1

بابه‌ت: كێشه‌ی ئینته‌رنێتی وایه‌رلیس-فۆنت

سڵاو هاورێیان

ئه‌م دوو كێشه‌م هه‌یه‌
1-هێڵی ئینته‌رنێتی تارین نێتم هه‌یه‌ و وایه‌رلیسه‌ كۆنێكتیشی ئه‌كه‌م و پاسۆردیش داخڵ ئه‌كه‌م و ئه‌شنوسرێت Connected به‌ڵام هه‌ر ماڵپه‌رێك ئه‌مه‌وێت بكه‌مه‌وه‌ له‌ وێبگه‌ر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئینته‌رنێته‌كه‌م كۆنێكت نیه‌ ! له‌ ویندۆزیش كێشه‌م نیه‌ !

2-هه‌ندێ جۆری نووسینم هه‌ن كه‌ به‌ جۆری فۆنتی Ali نووسراون له‌ ئۆبونتو ناتوانم ئه‌و فۆنته‌ به‌كاربێنم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر پێویستم به‌و دیكۆمێنتانه‌یه‌


زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان

2

وه‌ڵام: كێشه‌ی ئینته‌رنێتی وایه‌رلیس-فۆنت

فۆنتی عەلی وازی لە ژیان و کورد هێناوە کەچی کورد وازی لێناهێنێت.
نووسینەکان Convert بکە،
http://kurdishacademy.org/converters/ali_index.php

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: كێشه‌ی ئینته‌رنێتی وایه‌رلیس-فۆنت

زۆر سوپاس كاك ئاسۆ به‌ڵام ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ كۆنن و وه‌ هی حكومین بۆیه‌ گرنگن
وه‌ زۆر سوپاس كێشه‌ی ئینته‌رنێته‌كه‌شم چاره‌سه‌ركرد
به‌لام ئایا رێگایه‌كی تر هه‌یه‌ بۆ كیبۆردی كوردی چونكه‌ ئه‌و كیبۆرده‌ كوردیه‌ی له‌ نێو ئۆبۆنتو هه‌یه‌ زۆر گرانه‌ بۆ من تا ئه‌وه‌نده‌م نووسی زیاتر له‌ 10 ده‌قه‌یه‌ خه‌ریكم ئایا كیبۆردێكی ئاسنتر هه‌یه‌ هاوشێوه‌ی كیبۆردی سی فۆر كورد ؟

سوپاس