1

بابه‌ت: زنجیرە وانەیەک بۆ فێربوونی سێ زمانی وێب داڕشتن (html - css - php)

سڵاو بەڕێزان , بەپێویستم زانی کۆمەڵێک فێرکاری دەوڵەمەندی بەسوود بۆ ئەو سێ زمانە سەرەکیەی وێب داڕشتن (پهپ - هتمل - سی ئێس ئێس) دابنێم و ئامادەی بکەم .
بەڕاستی زۆربەی فێرکارییەکانی پێشوومان کێشەی زۆریان هەیە لە ڕووی :
١- کوالێتی زۆر نزم
٢- دەنگی نا ساف
٣- کۆنی بەرنامەکان
٤- کۆنی ویندۆز (ئێکس پی)
بۆیە دەمەوێت لە هەر یەک لەو سێ زمانەدا نزیکەی ٣٠ فێرکاری دابنێم , بە کوالێتی 720p واتا ئێچ دی و دەنگێکی تا ڕادەیەک ساف و بەرنامەی نوێ بۆیە هەر لەمڕۆوە دەستم پێ کردووە بە سوود وەرگرتن لە توانا و زانیاریەکانی خۆم و هەروەها وەرگێڕانی وانە عەرەبی و ئینگلیزیەکان و سایتی بەناوبانگی وێب داڕشتن. هیوادارم ئێوەش لەگەڵم بن و سوود لە فێرکاریەکانم وەربگرن , بەڕێزان ئەمە یەکەم فێرکاریمە ئەمڕۆ بڵاوم کردۆتەوە لەسەر html کە باسی زمانەکە دەکەین ئایا html چییە ؟ وە چۆن پەڕگەیەکی html بنووسین .
بەستەری ڤیدیۆ :


چاوەڕوانی وانەکانی داهاتووم بن بە زووترین کات لە چەناڵەکەی خۆم بڵاوی دەکەمەوە...
سوپاس

بۆ هەمیشە... سوپاس وێبچن، سوپاس ئاسۆ نادری.

2

وه‌ڵام: زنجیرە وانەیەک بۆ فێربوونی سێ زمانی وێب داڕشتن (html - css - php)

ده‌ست خۆش  به‌ هيواى كارێكى جوان و سه‌ركه‌وتووبيت

3

وه‌ڵام: زنجیرە وانەیەک بۆ فێربوونی سێ زمانی وێب داڕشتن (html - css - php)

سوپاس ان شاء الله

بۆ هەمیشە... سوپاس وێبچن، سوپاس ئاسۆ نادری.

4

وه‌ڵام: زنجیرە وانەیەک بۆ فێربوونی سێ زمانی وێب داڕشتن (html - css - php)

ده‌س خۆشبژیت