1 (دەستکاری کراوە: Pshtiwan_95 2014-07-14 20:09:11)

بابه‌ت: پێش ئه‌وه‌ی ببی به‌ پرۆگرام ساز ...ئه‌م خاڵانه‌ بزانه‌

پێش ئه‌وه‌ی ببی به‌ پرۆگرام ساز ...ئه‌م خاڵانه‌ بزانه‌
به‌رنامه‌ داڕشتن نهێنی زۆره‌ و هه‌رپرۆگرامسازێك تا چه‌ن زیاتر ئه‌و نهێنیانه‌ بزانێ زیاتر به‌ره‌و پێش ئه‌ڕوا و زیاتر پێش ئه‌كه‌وێ بۆیه‌ زۆر له‌ پرۆگرام سازه‌كان ناتوانن به‌رنامه‌ دروستكه‌ن نایزانن ، فه‌رموو تۆش هه‌ندێك لم نهێنانه‌ بزانه‌...
1- مه‌پرسه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ چیم بۆ ئه‌كا ، به‌لكو بپرسه‌ من چی به‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌كه‌م:
زۆربه‌مان كه‌ باسی زمانی به‌رنامه‌ داڕشتن ئه‌كه‌ین یه‌كه‌م پرسیارمان ئه‌مه‌یه‌ ئایه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ چیم بۆ ئه‌كا یان ئایه‌ توانای ئه‌و شته‌ی هه‌یه‌؟ ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ پێویسته‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆمان بكه‌ین ئایه‌ من چی به‌م به‌رنامه‌یه‌ دروست ئه‌كه‌م؟ چونكه‌ با به‌رنامه‌كه‌ پێشكه‌وتووبێ وه‌كوو دۆت نێت به‌ڵام گه‌ر تۆ نه‌زانی هیچی پێ بكه‌ی سودی چیه‌؟
لێره‌دا ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ به‌ به‌رنامه‌ی notepad به‌رنامه‌ دروستكراوه‌ و كه‌سانێك هه‌یه‌ شتی زۆر نایابی پێ دروست ئه‌كا و كه‌سانیش هه‌یه‌ كه‌ C++ به‌ته‌واوی ئه‌زانی و ناتوانی به‌رنامه‌یه‌كی پێ دروستكا بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ تو خۆت داهێنان بكه‌ی نه‌ك به‌رنامه‌كه‌ داهێنانت بۆ بكا.
2- سه‌ره‌تا له‌ ئاسانه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ ودواتر له‌یه‌ك بواردا كاربكه‌:
هه‌ڵه‌یه‌كی تر كه‌ زۆر له‌ پرۆگرامسازه‌كان توشی ئه‌بن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پێشكه‌وتووترین به‌رنامه‌وه‌ ده‌ستپێ ئه‌كه‌ن كه‌ هێشتا شاره‌زایان به‌ته‌واوی فێری نه‌بوون بۆیه‌ دوای ماوه‌یه‌ك فێری هێچ نابێ و شكست ئه‌هێنێ ، پێویسته‌ هه‌وڵبده‌ی كه‌ زۆر به‌ ساده‌یی ده‌ستپێبكه‌ی تاكوو هێدی هێدی شاره‌زای ته‌واوی به‌رنامه‌ داڕشتن ئه‌بی ، وه‌هه‌روه‌ها زۆربه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌شمانه‌ هه‌یه‌كه‌ له‌یه‌ك كاتدا خه‌رێكی چه‌ن به‌رنامه‌یه‌كین ، ئه‌مه‌یان گه‌ر به‌توانا بی شتێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ گه‌ر تۆ شاره‌زاییت له‌ چه‌ن به‌رنامه‌یكدا هه‌بێ به‌ڵام ئه‌بێ بزانین گه‌ر خۆمان لاواز بوین با زیاتر به‌و كاره‌ خۆمان لاوازتر نه‌كه‌ین.
3- هه‌رچی فێر بوی بیكه‌ به‌ به‌رنامه‌:
لێره‌دا گه‌ر بگه‌ڕێی زۆر پرۆگرامسازمان هه‌یه‌ كه‌ زمانی به‌رنامه‌ داڕشتن ئه‌زانن به‌ڵام ناتوانن یه‌ك به‌رنامه‌ دروستبكه‌ن ، ته‌نانه‌ت مامۆستامان هه‌یه‌ كه‌ وانه‌ی پرۆگرامسازی ئه‌ڵێته‌وه‌ به‌ڵام توانای دروستكردنی یه‌ك به‌رنامه‌ی نیه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ وانه‌كه‌یشی ئه‌ڵێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ هۆكاری زۆره‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ڵه‌ بترسێ یان توانای شكستی نه‌بێ (چونكه‌ شكست هێنان تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنه‌ چونكه‌ خۆی له‌ خۆیا هه‌ڵدانه‌) یان جورئه‌تی نیه‌ له‌ ئه‌په‌ڕی ڕێزم بۆ پرۆگرامسازه‌كان كه‌ مه‌به‌ستم له‌ جورئه‌تی به‌رنامه‌ داڕشتنه‌.
4- ئاگاداری دوا پێشكه‌وتنه‌كان به‌:
به‌رده‌وام ئاگاداری دوا هه‌واڵ و دواین پێشكه‌وتنه‌كان به‌ له‌ بواری به‌رنامه‌داڕشتن و به‌ تایبه‌ت له‌و بواره‌ی كه‌ خۆت كاری لێ ئه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌نجام ئه‌درێ به‌ به‌شداری كردن له‌ كۆر و یانه‌ و سایته‌كان كه‌ له‌م بواره‌ كار ده‌كه‌ن تاكوو بی ئاگا نه‌بی له‌ به‌رنامه‌داڕشتن.
5- به‌رنامه‌كه‌ت تاقیبكه‌وه‌ پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی:
دوای ته‌واو كردنی به‌رنامه‌كه‌ت هه‌وڵ بده‌ له‌ هاوڕێكانته‌وه‌ كه‌ به‌رنامه‌كه‌ت تاقیبكه‌یته‌وه‌ له‌ ڕوی زمانه‌وانی و دیزاین وه هه‌روه‌ها كارپێكردنی له‌ سه‌ر جۆره‌كانی سیستم تاكو به‌بێ هه‌ڵه‌ بچێته‌ به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران.
6- ئاگاداری به‌رنامه‌كه‌ت به‌ له‌ دزی:
به‌ڕاستی ئه‌و كاره‌ زۆر ڕو ده‌دا كه‌ كه‌سێك به‌رنامه‌یه‌ دروست ده‌كا پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی یان دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌ماشا ئه‌كا كه‌ به‌رنامه‌كه‌ی به‌ناوی كه‌سێكی تره‌وه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر خۆما ڕوی داوه‌ بۆیه‌ هه‌ولبده‌ كه‌ به‌رنامه‌كه‌ت كه‌س نه‌توانێ ده‌ستكاری بكا و پاشان ناوی خۆت یان ئیمزای خۆتی با پێوه‌ بێ تاكوو گه‌ر دزرا به‌كارهێنه‌ر خاوه‌نی به‌رنامه‌ بناسی ، بۆ نموونه‌ ئیمێلی خۆت یان نازناز لێبده‌... هـتد...
له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ماوه‌ بڵێم كه‌ به‌رنامه‌داڕشتن هیوایه‌ته‌ بۆیه‌ گه‌ر خولیای بی فێری ده‌بی به‌ڵام پێویستی به‌ هه‌و‌ڵدان و تیكۆشان هه‌یه‌...
نووسینی بابه‌ت : Cracker X red

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

2

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی ببی به‌ پرۆگرام ساز ...ئه‌م خاڵانه‌ بزانه‌

Destxosh

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی ببی به‌ پرۆگرام ساز ...ئه‌م خاڵانه‌ بزانه‌

به‌راستى بابه‌تێكى به‌ سوود بوو  ده‌ست خۆش

4

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی ببی به‌ پرۆگرام ساز ...ئه‌م خاڵانه‌ بزانه‌

ده‌ست خۆش به‌س ئه‌و بابه‌ته‌م دیوه‌ له‌ شوێنی تر هی ئه‌و crack x red نیه‌

5

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی ببی به‌ پرۆگرام ساز ...ئه‌م خاڵانه‌ بزانه‌

دەست خۆش