۆی ده‌كات ؟

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

7

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

پەڕەیەکی ئاسایی PHP درووست دەکات کە کاری گەڕان بکات، وەک هەر گەڕانێکی دیکەی نێو ماڵپەڕ.
سکانەرەکە Barcode ـەکە دەنێرێتە نێو خانەی گەڕانەکە و هەروەها Enter ـیش دەکات بەبێ ئەوەی پێویست بکات خۆت کلیک بکەیت، پێویستی بە هیچ کارێکی تایبەت نییە لە PHP یان لە سیستەم.

دایبمەزرێنە و کاری خۆی دەکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

ده‌ست خۆش به‌راستی ئاسان كاریه‌ بۆ خاوه‌ن ماركێته‌كان ...

كاك ئاسۆ هه‌ر ئامێرێكی باركۆد بێت كێشه‌ی نیه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ جیاوازیان نیه‌ ؟

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

9

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

من ئەوەم بەکارهێناوە کە ئاماژەم پێداوە، دیارە هەموو ئامێرەکان Barcode دەخوێننەوە، هەندێکیان هەیە زۆر سادەن و بۆ خۆیان "کلیک" ناکەن، بەڵام زۆربەیان ئەو کارە جێبەجێ دەکەن، جا تۆ بارکۆد خوێنەرێکت دەوێت کە توانای "کلیک" کردنی هەبێت پاش خوێندنەوەی بارکۆدەکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

ده‌ستت خۆش بێت كاك ئاسۆ بۆ زانیاریه‌كانت هه‌ر بژی

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

11

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

Balam kak aso chon connecti akai ba php yakawa? Tenagashtm laway wtt

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

12

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

بارکۆد خوێنەر بە USB بە کۆمپیوتەرەکە دەبەستیتەوە، لە Browser ـەکەت پەڕەی PHP دەکەیتە لەسەر هەمان کۆمپیوتەر و تەواو.
نەک تەنیا بۆ PHP، بەڵکوو لە هەموو شوێنێک کە Input وەرگرێت کار دەکات. کاری ئەو بارکۆد خوێنەرە تەنیا ئەوەیە کە بارکۆدەکە دەکاتە ژمارە و دەینرێت بۆ خانەیەکی Input، ئیدی PHP بێت یان پرۆگرامێکی دیکە بێت گرینگ نییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

13

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

واته‌ ئه‌و ئامێره‌ له‌گه‌ڵ input كار ده‌كات گرنگ نیه‌ به‌ چ زمانێك دارێژرابێت ..

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

14

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

ده‌ستت خۆشبیت كاكه‌ ئاسۆ گیان زۆر زۆر سوپاس بۆ رونكردنه‌وه‌كانت براگیان

15

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

ئەى دەکرێت ئەو نوسینە بخاتە ناو clipboard بێ ئەوەى بیخاتە تێکست بۆکسەکەوە ئەو کارە چۆن دەکرێت بە PHP
دەمەوێت شتێکى هاوشێوەیە بەکاربهێنم لە VB.NET

16

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

ئەو کاتە دەبێت بارکۆد خوێنکەرێک بکڕیت کە توانای ئەوەی هەبێت پرۆگرامی بکەیت، لەگەڵ کۆمپانیاکان بگەڕی زۆریان هەیە دەتوانیت پرۆگرامی بکەیت و API ی تایبەتیان هەیە بۆ ئەوەی زۆرتر تێکەڵاوی پرۆژەکەتی بکەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

17

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

دەست خۆش کاک ئاسۆ زۆر سوپاس

18

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

شتێكی زیاده‌یه‌ ئه‌وه‌ی تووڵه‌كانی مایكرۆسۆفت بۆی داناویت زۆر زیاتره‌ له‌ php كه‌ بۆت ده‌كات ئێمه‌ ته‌كنه‌لۆجیا بۆیه‌ به‌كارده‌هێنین تا بتوانین ئاسانكاری بكه‌ین نه‌وه‌ك بچینه‌ بواری قورسه‌وه‌ ئیش كردن به‌ دیزاینی پێشه‌وه‌ ڕاسته‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كه‌سی به‌رنامه‌ڕێژ به‌ڵام ڕای من به‌و شێوه‌یه‌یه‌ هه‌تا تووڵێكی مایكرۆسۆت بوونی هه‌بێـت تووڵه‌كانی دیكه‌ بونیان نیه‌

19

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

بارکۆد  وەک کیبۆرد کاردەکات  ، کەواتە دەبێت کاتێک پەڕەکە کرایەوە بە هۆی جاڤا سکریپتەوە ڕاستەوخۆ ئەو input چالاک بێت کە هەڵدەستێ بۆ گەڕان بۆ ئەو کەلووپەلە ، پاش  چێک کردنی باڕکۆدەکە بەهەمان شێوە بەشێوەیەکی خۆکار ئینتەر بکات و بگەڕی تۆ تەنها ئەوەت لەسەر بێت عددی کەلوپەلەکە دیاری بکەیت ، ئەو کۆکردنەوەی گشتیەش دەتوانیت هەر بە جاڤا سکریپت بکرێت بەڵام بۆ پرێنت کردنەکە شارەزاینیم زۆر .

20

وه‌ڵام: ئایا باركۆد په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ php ییه‌وه‌؟؟

كاك دیلمان ده‌سته‌كانت خۆش
بۆ كۆكردنه‌وه‌كه‌ی واته‌ كه‌ باركۆده‌كه‌ سكانی كرد دواتر شتێكی تر سكان ئه‌كه‌یت هه‌ردووكیان كۆ بكاته‌وه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م نه‌سڕێته‌وه‌ تا چه‌ندانه‌یه‌كی تر سكان بكه‌یت هه‌مویت بۆ كۆ بكاته‌وه‌ ؟ ئه‌وه‌ به‌ جاڤا سكریپت ئه‌كری چۆن چۆنینه‌؟ زۆر سوپاس

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool