1

بابه‌ت: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

سڵاو له‌ ئه‌ندامان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی وێبچن، cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م، مه‌به‌ستم ئه‌و به‌شه‌ گرنگانه‌ی پێویست بن پاش تۆمار كردنی دۆمه‌ین و وه‌رگرتنی dns , Nameserver ، چالاك بكرێن چین. پێویستم پێیه‌تی گه‌ر بكرێت ته‌نها به‌ نوسینیش وه‌لامم بده‌نه‌وه‌ كێشه‌ نیه‌ خۆم ئه‌یان دۆزمه‌وه‌

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

2

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

بۆچی پێویستت بە CloudFlare ـە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

ئه‌مه‌وێت بیپارێزم له‌ وه‌ستان و خاو بوونه‌وه‌ی سایته‌كه‌م، بۆ ترافیك ئه‌مه‌وێت زیاتر، هه‌روه‌ها نامه‌وێت كه‌ گرفتم تووش بوو ئه‌وكات به‌ فریا بكه‌وم پێش ئه‌وه‌ باشتره‌ هه‌نگاو بنێم بۆ باشتر كردن جا ئیتر نازانم smile

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

4

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

CloudFlare کێشەی وەستانی ماڵپەڕت بۆ چارەسەر ناکات، ئەگەر ماڵپەڕی خۆت کێشەی هەبێت یان سێرڤەرەکەی کار نەکات. تەنیا لە کاتێکدا سوودی دەبێت ئەگەر هێرشێکی لە ناکاو بکرێتە سەر ماڵپەڕەکەت و پێویستی بە ترافیکی زۆر هەبێت. کڵاودفلەیر لە ئەو کاتەدا هەوڵ دەدات ئەو ترافیکە بەسەر داتاسەنتەرەکانی خۆیدا دابەش بکات بە شێوەیەک کە کاریگەریی کەمتر بێت لەسەر ماڵپەڕی تۆ.

کڵاودفلەیر تەنیا چەند جۆرە فایلێکی ئاسایی لای خۆی کاش دەکات، وەک وێنە، تێکست، فایلی گۆرانی و فیلم لای خۆیان کاش ناکەن و ئەو ترافیکە هەر دووبارە ڕوودەکاتەوە سێرڤەر و ماڵپەڕی خۆت.

هەر کاتێک گرفتت تووش بوو بەشی سەپۆرتیان هەیە کە دەتوانن لە نزیکەوە سەیری هەژمارەکەت بکەن و بتوانن خێراتر هاوکاریت بکەن، بە مەرجێک پارە بدەیت بۆ کڵاودفلەیر، ئەوەی کە خۆڕاییە تۆ کۆنترۆڵی زۆرترت نییە بەسەریدا.

جا ئەگەر ماڵپەڕەکەت هێرشی لەسەرە، پێویستی بە کاشکردنی وێنەی زۆر هەیە و بەکارهێنەرانی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهانەوە سەردانی دەکەن، ئەو کاتە بێگومان کڵاودفلەیر سوودی دەبێت بۆت. ئەگەر نە، باشتر بیری لێ بکەیتەوە باشترە.

هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە من بۆ خۆم بەکاری دەهێنم، بۆ DNS Management ـە، کە ئەگەر هاتوو ڕۆژێک لە ڕۆژان پێویستی کرد سێرڤەر بگوێزمەوە بۆ سەر ئایپییەکی دیکە، پێویست بە داکەوتن ناکات تا DNS لای بەکارهێنەرانی ماڵپەڕەکەم نوێ ببێتەوە. ئەگەر نە شتەکانی دیکەی کڵاودفلەیر باشتر وایە خاوەن ماڵپەڕ بۆ خۆت لەسەر هێز و توانای تەکنیکی خۆی جێبەجێیان بکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

