1

بابه‌ت: چۆن وابکەم لە داتابەیزەوە یوزەر زیاد بکەم؟ بەتایبەت پاسورد

چۆن وا بکەم لە داتابەیزەکەوە یوزەر زیاد بکەم
من یوزەر زیاد دەکەم بەڵام پاسوردەکە قبوڵ ناکات چۆن چارەسەری بکەم؟ من لیستێکم هەیە بە ئیکسل ناو و ئیمەیل و پاسورد و گروپ ئایدیەکانیش

سوپاس

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

2

وه‌ڵام: چۆن وابکەم لە داتابەیزەوە یوزەر زیاد بکەم؟ بەتایبەت پاسورد

پێویستە بە فۆرماتی SHA1 درووستی بکەیت،
http://www.webchinupload.com/f/2016-06/ … 505025.png

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

ئاسۆ نادری نووسی:

پێویستە بە فۆرماتی SHA1 درووستی بکەیت،
http://www.webchinupload.com/f/2016-06/ … 505025.png

ببورە کاک ئاسۆ لەمەبەستەکەت تێنەگەیشتم چی بەو فۆڕماتە دروست بکەم؟ مەبەستت ئەوەیە هی تەیبلی داتابەیزەکە بکەم بەو فۆرماتە یاخود ئەوەی کە خۆم هەمە بەو فۆرماتە دروستی بکەم؟ دەکرێت ڕونتری بکەیتەوە ئەوەی من هەمە فایلێکی ئێکسلە :
id
group_id
username
password

هیچی تر

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

4

وه‌ڵام: چۆن وابکەم لە داتابەیزەوە یوزەر زیاد بکەم؟ بەتایبەت پاسورد

لە PunBB وشەی نهێنی بەکارهێنەر بریتییە لە password+salt دواتر بە sha1 تشفیر دەبێت.
ئەگەر بتەوێت ڕاستەوخۆ لە داتابەیزەوە بەکارهێنەر زۆر بکەیت، کە بەبڕوای من کارێکی باش نییە، پێویستە هەمان ئەو مەرجانە بپێویست.

واتە خانەی password لە نێو داتابەیزدا دەبێت وشەی نهێنی و ساڵت بە تەشفیرکراوی لە خۆ بگرێت.

لە PhpMyAdmin دەتوانیت ڕاستەوخۆ نووسینەکەت بکەیت بە SHA1 وەک لە وێنەکە دیاریم کردووە، بەڵام ئەو کاتە دەبێت هەم وشەی نهێنی بێت و هەم ساڵتەکەش بۆ ئەوەی دواتر سکریپتی PunBB بتوانێت بیخوێنێتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: چۆن وابکەم لە داتابەیزەوە یوزەر زیاد بکەم؟ بەتایبەت پاسورد

لەکوێدا ئەو گۆڕانکاری بکەم؟
http://prntscr.com/dnf969

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

6

وه‌ڵام: چۆن وابکەم لە داتابەیزەوە یوزەر زیاد بکەم؟ بەتایبەت پاسورد

ئەندامی بەڕێز، تکایە لە داهاتوودا وێنەکانت لە بنکەی بارکردنی وێبچن  www.webchinupload.com  بار بکە‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: چۆن وابکەم لە داتابەیزەوە یوزەر زیاد بکەم؟ بەتایبەت پاسورد

کاک فرمان سەیری بەشی Type بکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: چۆن وابکەم لە داتابەیزەوە یوزەر زیاد بکەم؟ بەتایبەت پاسورد

کاک ئاسۆ لە بەشی تایپدا SHA1 ی تێدا نیە
بۆ بەکارهێنانی وێنەکەش ئەوە پێوەکراوێکە لەسەر گۆگل کرۆم دامناوە هەم سکرین شوت هەم چاککاری و هەم ئەپلۆدی ڕاستەوخۆ ئەمە کارمان خێراتر دەکات . لەمەودوا باشتر دەکەم لە وێبچین باردەکەم

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

9

وه‌ڵام: چۆن وابکەم لە داتابەیزەوە یوزەر زیاد بکەم؟ بەتایبەت پاسورد

کاک فرمان، بۆ وێنەکان گرینگ نییە لە ڕاستیدا تۆ چۆن وێنەکە دەگریت، کە لە بنکەی بارکردنی خۆمان باری نەکەیت ناتوانین دڵنیای داهاتووی ببین و بابەتەکەت کەم نرخ دەبێت، من بۆ خۆم ئەو جۆرە بابەتانە دەسڕمەوە چوونکە کە وێنەکانی نەمان، سوودیان نامێنێت و ناتوانم بەشدارییان تێدا بکەم.

کەواتە بۆ خۆت بە PHP درووستی بکە یان وەشانی درووستی PhpMyAdmin بەکار ببە کە ئەو تایبەتمەندییەی هەبێت، بەداخەوە دڵنیا نیم چ وەشانێکی PhpMyAdmin ـە، بەڵام ئەگەر هەڵە نەبم ئەوەی من بەکارم دەهێنا phpMyAdmin: 4.4.15.5 بوو.

<?php
$str = $password+$salt;
echo sha1($str);
?>
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: چۆن وابکەم لە داتابەیزەوە یوزەر زیاد بکەم؟ بەتایبەت پاسورد

Version information: 4.6.4

ڕاستی ئەو کۆدە نەمتوانی بەکاری بهێنم ببورە ، بەهەرحاڵ با زۆر ماندوت نەکەم