1

بابه‌ت: برسياريك لةسةر https

سلاو،
من بيشتر لةسةر سيرفريك بووم. دؤمةينةكةمي كرد بة  https لةريكةي سيستكي كلؤد فلايةر، بةلام ئيستا لةسةر سيرفريكي ترم و ئةبيت بارة بةم بؤ ئةوةي  sslئيش بكات، ئايا هيج ريكةيةك هةية لة هةر شوينيكي كؤكل يان لة شوينيكي تر لينكي سايتةكةم كرايةوة بيكؤريت بؤ http ؟   ئيستا وينة بار كراوةكانيشم كار ناكةن جونكة https ة،
سوباس بؤ هاوكاريتان

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

2

وه‌ڵام: برسياريك لةسةر https

پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە کە ماڵپەڕەکەت چۆن داڕێژراوە، هەندێک زانیاریمان بۆ بنووسە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: برسياريك لةسةر https

سکرێپتی ڤیبۆلتینی لەسەرە, بەڵام کێشەکە ئەوە نیە, من وێنە بار کراوەکانی پێشوو بە ئێچ تی تی پی ئیس بار بووە زۆرێکی ئێستا من گەڕاومەتەوە بۆ ئێچ تی تی پی یەکە کێشەم نیە بەڵام ئەو وێنەی بار کراوە لە نێو بابەت و گۆگڵ ناخوێنرێتەوە. یاخود گەر من بابەتێک بێنم دای بنێم لە (ویبچین) نای خوێنێتەوە وێنەکان کار ناکەن چونکە ئێچ تی تی پی ئێسە.
گەر چارەسەرێک هەبێت زۆر باشە.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

4

وه‌ڵام: برسياريك لةسةر https

کێشەکە ئەوەیە کە پێویستە بزانین وێنەکانت چۆن بارکراون؟ بەستەرەکانینان چۆنن؟
نموونەیەی بەستەرێکی وێنە دابنێ.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: برسياريك لةسةر https

ئەمە نمونەی ئایکۆنێک لە ئایکۆنی ستایلەکەمە کە ئەوکات ئێچ تی تی پی ئێس چالاک بو کە وێنەم بار کرد بەم شێوە بار بوو بەڵام ناکرێتەوە
تەماشای بکە.
https://www.kurdlook.com/up/uploads/kurdlook-2014-07-28-47282240.gif

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

6

وه‌ڵام: برسياريك لةسةر https

وێنەکە بەدیار ناکەوێت بۆیە ئەمیش بەستەر
https://www.kurdlook.com/up/uploads/kur … 282240.gif

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

7

وه‌ڵام: برسياريك لةسةر https

وێنەکان تەنیا لە نێو ماڵپەڕ و مەکۆی خۆت بەکاربراون؟
لە ماڵپەڕەکەت چەندە بابەت نووسراوە؟  یان چەندە جار وێنەکان بەکر براون؟

ئەگەر وابێت، ئاسانترین چارەسەر ئەوەیە کە لە نێو داتابەیزی ماڵەڕەکەت بە هاوکاری PhpMyAdmin هەموو بەستەرە کۆنەکان بگۆڕیت.

بۆ مەسەلەی گووگڵ، بۆ خۆی بە پێی کات چارەسەر دەبێت، چوونکە گووگڵ دەگەڕێتەوە و ماڵپەڕەکەت index دەکات، ئەو کاتە بەستەرە نوێکان کاریگەر دەبن.

ئەگەر Redirect دابنێیت لەوانەیە کەمێک خێراتر جێبەجێ بێت، بەڵام مەرج نییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: برسياريك لةسةر https

خۆی کێشەکە ئەوەیە کە تەنها لە ماڵپەڕی خۆم بەکار نەبراون, نزیکەی 40,000 بەرەو سەرەوە بابەت نوسراوە, بۆ وێنەش ڕێژەکەی بەدیاری کراوی ئێستا نازانم بەلام زیاد لە 10 هەزار وێنەی تێدایە, بە هەموو حۆرەکانیەوە.

زۆر گەڕام تاکوو بەستەرەکان بە PhpMyAdmin بگۆڕم بەڵام بەدەستم نەکەوت, بۆ گۆگلەکەش زۆر گرنگی پێ نایەم وەکوو خۆت وتت گۆگأ خۆی index ـی ئەکات, بەڵام گەر ئەو   Redirect ە هەبوایە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بم توانیایە کاری پێ بکەم زۆر باش بوو چونکە زۆرێک لە بەستەرەکانم لە هەنێ شوێن هەن من دەسەڵاتی دەست کاری کردنم نیە لەوێ گەر بوایە  Redirect بوایە بۆ http بە تەنها زۆر چاک بوو, لەگەڵ وێنەکانیش دا نرخی http وەرگرتایەو بکرایەتەوە.
سوپاس بۆ تۆ کاک ئاسۆ گەر هاوکارم بی بە هەر ڕێگەیەکی شارەزایت لێ هەبێت.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

9

وه‌ڵام: برسياريك لةسةر https

بۆ Redirect کردنی هەموو بەستەرەکانی https بۆ بەستەری ئاسایی http، کۆدەکانی خوارەوە لە نێو فایلی htaccess دابنێ،

RewriteEngine On
RewriteCond %{HTTPS} on
RewriteRule (.*) http://%{HTTP_HOST}%{REQUEST_URI}
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: برسياريك لةسةر https

ئةو كارةم جةندين جار ئةنجام داوة بةلام سودي نية، ئةو ريكةيةي PhpMyAdmin ةم بؤ رون بكةيتةوة سوباست دةكةم

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

11

وه‌ڵام: برسياريك لةسةر https

سوپاستان اکه م گه ر ولام به نه وه

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

12

وه‌ڵام: برسياريك لةسةر https

من لەوێدا PhpMyAdmin ـم وەک نموونە نووسیووە، تۆ دەتوانیت هەر ئامرازێکی دیکە بەکار ببەیت کە بتوانێت کار لەگەڵ بنکەی دراوەکەت بکات.

پرۆسەکە بە ئەو شێوە دەبێت کە تۆ لە نێو Table ی بابەتەکانت دەگەڕێیت و لە هەر شوێنێک کە بەستەری وێنەکان بە هەڵە نووسراون Replace ـیان دەکەیت بۆ بەستەرە درووستەکە، ئەو کاتە Query ـەکەت شتێکی وەک ئەوە دەبێت.

UPDATE `babet` SET `xaney_text` = replace(xaney_text, 'https://www.domain.com', 'http://www.domain.com')

ئەگەریش ئەوەت پێ جێبەجێ نەکرا، ئاسانتر ئەوەیە Backup ـێکی بنکەی دراوەکەت هەڵگریت و دواتر لە پرۆگرامێکی وەک Notepad++ دا بیکەیتەوە. لە Find & Replace دا بەستەرە هەڵەکان بدۆزەوە و چاکیان بکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com