1

بابه‌ت: چۆن ده‌ست به‌ php و sql بكه‌م

هاورێيان  ده‌مه‌وێت  پێناسه‌يه‌كى كورتم  پى بلێن سه‌باره‌ت  به php  sql  پهپ چيه‌ بۆ چى به‌كاردێت سوودى چييه‌

سقل  چيه‌ بۆ چى به‌ كاردێت  سوودى چييه‌  چۆن لێكيان جيابكه‌مه‌وه‌  ده‌مه‌وێت هه‌ر هه‌مووى فێرببم  ده‌زانم به‌ چى

ئيش ده‌خرێت ته‌نها ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه‌م ئامازه‌ كرد پێم بلێن  باشه‌ من ئه‌گه‌ر هه‌مووى فێربووم ده‌بى هه‌مووتاگه‌كان له‌به‌ر

بكه‌م ئاخه‌ر مێشكى كه‌س كۆمپيوته‌ر نييه‌ ئه‌و هه‌مووه‌  له‌به‌ر  بكات كێشه‌ كه‌ى من ئه‌وه‌يه‌  سوپاس  بۆ  يارمه‌تيدانتان

2

وه‌ڵام: چۆن ده‌ست به‌ php و sql بكه‌م

SQL: زمانێکە بۆ داغڵ بوونی داتابەیس.
MySQL: ڕاژەیەکە یاخود applicationێکە کە کار بە SQL ئەکات.
PHP: زمانێکێ وێب داڕشتنە و بۆ بزۆک کردنی ماڵپەر بەکاردێت.
بزۆک: واتە بۆ نموونە تۆ لەجیاتی ئەوەی خۆت لە کۆدەکانی HTML بابەت بنووسیت ئەوا ئەتوانی سکرێپتێکی بچوک دابڕێژی بە پهپ کە لە ماڵپەرەوە بابەت بنووسیت.
جا بۆ ئەوەی بابەت بنووسیت بە PHP پێویستت بە داتابەیس ئەبێت تا بابەتەکانی تیا زەخیرە بکرێن لەبەر ئەوە PHP و MySQL بەیەکەوە سوودیان ئەبێت زیاتر.

ئاخه‌ر مێشكى كه‌س كۆمپيوته‌ر نييه‌

مێشکی تۆ زۆر لەکۆمپیوتەر بەهێزترە، کۆمپیوتەر ئەتوانێ کاری سنووردار بکات بەڵام مێشکی تۆ بێسنوورە!
باشە ئەم ماڵپەرە ناوی چییە؟ باشە چۆن کۆمپیوتەر ئەکوژێتەوە؟ ئەمانە هەر هەمووی ئەزانیت کەواتە دەستت پێێ ڕاهاتووە و پاشان تا وای لێ هاتووە لەبەرت کردوون.
لەبەر ئەوە بێ ئومێد مەبە!

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: چۆن ده‌ست به‌ php و sql بكه‌م

زۆر  سوپاس  كاك  رێنوار  بۆ  په‌يامه‌  جوانه‌كه‌ت  ده‌ستت خۆشبێت هه‌ر بزى