بابه‌ت: تكایه‌ پێشنیارم بۆ بكه‌ن

ئه‌مه‌وێت هۆست و دۆماینێك بكرم بیكه‌مه‌ ماڵپه‌ڕ و بنكه‌ی باركردن و مه‌كۆ ئایا قه‌باره‌كه‌ی چه‌ند بێت بۆ ئه‌وه‌ی خێرا پڕ نه‌بێت و خاو نه‌بێته‌وه‌ وه‌ ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ر سێرڤه‌رێكی به‌قوه‌ت بێت .

وه‌ڵام: تكایه‌ پێشنیارم بۆ بكه‌ن

چ جۆرە پێشنیارێک؟ دیاریکردنی شوێنەکەی لێی ئەکڕی؟ یان ناوی؟ یان چی؟

وه‌ڵام: تكایه‌ پێشنیارم بۆ بكه‌ن

شوێنی كڕینی هۆست و دۆماینه‌كه‌ له‌گه‌ڵ قه‌باره‌كه‌ی

وه‌ڵام: تكایه‌ پێشنیارم بۆ بكه‌ن

پێشنیارى من بۆ بەڕێزت
سەرەتا کە بڕیارت داوە ببیتە خاوەنى ساید و بنکەى بارکردن دەبێت چەند شتێک هەیە بزانیت
1- لە چ بوارێکدا دەتەوێت ماڵپەرەکەت خزمەت بکات ؟ ئەگەر وەکو ماڵپەرى بایەعى لێ بکەیت بیکەیت بە بەشى ئەندامان و بەشى یەکترناسین و بەشى کۆمپیوتەر و زۆر شتى تر ئەوا زۆر هەن خۆت هیلاک مەکە ئەگەر بیکەیت پاش ماوەیەک واز دەهێنیت
2- باش بیرى لێ بکەرەوە کە لە چ بوارێک بێت کە لە دڵەوە خۆت حەزت لێی بێت و پەرەى پێ بدەیت ئەگەر بە تەنها هەر خۆتیش بیت ئەو بوارە بەرەو پێش ببەیت بەم شێوەیە بۆ هەمیشە بەردەوام دەبیت و خزمەتیش دەکەیت
3-ناوێکى شیاو لەو بوارەى دەتەوێت نەک ناوى بنێیت ئەوینى ناکام و باسى هاکم بۆ بکەیت
4- لە شوێنێک هۆست بگرە کە جێگاى باوەڕ بێت و کێشەت بۆ نەیەتە پێش هەر چەند گرانیش بێت گرنگ خێراییى و پارێزراوییە
5-دیارى کردنى سکریپتێک بۆ بوارەکەت و خۆت فێرى چارەسەرى کێشەکانى بکە تاکو بەڕێوەبەرێکى سەرکەوتوو بیت
خاڵى پێنجەم هەرچەند بزانیت هەر کەمە .
ئەگەر تاقەتى ئەم کارانەت نیە و هەر دەتەوێت وەک حەزێکى کاتى ماڵپەرى دووبارە دابنێیت ئەوا پارە لە هۆست و دۆمەین مەدە بە فرى بیکە
سەرکەوتوو بیت

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

وه‌ڵام: تكایه‌ پێشنیارم بۆ بكه‌ن

ئینگلیزی:
http://www.godaddy.com/
http://www.hostgator.com/

کوردی:
https://betakurd.com/

بۆ قەبارەکەش، ئەوا دەچێتەوە ئەوەی ئایا چەند بار ئەکرێ لەو ماڵپەڕەی دای ئەنێیت.

وه‌ڵام: تكایه‌ پێشنیارم بۆ بكه‌ن

زۆر سوپاس بۆ پێشنیاره‌كانتان به‌ تایبه‌ت kurdm84 وه‌ڵامێكی تێر و ته‌سه‌لی پێدام