1

بابه‌ت: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

سلاو هاورێيان ئه‌مرۆ  ويستم پاك ئه‌پ بۆ مه‌كۆكه‌م بێنمه‌وه‌ واته‌ خۆم پاك ئه‌پێكم هه‌بوو ويستم له‌سه‌ر  سێرفه‌رى ناوه‌خۆى بێنمه‌وه‌
بزانم چۆن ده‌بێت  به‌لام كێشه‌ى دا وابزانم ده‌لى گێگابايتى زۆره‌  به‌لام دلنيانيم ئايا بۆ ئه‌م كێشه‌يه‌ چى بكه‌م باشه‌  ئه‌مه‌ش وێنه‌

http://www.webchinupload.com/f/2014-07/ … cace42.PNG

2

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

وه‌لامێك...

3

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

نووسراوە کە Backup ـەکەت گەورەیە و کاتی زۆرتری پێویست دەبێت بۆ گەڕانەوە.

دوو چارەسەری هەیە،

١، Backup ـەکەت بنێرە بۆ خاوەن سێرڤەر و داوای لێبکە ئەو ڕاستەوخۆ لەسەر سێرڤەرەوە بۆت بگەڕێنێتەوە.
٢، دابەشی بکە و بەش بەش بیگەڕێنەوە، دەتوانیت MySQLDumper بەکار ببەیت بۆ ئەو مەبەستە،
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 16#p189416

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4 (دەستکاری کراوە: mohammed_kurd 2014-07-21 22:16:22)

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

سوپاس  كاك  ئاسۆ  من وه‌ك گووتم سێرفه‌رى ناوه‌خۆيم هه‌يه‌  ئايا ده‌توانم ئه‌م به‌رنامه‌ى گووت له‌ لۆكال هۆست تاقى بكه‌مه‌وه‌
من ئه‌مه‌يان به‌ كارده‌به‌م XAMPP  يان هه‌ر ده‌بێ له‌لاى ئه‌و كه‌سه‌ تاقى بكه‌مه‌وه‌ لى وه‌ هاتوه‌ يان ئه‌م كاره‌ منيش ده‌توانم

5

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

نه‌مزانى چۆن ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ دابه‌زێنم له‌ ناو سێرفه‌رى ناوه‌خۆى ...

6

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

sad

7

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

چی ناڕوونە؟ لە بەستەرەکەی سەرەوە خاڵ بە خاڵ نووسراوە چۆن جێبەجێی بکەیت.

ئەو Backup ـەت قەبارەی چەندە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

زۆر  جوانت روون كردۆته‌وه‌ به‌لام ده‌مه‌وێت چۆن دايبه‌زێنم و به‌كارى بێنم چونكه‌ من ده‌مه‌وێ
له‌ ناو لۆكال هۆست واته‌ ناو كۆمپيوته‌ره‌كه‌م سێرفه‌رى ناوه‌خۆى ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ تاقى بكه‌مه‌وه‌
قه‌باره‌ى پاك ئه‌په‌كه‌م بريتيه‌ له‌ http://www.webchinupload.com/f/2014-07/ … 4ee207.JPG

9

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

يارمه‌تى هه‌يه‌

10

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

چاوه‌روانى...................99%  sad

11

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

کاتێک لە لۆکال هۆستە، باشتر وایە دەستکاری قەبارەی بارکردن بکەیت و هەروەها کاتی جێبەجێبوونی فرمانەکانی پهپ.

یەکەم شت، لە نێو درایڤی C، بوخچەی XAMPP بکەوە، دواتر بوخچەی php، پەڕگەی php.ini بکەوە.

دەستکاری ئەو نرخانە بکە،

upload_max_filesize=200M
post_max_size=200M
max_execution_time=360

php.ini پاشەکەوت بکە.
Apache ڕابگرە (Stop) و دواتر هەڵی بکەوە (Start).

ئەو کات هەوڵ بدە Backup ـەکەت بگەڕێنیتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

12 (دەستکاری کراوە: mohammed_kurd 2014-07-24 23:13:53)

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ  هه‌موو گۆرانكاريه‌كانم ئه‌نجامدا  ئه‌مه‌ش  ئه‌نجامه‌كه‌ى
http://www.webchinupload.com/f/2014-07/0372f5bc549f7156b37e87bb624fd9c3.JPG
له‌م دێره‌  هه‌له‌ نه‌بم گه‌وره‌ كردنى قه‌باره‌يه‌  به‌لام گۆريم هه‌ر وه‌ك خۆى بوو
http://www.webchinupload.com/f/2014-07/7fbfd988553be36668c00886375a9ad9.JPG

ئه‌مه‌ش  شێوه‌ى مه‌كۆ  به‌م شێوه‌يه‌ى گۆرا من بنكه‌ى باركرنيش به‌ كاردێنم
http://www.webchinupload.com/f/2014-07/4ee58999e80c27f9fc432899f44017f8.JPG

13 (دەستکاری کراوە: Surkew 2014-07-25 12:44:49)

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

بە یارمەتی کاک ئاسو..
براکەم ئەوەی کاک ئاسۆ دەڵێت لەو جێگەیە ناگۆڕێ، ئەو بەڕوونی نوسیویەتی.
بوخچەی XAMPP  بکەرەوە پاشان بوخچەی php بکەرەوە دواتر پەڕگەی php.ini بکەرەوە بە بەرنامەی notepad
پاشان لەسەر کیبۆردەکەو پەنجە بخەرە سەر ctrl و f  پەنجەرەی گەڕان دەکرێتەوە ئەم کۆدە دابنێ upload_max_filesize
ئینجا inter بکە. کۆدەکە دەدۆزێتەوە تۆش قەبارەی بەهای ڕێپێدراو بگۆڕە بە قەبارەیەکی زیاتر بۆ نمونە 1000M

کاتم نییە بۆ وەڵامی پەیامی تایبەت، ئەگەر داواکاریە بۆ ئەنجام دانی کارێک.
زۆر ببورن..

14

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

Ae  kak surkew  har  wak  awae  to  dale  wam  krd  awash  anjamakae  wa lasarawa  nuseuma

15

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

رێگاى چاره‌ى ترى نه‌ما.....

16

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

ئەو دوو شێوازەی کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە هەردووکیان کارەکەت جێبەجێ دەکەن و سادەترینین، هەوڵیان لەگەڵ بدە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

17

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

رێگايه‌كى سه‌ركه‌وتوانه‌يه‌  به‌لام سه‌يرم پێ دێ گۆرانكاريم كردوه‌ هيچ ئه‌نجامێك نابينم

ئه‌وه‌ش  په‌رگه‌ى php.ini هيچ  حه‌يبى نييه‌ و بي كێشه‌يه‌ زۆر  سه‌يره‌
http://www.webchinupload.com/f/2014-07/90c41bd8633b172a8d226f2bac7846d0.JPG

18

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

XAMPP بسڕەوە و AppServ  داگرە...
http://www.appservnetwork.com/

کاتم نییە بۆ وەڵامی پەیامی تایبەت، ئەگەر داواکاریە بۆ ئەنجام دانی کارێک.
زۆر ببورن..

19

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

بۆ  ئه‌ى  خه‌مپ  ناتوانێ

20

وه‌ڵام: كێشه‌ له‌ كاتى هێنانه‌وه‌ى پاك ئه‌پ

دەتوانێت، گۆڕینی کێشەی تۆ چارەسەر ناکات.
تۆ تەنیا دەستکاری max_filesize ـت کردووە، لە پەیامەکەی من بە ڕوونی نووسیوومە کە چی بکەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com