1

بابه‌ت: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

http://www.webchinupload.com/f/2014-11/39a9be889252edc5a053f6ceb7597b24.png


تکایە! پێش پرسیار کردن ئەو بابەتە هەمووی بخوێنەوە.

  سوپاس.

*پێشەکی
پێوەکراوی فۆنتەکانی وێبچن بۆ وۆڕدپرێس هەر لەگەڵ دەرچوونی پێوەکراوی فۆنتەکانی وێبچن بۆ جووملە بیرم لەوە کردەوە کە پێوەکراوێکی هاوشێوە بۆ وۆڕدپرێس دروست بکەم کە بتوانم لەداهاتویەکی نزیك ئەو کارە ئەنجام بدەم، ئێستا سوپاس بۆ خوای گەورە توانیم دوای ساڵێك ئەو کارە ئەنجام بدەم، هەرچەندە کارێکی سەخت نیە نووسینەوەی پێوەکراوێکی ئاوها سادە کە تەنها کاری بانگکردنی فۆنتەکانە بەڵام گرینگ ئەوەیە کە توانیمان پێوەکراو بۆ هەردوو پڕۆگرامۆکەی جووملە و وۆڕدپرێس دروست بکەین کە لەڕاستیدا هەرهەمووی خۆماڵیە جگە لە ڕاژەی وێبچن کە هەموو فۆنتەکانی لەخۆ گرتووە بەبێ پچڕانی پەیوەندی لەنێوان بەکارهێنەران و ڕاژەی فۆنتەکان، ئەوەش خۆی لەخۆیدا دڵخۆشکەرە بۆ هەموومان.
**

گورزەی فۆنتەکانی وێبچن بۆ وۆڕدپرێس، کە پێکهاتووە لە ٩٨ دانە فۆنت بۆ ڕازاندنەوەی ڕوخساری ڕووکارەکانی وۆڕدپرێس، هەروەها بۆ هەڵبژاردنی فۆنتی جۆراو جۆر بۆ دانە بە دانەی ڕستەکانی نێو بابەتەکان، یان دەتواندرێت بۆ بەشی بەڕێوەبەرایەتی فۆنتی بۆ هەڵبژێریت بۆ جوانتر دەرکەوتنی بەشی بەڕێوەبەرایەتی هەروەها.

ئەو پێوەکراوە بەشێوەیەك داڕێژراوە کە بەکارهێنەر دەتوانێت لەگەڵ ئەو ڕوکارەی هەڵیدەبژێرێت تەنها بە دروستکردنی پەڕگەیەکی ڕوخسار بە ناوی helbest.css لەناو ئەو پەڕگەیە دەتوانی بە ئارەزووی خۆت هەموو ئەو پێداویستیانەی کە بەنیازی ئەنجامیان بدەی لەماڵپەڕەکەت بۆ گۆڕینی فۆنتەکان. بۆ ئەوەی لەدواتر ویستت ڕووکاری ماڵپەڕەکەت بگۆڕی ئەوە هیچ شتێك لە کارەکانت لەدەست نەدەی. (زانیاری تەواو سەبارەت بە دروستکردنی ئەو پەڕگەیە و بەکارهێنان لەخوارەوەی ئەو بابەتە هەیە)

پێوەکراوی فۆنتەکانی وێبچن بۆ وۆڕدپرێس بەشێوازێکی ترە بەراورد بە جووملە، بە هەمان شێوە دەتوانی لە بەڕێوەبەرایەتی فۆنتەکان هەڵبژێری بەڵام بە شێوەیەکی جیاوازتر.

نەمانویست کاری زیاتری بۆ بکەین بۆ ئێستا بەڵام بۆ داهاتوو دەتوانین پەرەی پێ بدەین هەم لەبواری داڕشتنی پیوەکراوەکە وە هەم لە ڕاژەی فۆنتەکان کە بە شێوەیەکی زۆر پیشکەوتوو تر لەوەی ئێستا.

*تێبینی
لە پێوەکراوی جووملە 107 دانە فۆنت هەیە بەڵام لەو پێوەکراوەی وۆڕدپرێس تەنها 98 دانەیە بۆ هەڵبژاردن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کێشە لە فۆنتەکان هەیە دەربارەی قەڵەویان (bold). بەڕێز کاك ئاسۆ بەباشی زانی کە ئەو چەند دانە فۆنتە دانەنێین چونکە پێویستی بەدەستکاری هەبوو، وە لەبەرئەوەی ڕاژەی فۆنتەکانی وێبچن گەیشتە ئاستێکی بەرز لەبەکارهێنانی، بۆیە بەباشمان نەزانی کە دەستکاری ئەو فۆنتانەی کە ئێستا هەیە لەسەر ڕاژەی وێبچن دەستکاریان بکەین یان ڕاژەیەکی تایبەت بۆ ئەو فۆنتانە بکەینەوە کە لەپێوەکراوی وۆڕدپرێسدا بەکارهاتوون.  بەڵام بەشێوەیەکی دەستکاری لەناو پەڕگەی helbest.css ئەوە دەتوانی هەر 107 دانە فۆنتەکان بەکاربهێنی بەشێوەیەکی ئاسایی.


#******************
***دەربارەی پێوەکراو***

ناوی پێوەکراو: فۆنتەکانی وێبچن بۆ وۆڕدپرێس.
داڕشتنی پێوەکراو: هەڵبەست.
ڕاژەی فۆنتەکان: وێبچن.
ڕاژەی پێوەکراو: wordpress.org و webchin.org
ژمارەی فۆنتەکان: لەئێستادا (98) دانەیە - 2014-11-29
ئەو پێوەکراوە ١٠٠% خۆڕایەو بێبەرامبەرە، دەتوانی بەهەر مەبەستێك بەکاری بهێنی.
وێبچن بەڵێن دەدات کە بەهیچ شێوەیەك ئەو ڕاژەیەی کە فۆنتەکانی لەسەرە نەوەستێت، واتە بەکارهێنەر دەتوانێت بەئارامی پێوەکراوەکە بەکاربهێنێت.
ڕاژەی وێبچن سەرچاوەی فۆنتەکانە واتە بەبێ ڕاژەی وێبچن پێوەکراوەکە کار ناکات.
هەموو مافەکانی پارێزراوە بۆ وێبچن.

***بەهیچ شێوەیەك نابێت***

  • کاری بازرگانی پێ بکرێت

  • دوو دانە فۆت زیادبکەی لەژێر ناوی خۆت بڵاوی بکەیەوە

  • ناوی داڕێژەر بسریەوە ناوی خۆت بنووسی لە ماڵپەڕی خۆت یان شوێنێك بڵاوی بکەیەوە

  • خۆت بکەی بەخاوەنی پێوەکراوەکە

******************#

دامەزراندن بۆ وەشانی 3x.

دامەزراند و بەکارهێنان و ڕێکخستن بۆ ئەو پێوەکراوە زۆر ئاسانە، سەرەتا لەبەشی بەڕێوەبەرایەتی بڕۆ بۆ Plugins >Add New
بە دوو شێوە دەتوانی دایبمەزرێنی، یەکەم.
بە شێوە سەرەکیەکەیە کە بە نووسینی وشەی (webchin) یان بە نووسینی یەك لەو کلیلە وشانە لە بۆشایی گەڕان. *وەشانی (4x) بەتەنها. "webchin, kurdish, kurdish web, kurdish web fonts, kurdish webfonts, fonts, font, helbest, kurdish plugin, webfonts, visual editor, tinymce, upgrade, admin, kurd, kurdish webfont, webchin.org, webchin webfonts, fonti webchin"

  1. دوای داگرتنی پەڕگەی پێوەکراو لێرە لە ماڵپەڕی وێبچن بڕۆ Plugins>Add New>Upload>Browse>Install Now پەڕگەی
    webchin-kurdish-webfonts.zip دەستنیشان بکەو باری بکە نێو ماڵپەڕەکەت دواتر تەنها Activate Plugin بکە.
    http://www.webchinupload.com/f/2014-11/e452f8cc16af7faf56ced1c6d7f3bc50.jpg

  2. یان پەڕگەی webchin-kurdish-webfonts.zip هەڵبوەشێنەوە دواتر بوخچەیەکی تێدایە بە ناوی webchin-kurdish-webfonts باری بکە نێو بوخچەی پێوەکراوەکان دواتر لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی  Activate بکە.
    http://www.webchinupload.com/f/2014-11/cc4bf99fa06c282b88319cb41a3f6c51.jpg

دامەزراندنی وەشانی 4x بەرەو سەرەوە.
ئەویش هەر وەك وەشانی 3x بەسێ شێوە دەتواندرێت دابمەزرێندرێت، بەڵام ئێمە باس لە یەکیان دەکەین.
لەبەر ئەوەی ئیستا وەشانی 4x دوا وەشانە بۆیە ئیمەش باس لەسەر ئەو وەشانە دەکەین.
لە بەڕێوەبەرایەتی بڕۆ بۆ Plugins>Add New>Search Plugins>Install Now

  1. لە بۆشایی گەڕان بەدوای پێوەکراوەکاندا تەنها وشەی (webchin) بنووسە و بگەڕێ ڕاستەوخۆ پێوەکراوی فۆنتاکانی وێبچن دەهێنێت، دواتر کرتە بکە لە Install Now وەك لە وێنەی خوارەوەدا دیارە.

    http://www.webchinupload.com/f/2014-11/fd8a5327fe32483c45b7a0abbcf8a46d.jpg

  2. دوای دامەزراندن تەنها Activate Plugin بکە.


سەرنج: لەوەشانی 4x بەرەو سەرەوە خۆکارانە لەبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاگاداری نوێکردنەوەی پێوەکراوەکە دەبیت، تۆ وەك بەکارهێنەر تەنها دواین وەشان بەکاربهێنە.

*ڕوونکردنەوە:
بۆ وەشانی 3x تەنها لێرە لە ماڵپەڕی وێبچن بەستەری هەیە دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت، لەبەر ئەوەی وەشانی وۆڕدپرێس 3x وەشانێکی کۆنە بۆیە نەمانویست لەسەر ڕاژەی wordpress.org شوێنی بۆ بکەینەوە. ئەو وەشانە گرینگی پێ دەدرێت لەڕووی پارێزگاری یان زیادکردنی فۆنتەکان بەڵام وەك نوێکردنەوەی وەشان ئاگادارناکرێیتەوە لە بەشی بەڕیوەبەرایەتی، وە هەروەها بەمەرجێك گرینگی پێ دەدرێت ئەگەر داخوازی ئەو وەشانە زۆر بوو لەلایەن بەکارهێنەرانەوە.


*helbest.css
لەناو پەڕگەی پێوەکراوەکە پەڕگەیەکی ئامادەکراوم ئامادە کردووە بەناوی helbest.css بۆ زیاتر ئاسانکردنی هەڵبژاردنی فۆنتەکان. ئەو پەڕگەیە دەبێ بگوازرێتەوە ناو بوخچەی ڕووکاری بەکارهاتوو *واتا ئەو ڕووکارەی کە بەکاری دەهێنی.

مەرجە پەڕگەی helbest.css لەناو بوخچەی پێوەکراوی فۆنتەکانی وێبچن بگوازیەوە بۆ نێو بوخچەی ڕووکارەکەت. گرینگی ئەو پەڕگەیە لەوەدایە لەداهاتوو دەتوانی ڕووکار، پێوەکراو یان پڕۆگرامۆکەی وۆڕدپرێس نوێبکەیەوە بەبێ ئەوە هیچ لەدەستکاریەکانت لەدەست بدەی.

شیکردنەوەی ئەو پێوەکراوە و بەکارهێنانی پەڕگەی helbest.css بەڤیدیۆ لێرە لە http://webchinupload.com/files/31886550-icon-youtube.gif ببینە.

ئایا ئەو پێوەکراو و شیکردنەوەت بەدڵە؟ ئەگەر بەڵێ! تکایە لە http://webchinupload.com/files/31886550-icon-youtube.gif لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکە LIKE بکە، سوپاس.


