1

بابه‌ت: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

سڕاس هاوڕێیان من تا ئێستا سەر لە چەند فەنکشنێکی php دەرناکەم ئەوانیش
while , for , foreach ئایە بۆچی بەکاردێن و سودیان چییە؟

2

وه‌ڵام: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

کەس نەبوو یارمەتیم بدات؟

3

وه‌ڵام: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

Hamuyan loop n
Loop wata dwbarabwnawa
Kate query ak waragrit la database pashan mysql fethc bakar abayt awa agar nayxayta while tanha yak data pshan aya balam ehile hamui pshan ayat
For har loop krdba bo nmuna to atwanit ba for jmara 1 hata bonmuna 200 bnusit automatiky
Foreach har loopa bonmuna to variablekt haya areay a w chand data yaki tyaya ayankait ba variablek ba foreach akret

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

4

وه‌ڵام: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

کاک ڕێنوار ببورە باش تێنەگەیشتم گەر زەحمەت نەبێت بەنموونە بۆم ڕون بکەیتەوە نمونەی زیندو واتە بەکۆدەکان سوپاست دەکەم

5

وه‌ڵام: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

Ban chaw balam ba broma pc ان شاء الله

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

6

وه‌ڵام: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

ان شاء الله چاوەڕێم....

7 (دەستکاری کراوە: rerraw 2014-06-03 21:48:52)

وه‌ڵام: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

سڵاو ئەو سێ فەنکشنەى باسیان ئەکەى هەر یەکەو کارێکى هەیە و لە بوارێکدا بەکاردێت بەڵام هەموویان لووپن
واتە بۆ دوبارەکردنەوەى کردارێک بەکاردێن بە بێئەوەى تۆ هەموو کردارەکە بنوسیت

لووپى while ئاسانترین لوپە تەنها یەک دەربڕین وەر ئەگریت وەک ئەمەى خوارەوە

$i = 1;
while ($i <= 10) {
    echo $i;
    $i++;
}

سەرەتا گۆڕاوى i$ دیارى ئەکەیت و ئەڵێت با یەکسان بێت بە یەک ئینجا ئەڵێى while (کاتێک) مەرجەکە (ئەگەر ئەم گۆڕاوە بچوکتر یان یەکسان بێت لە ١٠) ئەوە گۆڕاەکە پرینت بکە دواتر گۆڕاوەکە یەکى بۆ زیاد بکە پاشان ئەگەر مەرجەکەى بەسەردا جێبەجێ بوو دیسان پرینتى بکەوە تا دەگاتە ١١ دەبینێت کەمەرجەکە قبوڵ نیە و لە لوپەکە دەر ئەچێت و پرینتى ناکات. بەکورتى وایەڵ تەنها یەک مەرج قبوڵ ئەکات.

لوپى for : لوپێکى زۆر ئاڵۆزە لە php دا و سێ مەرج قبوڵ ئەکات وە هەیکەلى نوسینکەى بەم شێوەیەى خوارەوەیە

for (expr1; expr2; expr3)
    statement

expr1 :  دەربڕینى یەکەم بریتیە لە پێناسەى گۆڕاوەکە و یەک جار جێبەجێ ئەبێت
expr2 : دەربڕینى دووەم ئەو مەرجەیە هەموو جارێک لوپەکە تەحقیقى لێ ئەکات بزانێت تەواوە یان نا
expr3 : دەربڕینى سێیەم ئەو نرخەیە کە پرینت ئەبێت واتە پاش ئەوەى نرخەکەى ناسیەوە دواى ئەوەى تەحقیقى لێکرد پاشان پرینتى ئەکات

نمونەیەک

for ($i = 1; $i <= 10; $i++) {
    echo $i;
}

لێکدانەوەى نمونەکە : با گۆڕاوى i یەکسان بێت بە یەک پاشان ئەگەر گۆڕاوى i  بچوکتر یان یەکسان بوو بە ١٠ ئەوە ئەو گۆڕاوە یەکى بۆزیاد بکەو پاشان پرینتى بکە ئیتر ئەم کردارە هەر لەناو لوپەکەدا بەردەوام ئەبێت تاوەکو مەرجەکە جێبەجێ نابێت و لە لوپەکە دەر ئەچێت . لەگەڵ وایەڵدا جیاوازى ئەوەیە کە هەموو مەرجەکان لە ناو لوپەکەدایە بەڵام وایەڵ مەرجى یەکم لە دەروەیە و دووەم لەناو وایەڵەکەدایە و سێیەم لەکاتى پرینتدایە

لوپى foreach:  ئەم لوپە زۆر زۆر کاریگەرە و هەرکەسێک کارى پرۆگرامین بە php بکات بێگومان زۆربەى کاتەکان ئەبێت ئەم لوپە بەکاربهنێت کارى ئەم لوپە بریتیە لە ڕیک خستن و ووردکردنەوەى array . ئەگەر array یەکەت هەبوو serialize بوو واتە تەرجومە نەکرابوو بۆ value و key ئەوە بە بەکارهێنانى ئەم لوپە ئەو کردارە ئەکەیت

نمونەیەکى ئاسان

$arr = array(1, 2, 3, 4);
foreach ($arr as &$value) {
    $value = $value * 2;
}

پاش ئەوەى گۆڕاوى arr یمان تەعریف کرد کە لە چوار نرخ پێک دێت پاشان ئەڵێن ئەگەر هاتوو هەر arr یەک یەکسان بوو  بە value واتە نرخى نوێماندا بە گۆڕاوى arr ئەوە پرینتى value بکە کە یەکسانە بە value و لێدانى ژمارە دوو واتە هەریەکێک لە نرخەکان لێکدانى ژمارە ٢ ى بکە و ئینجا پرینتى بکەوە . بەکورتى ئەوە بزانە لوپى فۆڕئیچ لەگەڵ ئەڕەیدا بەکاردێت

8

وه‌ڵام: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

دەستت خۆشبێت ڕونکردنەوەیەکی زۆر جوانە

9

وه‌ڵام: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

لێرە بە ڤیدۆ روونم کردۆتەوە

https://www.youtube.com/playlist?list=P … pupPPIhWH8

10

وه‌ڵام: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

دەست خۆش بەڕاستی ڕونکردنەوەیەکی  نموونەییە بەتەواوەتی لەو دوانە گەیشتم جگەلە foreach کە بەداخەوە تیای نەبوو،

11

وه‌ڵام: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

ئینشاڵا دوای تاقیکردنەوەکانم دەس بە دانانی ڤیدیۆی نوێ دەکەم

12

وه‌ڵام: چەندپرسیارێک لەسەر چەند فەنکشنێکی php ؟

ان شاء الله ، بەهیوای سەرکەوتن