1

بابه‌ت: Insert کردن له‌نێوان دوو ته‌یبڵدا چۆنه‌ ؟

سڵاو ،

٢ ته‌یبڵم هه‌یه‌ یه‌کیان بۆ بابه‌ت ئه‌وی دی بۆ هاوپۆله‌کان که‌ به‌ تاگی  ئۆپشن داتاکانی هاوپۆله‌که‌م هێناوه‌ که‌ ئه‌مه‌وێ بابه‌ت ئینسێرت بکه‌م چۆن به‌هه‌مان کیوری ئینسێرت ئه‌و ٢ ته‌یبڵه‌ ببه‌ستمه‌وه‌ به‌یه‌که‌وه‌ ؟

2

وه‌ڵام: Insert کردن له‌نێوان دوو ته‌یبڵدا چۆنه‌ ؟

همه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌ینێرت بۆ ته‌یبڵى بابه‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ برواته‌ تێبڵى هاوپۆل ؟
یان
ئه‌ته‌وى هه‌ر بابه‌ت و له‌ هاوپۆلى خۆى بێت ؟

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

3

وه‌ڵام: Insert کردن له‌نێوان دوو ته‌یبڵدا چۆنه‌ ؟

ئێستا من ته‌یبڵێکم هه‌یه‌ پێکهاتووه‌ له‌ ( id , name_cate, wene_cate,barwar ) به‌هه‌مان شێوه‌ ته‌یبڵێ بۆ بابه‌ته‌کان ( id, serder,nawarok,hawpol .....)

له‌ ته‌یبڵی هاوپۆله‌که‌دا چه‌ند هاوپۆلێکم داناوه‌ وه‌ کاتێ بابه‌ت زیاد ده‌که‌م له‌ته‌یبڵی بابه‌تدا ئه‌و هوپۆله‌ی هه‌ڵمبژاردووه‌ له‌ ته‌یبڵێ هاوپۆل بچێته‌ جێگه‌ی فیڵدی hawpol  له‌ ته‌یبڵی بابه‌تدا .

4

وه‌ڵام: Insert کردن له‌نێوان دوو ته‌یبڵدا چۆنه‌ ؟

كاك هه‌ڵه‌كه‌وت ببوره‌ زۆر ڕوون نیه‌ له‌لام ئه‌ته‌وى ئه‌وه‌ چ ئیشێكت بۆ بكات تا بزانم هیچ فكره‌یه‌كم لایه‌ بۆى ؟؟

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

5

وه‌ڵام: Insert کردن له‌نێوان دوو ته‌یبڵدا چۆنه‌ ؟

ئه‌مه‌وێ ڕیله‌یشنێ هه‌بێ له‌نێوان ئه‌و ٢ ته‌یبڵه‌ هاوپۆل و بابه‌ته‌کان کاتێ بابه‌تێ زیاد ده‌که‌م و هاوپۆلێ دیاریکراو هه‌ڵ ئه‌بژێرم به‌ ڕیله‌یشن id_hawpol و hawpol له‌نێوان ٢ ته‌یبڵه‌که‌ ببه‌ستمه‌وه‌ پێکه‌وه‌ کاتێ کیوری بکه‌م بۆ هاپۆلێ به‌هۆی ئه‌و ڕیله‌یشنه‌وه‌ داتاکان و بابه‌تاکان بهێنێ .

وابزانم قورسترم کرد !

6

وه‌ڵام: Insert کردن له‌نێوان دوو ته‌یبڵدا چۆنه‌ ؟

وا دابنێین دوو Table ـت هەیە بە شێوازێکی وەک ئەوەی خوارەوە (درووست وایە وابێت).

babet
    id
    hawpol_id
    text
    
    
hawpol
    id
    naw

دواتر فۆرمێکی HTML ـت هەیە و لیستەیەکت هەیە کە هاوپۆلی لێ هەڵدەبژڕیت، بۆ نموونە،

<select name="hawpol_id" id="hawpol_id">
    <option value="1">هاوپۆل1</option>
    <option value="2">هاوپۆل2</option>
    <option value="3">هاوپۆل3</option>
    <option value="4">هاوپۆل4</option>
    <option value="5">هاوپۆل5</option>
</select>

Query ناردنی بابەت بۆ بنکەی دراوە وەک شێوازی خوارەوە دەبێت،

INSERT INTO babet (hawpol_id, text)
VALUES ('$hawpol_id', '$text')

واتە تۆ لە کاتی پاشەکەوتکردنی بابەتەکەت تەنیا ID ی تایبەت بە هاوپۆلەکەی لەگەڵ پاشەکەوت دەکەیت، دواتر لە کاتی پیشاندانی بابەتەکە لە ڕێی ئەو ID ـەوە پەیوەستی دەکەیتەوە بە هاوپۆلەکەیەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: Insert کردن له‌نێوان دوو ته‌یبڵدا چۆنه‌ ؟

بێگومان کاك ئاسۆ ئه‌وه‌ پشتر وامان کرد و کێشه‌ی نه‌بوو به‌س ئێستاکه‌ من فۆڕمێکم دروست کردووه‌ بۆ دروستکردنی هاوپۆل .هه‌ر کاتێ هاوپۆلم زیادکرد ئۆتۆماتیکی له‌ ئۆپشنه‌که‌دا نیشانی ده‌دا به‌س کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ پاشه‌که‌وتی ناکا به‌هه‌مان ناوی هاوپۆله‌که‌وه‌ له‌کاتی بابه‌ت زیادکردندا .

ئه‌مه‌ ئۆپشنه‌که‌یه‌ له‌ په‌ڕه‌ی add دا .

 <div class="serder">هاوپۆلێك هه‌ڵبژێره‌ :
           <?php mysql_connect("localhost", "root", "") 
 or die("Connection Failed"); 
 mysql_select_db("halla")
 or die("Connection Failed"); 
   mysql_query("SET NAMES 'UTF8'");
 ?> 
 <?php
 $query = "SELECT * FROM category"; 
 $result = mysql_query($query);

 ?>
 <select name="name_cate">
 <?php
 while ($line = mysql_fetch_array($result, MYSQL_ASSOC)) { 
 
 ?>
 <option value="<?php echo $line['name_cate'];?>"> <?php echo $line['name_cate'];?> </option>
 <?php } ?>
 </select>

8

وه‌ڵام: Insert کردن له‌نێوان دوو ته‌یبڵدا چۆنه‌ ؟

بەڵام پاشەکەوتکردنی ناوی هاوپۆل لەگەڵ بابەت کارێکی باش نییە، ئەگەر ڕۆژێک ویستت ناوی هاوپۆلێک بگۆڕیت ئەو کاتە دەبێت بۆ هەموو بابەتێک یەک بە یەک بیگۆڕیت، بۆیە لە باتی ناوی هاوپۆل تەنیا ژمارەکەی تۆمار بکە.

 <option value="<?php echo $line['id_cate'];?>"> <?php echo $line['name_cate'];?> </option>

id_cate واتە Field ی تایبەت بە ID ی هاوپۆل.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: Insert کردن له‌نێوان دوو ته‌یبڵدا چۆنه‌ ؟

وایه‌ ڕاست ئه‌که‌ی ده‌ستخۆش .