هیوادارم سوودی هەبێت.


هاوپێچەکان.
بۆ وەشانی 3x بەتەنها
بەستەر:

http://www.webchin.org/Meko/files/webchin_webfonts_wp3xv.1.0.zip

بۆ وەشانی 4x
بەستەر:
http://www.webchinupload.com/O72d4/34147702515357205%20copy2.gif تکایە سەردانی بەستەری فەرمی وۆڕدپرێس بکە بۆ زیاتر زانیاری لەسەر پێوەکراو.

https://wordpress.org/plugins/webchin-kurdish-webfonts

*ستایش:
ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی وێبچن ئەوەی کردوومانە بێ بەرامبەر بووە، هەوڵی خۆمان داوە وە بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو ڕێبازە بۆ خزمەتکردن بە زمانی دایك و هاونیشتمانانمان هەڵبەت بێ بەرامبەر.

*تێبینی:
بەکارهێنەری بەڕێز بۆ زیاتر بەردەوامبوونمان لەسەر ئەو خزمەتە تکایە هەر ڕەخنە و پێشنیارێکتان هەیە یان دەستخۆشیتان هەیە ئەوە داواتان لێ دەکەم کە لەو بەستەرە Webchin Kurdish Webfonts بیکەن وە هەر لەوێشەوە بابەتەکەمان هەڵسەنگێنن، وە ئەگەر پرسیاریشتان هەیە ئەوە دەتوانن هەر لێرە لەو بابەتەدا پرسیارەکانتان بکەن بەڵام تکایە پیش پرسیار کردن هەموو بابەتەکە بخوێننەوە دووبارە، سێ بارە پاشان ئەگەر پێویست بوو پرسیارەکەتان بکەن سوپاس



2014-11-29 وەشانی ئێستای پێوەکراو  1.0

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

2

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

ده‌سته‌كاننت خۆش بێت به‌ڕاستی كارێكی زۆر نمونه‌یه‌

3

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

ئیشێکی چاکتان کردوە دەستان خۆش ماندوو نەبن

4

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

دەستت خۆشبێت بەڕاستی کارەکانت جێگەی ستایشن دووبارە دەست خۆش

5

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

ئاسۆ نادری: دەقی پەیام سڕایەوە، پەیوەندی بە بابەتەوە نەبوو.

6

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

بەڕێز srawt93net، هەژمارەکەت ڕاگیراوە و چیتر ناتوانیت لە وێبچن بنووسیت.
تکایە یاساکان بخوێنەوە و هەر کاتێک پەیڕەویت لە یاساکان کرد، داوای کردنەوەی هەژمارەکەت بکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

بۆچی لای من دەرناکەون ؟ هەر شتێک دەکەم دەرناکەون وەشانی ٤ کوردی بە کاردەهێنم
http://www.webchinupload.com/f/2014-12/49f584ab2bef2a3170e5e47e7c78679c.jpg

8

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

کرتە لەو بازنە سۆرە بکە.

http://www.webchinupload.com/f/2014-12/70922019e07cadf1b71a65c40b165f1c.jpg

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

9

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

سوپاس چارەسەر کرا  big_smile

10

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

دەستەکانت خۆش کاک هەڵبەست بەس من کێشەیەکم لە فۆنتی ماڵپەڕەکەم هەیە بەم شێوەیەیە ..
http://www.webchinupload.com/f/2015-01/fb407e7a5d33396d8e998a533c5df53c.PNG
سوپاس بۆ یارمەتی دانت ..

11

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

دەستەکانت خۆشبێت بەراستی پێکراوێکی جوان و لە  جێگای خۆیەتی

12

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

JeGr H-Ranya نووسی:

دەستەکانت خۆش کاک هەڵبەست بەس من کێشەیەکم لە فۆنتی ماڵپەڕەکەم هەیە بەم شێوەیەیە ..
http://www.webchinupload.com/f/2015-01/fb407e7a5d33396d8e998a533c5df53c.PNG
سوپاس بۆ یارمەتی دانت ..


