1 (دەستکاری کراوە: lawan 2014-08-19 20:58:41)

بابه‌ت: پرسیارێک

پرسیارێک

من ئەمەوێت لەسەر هۆسەکەم کاتێک کەسێک دۆمەین ئەکڕێت  راستەو خۆ پارە بکاتە سەر بانکەکەم    ئایا چ فۆڕمێکە بەکار یەت من           whmcs  بەکار ئەیەنم


http://www.hostleeds.co.uk

2

وه‌ڵام: پرسیارێک

لە چ وڵاتێکیت؟
ئایا ڕێککەوتنت لەگەڵ بانکەکە هەیە کە بتوانیت پارە وەربگریت لە ڕێی ئینتەرنێتەوە؟ (مەسەلەی پارە وەرگرتن هەر ئەوەندە نییە، پێویستی بە وردەکاری زۆرتر هەیە، بەڵام پێش هەموو شتێک  دەبێت ڕێککەوتنێکت لەگەڵ بانکەکەت هەبێت، هەروەها کۆمپانیایەک پارەکەت بۆ وەربگرێت و بینێرێتە سەر حیسابەکەت). واتە بە هەر شێوەیەک جێبەجێی بکەیت پارە ڕاستەوخۆ نایەتە سەر حسابەکەت، بەڵکوو دەچێتە لای کۆمپانیایەکی نێوان تۆ و بانکەکەت، دواتر ئەو کۆمپانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر یان هەر کاتێک خۆتان لەسەری ڕێک بکەون، پارەکە دەنێرێتە سەر حیسابەکەت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: پرسیارێک

سڵاو کاک  ئاسۆ  من لە وڵاتی بەریتانیا ئەژیم  بەڵێ من چەند بانکێم  هەیە لەوانە ( بارکلیس . هەلیفاکس ، لۆیدس ) لەگەڵ ئەوان قسەم  کردووە  بەتایبەت  بانکی  بارکلیس  لە بەشی بازرگانی  قسەم لەگەڵیان  کردووە ئەوان  کێشەیان نیە کە کاتێک  پارەکە یەتە سەربانک چوونکە  من  زەریبە ئەیەم  بەڵام  من ئێستا  لەسەر هۆستەکەم   پەی پاڵ بەکار ئەیەنم بەڵام من بەدوای ئەوە ئەگەڕيێم   زۆر شەریکات هەیە  چۆن راستەوخۆ پارەیان  بەدەست  ئەگات  لە رێگەی  ئۆدەر فۆڕم   ،

کاک ئاسۆ  چ کۆمپانیایەک باشە  لە نیوان  من بانکەکەم  کاری  پێ بکەم سووپاست ئەکەم  ئەزیەتت ئەیەم 

http://www.hostleeds.co.uk

4

وه‌ڵام: پرسیارێک

هیچ کۆمپانیایەک لە ڕێی فۆرمەوە ڕاستەوخۆ پارەی پێناگات، بەڵکوو پرۆسەکە بە ئەم شێوەیە.

١، پاش گفتگۆکردن لەگەڵ بانکی خۆت، دەچیتە لای کۆمپانیایەک کە توانای ئەوەی هەبێت پارە لە کارتی ئەو کەسە ڕابکێشێت کە شتت لێ دەکڕێت و دواتر بینێرێتە سەر حیسابی تۆ. چ کۆمپانیایەک باشە پەیوەندی بە بانکی خۆتەوە هەیە، زۆربەی کات بانکەکان خۆیان بەشی خۆیان هەیە / هاوکارییان لەگەڵ کۆمپانیایەکی دیاریکراو هەیە کە ئەو کارە دەکات و نرخیان بۆ تۆش گوونجاوتر دەبێت. ئەو کۆمپانیانە پێیان دەگووترێت Payment Gateway.

٢، واتە کەسێک کە فۆرمی لە ماڵپەڕی تۆ Submit کرد و ژمارەی کارتی خۆی نووسی، ماڵپەڕی تۆ پەیوەندی دەکات بە Payment Gateway، کە بە نۆرەی خۆیان کارتی ئەو کەسە چێک دەکەن (بۆ باڵانس و کۆنترۆڵکردنی زانیارییەکانی دیکەی خاوەن کارت). ئەگەر کێشەی نەبوو، Payment Gateway ئەو کاتە بڕی پارەی ناوبراو لە حیسابی ئەو کابرایە "حیجز" دەکات و وەک بەڵێنێک وایە کە تۆ پارەی خۆت وەردەگریت.

٣، بە شێوەیەکی ئاسایی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پارەکە لە حیسابی ئەو کەسە ڕادەکێشن، دواتر دەینێرنە سەر حیسابەکەی تۆ کە پێشتر لە کاتی ڕێککەوتن لەگەڵ Payment Gateway پێت داون.

جا ئەوە پرۆسەی وەرگرتنی پارەیە بە شێوەیەکی "ڕاستەوخۆ".

ئەگەر دەتەوێت شتێکی سادەتر بەکار ببەیت، PayPal هەیە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: پرسیارێک

دەست خۆش  بۆ زانیاریەکانت  کاک  ئاسۆ  عەزیەتم دایت  برام  بەڵام  یەک پرسیاری تر

module western union payment gateway bo whmcs
هەیە ئایا ئەتوانم  بەکاری  بهێنم

6

وه‌ڵام: پرسیارێک

Western Union بۆ حەواڵە کردنی پارەیە، بۆ پارەدان نییە بە کارت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: پرسیارێک

بە رایی من بیرۆکەیەک لەوە وەربگرە چونکە هیی وانەش هەمان شتە ( https://rmr4it.com/ )
وە هەروەها betakurd.comیش هەمان شتیی باکارهێناوە بە لام هێشتا نەکراوەتەوە

8

وه‌ڵام: پرسیارێک

دەستان خۆش سووپاستان ئەکەم عەزیەتم دان