1

بابه‌ت: سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ( شاردنه‌وه‌ی )

سڵاو ،
ئێستا من فۆڵده‌رێکم هه‌یه‌ به‌ناوی admin که‌ کۆمه‌ڵی فایلی تیایه‌ بۆ نموونه‌ چۆن بیپارێزم له‌وه‌ی که‌ میوانێ  له‌ سایته‌که‌م ئه‌گه‌ر www.mysite.com/admin لێبا نه‌توانی فایله‌کانی ناوی بکاته‌وه‌ .

وه‌ فۆڕمی چوونه‌ژووره‌وه‌م بۆ کردووه‌ که‌ ڕاسته‌وخۆ دوای داخڵبوون بچێته‌ ناو فۆڕمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی .

2

وه‌ڵام: سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ( شاردنه‌وه‌ی )

کاک هەلکەوت بە .htaccess  دەکرێت بەلام من زانیاریێکی تەواوم لا نی یە لە ئێستا دا چۆن دەکرێتم، ئەگەر برادەران بتوانن ئەگەر نا من دوای دەتوانم شتێک بنووسم.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

3

وه‌ڵام: سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ( شاردنه‌وه‌ی )

زۆربەی هۆستەکان ئامرازێکیان هەیە بە ناوی Protect Directories، دەتوانیت لەوێ Username و Password ی بۆ درووست بکەیت.
بۆ نموونە لە cPanel،
http://www.inmotionhosting.com/support/ … nel-cpanel


جگە لەوەش دەتوانیت بە htaccess سنوورداری بکەیتەوە کە تەنیا لە ئایپی خۆتەوە بتوانرێت ئەو بوخچەیە بکرێتەوە.

Order Deny,Allow
Deny from all
Allow from 100.100.100.100

100.100.100.100 بگۆڕە بۆ ئایپی ڕاستەقینەی خۆت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ( شاردنه‌وه‌ی )

ده‌ستان خۆش بێ سوودم لێوه‌رگرت .