بەڕێز! هەرچەندە پرسیارەکەت پەیوەندی بە بابەتەوە نیە، بەڵام ئەگەر بەستەری ماڵپەڕەکەت ببینم لەوەیە بتوانم وەڵامێك بنووسم.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

13

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

ده‌ست خۆش كاكه‌ هه‌لبه‌ست گیان ..

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

14

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

سوپاس کاکە هەڵبەست گیان چارەم کرد کێشەکە ئەوە بو ئەو فۆنتەی دام نابو سەپۆرتی ئونیکۆدی نەدەکەرد .. <3

15

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

ده‌ست خۆش ئاسانكاری كردووه‌

16

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

بەس کاك هەڵبەست یەک  پێشنیار من ئەم پێوەکراوەم بۆ ماڵپەڕەکەم دانا بەڵام لۆدێکی زۆر دەخاتە سەر پەڕەی بەڕێوبەرایەتی
گەر بکرێت تەنها لە بەشی بڵاوکردنەوەی بابەت ئەم فۆنتانە دابنێیت.

17

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

سڵاو ماندو نەبی کاک هەڵبەست. چەن پرسیار
١- کێ بۆ هەوەڵین جار ووشەی پێوەکراوەی بۆ پلاگین دانا؟
٢- کارێکی جوانت ئەنجام دا بەڵام یەک هەڵە
{   لە هەندێک لە پلاگینی فۆنتەکان بە زمانی ئەنگلیزی هەیە فۆنتەکان لە بوخچەیێک دا دەنرێت بە ناوی Fonts و پاشان لە php ئەدریسی پێ دەدرێت. ئەمە کەی کارە کە تو هاتووی فۆنتەکانت خستوەتە سەر سێرڤێرێک ئەوەیندە وۆردپرێسەکە قورس دەکات کە مەڵێ بەڵام هەگە کێشەی نەبێت خۆم ئەم کارەم لەسەر پێوەکراوەکەت ئەنجام دا}
بەڕاستی ماندوو نەبی خۆشم لە ماڵپەڕەکەم بابەتێکم بۆ داناوی
http://wp-kurd.com/%D9%BE%D9%84%D8%A7%D … -webfonts/

18

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

سوپاس بۆ کاك گۆڤار و کاك ئەرەستوو!
پرسیاری هەردووکتان هەر یەك پرسیارە بۆیە یەك وەڵام دەنووسم!

خۆی لەڕاستیدا هۆکاری خاوبوونەوە تەنها لەو پێوەکراوەدا نیە هۆکاری زۆر هەیە بۆ خاوبوونەوەی ماڵپەڕ ئەوەش لەماڵپەڕێکەوە بۆ ماڵپەڕێکی تر جیاوازە،

بەهەر حاڵ دەستت خۆش بێت کاك ئەرەستوو!
سەبارەت بە دانانی فۆنتەکان لەناو بوخچەیەك باشترە نەك لەسەر سێرڤەری وێبچن، خۆی ئەوەش دەکرێت لەداهاتوو کاری پێ بکرێت بەڵام بەمەرجێك داواکاری زۆر بێت، واتە سکاڵای زۆر هەبێت لەسەر پێوەکراوی ناوبراو کە دەبێتە هۆکاری خاوبوونەوەی ماڵپەڕ.

وە بەدڵنیایش چاوێی لێ دەکەم "دووبارە" ئەگەر وابوو لە ١٠٠٪ هۆکاری خاوبوونەوەی ماڵپەڕ پێوەکراوی ناوبراو بوو، ئەوە گومانی نیە چارەسەر دەکرێت، لە کەم و کوڕیمان ببورن.

دووبارە سوپاس بۆ ئێوە.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

19

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

کاک هەڵبەست هەگە توانیت لە دامەزراندنی وۆردپرێسی کوردی مەبەستم ماڵپەڕەکەیە یارمەتیمان بدەیت

20

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Webfonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

ده‌ست خۆش به‌راستى بابه‌تێكى زۆر گرينگه‌ له‌ش ساخ و ته‌ندروست بن