من فلیم و ڤیدیۆم ناوێت كاش بكرێت گه‌ر بێت و تێكست و وێنه‌كانیشم بۆ كاش بكه‌ن هه‌ر به‌سه‌ بۆ من و سوودی زۆر لێ ئه‌بینم، بێگومان منیش له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێ دا كه‌ پێویستم پێیه‌تی بۆ هێرشی له‌ناكاو ئه‌گینا شكور ئه‌و جێیه‌ی كه‌ هۆسته‌كه‌می لێیه‌ بێ كشیشه‌ كار ده‌كات، گه‌ر بكرێت بۆم ڕوون بكه‌یته‌وه‌ چۆن وا بكه‌م ڕێگری له‌ هێرشی له‌ناكاوو و كاش كردنی تێكست و وێنه‌كان بكه‌م سوپاست ئه‌كه‌م من

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

6

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

بۆ ڕاگرتنی هێرشی کاتیی، تۆ پێویستت تەنیا بە ئەوەیە دۆخی ماڵپەڕەکەت بخەیتە I'm Under Attack، ئیدی کڵاودفلەیر بۆ خۆی کارەکان جێبەجێ دەکات. دیارە هەژماری خۆڕایی هەڵبژاردنی زۆری نییە و ئەگەر پارەی بۆ بدەیت دەتوانیت باشتر کۆنترۆڵی ئەوە بکەیت کە کڵاودفلەیر چۆن و بە چەندە وردی هێرشەکە ڕابگرێت.

http://www.webchinupload.com/f/2016-06/ … b6e4d6.png

بۆ کاشکردن، پێم وایە باشترین شێواز ئەوەیە Page Rules بەکار ببەیت، لەوێدا دەتوانیت دەستنیشانی بکەیت کە وێنەکانی کام بەش، نێو کام بوخچە کاش بکرێن لای کڵاودفلەیر، بۆ نموونە ئەگەر ماڵپەڕێکی هەواڵییت هەیە و هەزاران وێنەت Upload کردووە لە نێو بوخچەیەک بە ناوی domain.com/wene ئەو کاتە دەتوانیت کڵاودفلەیر ئاگادار بکەیتەوە کە هەموو ئەو وێنانە کاش بکات و لە ئەو هەنگاوەدا ترافیکی زۆرت بۆ پاشەکەوت دەکات.

http://www.webchinupload.com/f/2016-06/ … e5f53d.png

ئەو کاتە مەرجەکەی دەنووسیت،

domain.com/wene/*

لایەنی خراپی ئەو کاشکردنە ئەوەیە کە ئەگەر تۆ ویستت وێنەکە بگۆڕیت و هەمان ناوی هەبێت لە نێو ماڵپەڕی خۆت، پێویستە لە کاشی کڵاودفلەیر بیسڕیتەوە. ئەو تایبەتمەندییە لە کاتێکدا باشترین سوودی هەیە کە وێنەکانت نەگۆڕ بن، بۆ نموونە وەک وێنەکانی بنکەیەکی بارکردن و هتد...

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تۆ بۆت ڕوونكردمه‌وه‌ وه‌كوو خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌م، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وێنه‌كان كاش بكات نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ وێنه‌كان بچنه‌ نێو گۆگله‌وه‌ ؟ ڕه‌نگه‌ بۆ نموونه‌ بنكه‌ی باركردنه‌كه‌ وێنه‌ی تایبه‌تی تێدابێت و پێویست نه‌بێت هه‌موو كه‌س ده‌ستی پێ بگات جگه‌ له‌و كه‌سه‌ی ئه‌پلۆدی كردوه‌، گه‌ر ئه‌وه‌شم بۆ روون كه‌یته‌وه‌ زۆر چاكه‌ تاكوو به‌ باشی له‌ كاری ئه‌م كاش كردنه‌ تێ بگه‌م، ئه‌ی ئایا وێبچن یش سوود له‌و كاش كردنه‌ ده‌بینێت بۆ بنكه‌ی باركردن؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

8

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

کڵاودفلەیر ئەو وێنانە کاش دەکات کە سێرڤەری تۆ Serve ـیان دەکات، واتە ئەگەر خەڵک سەیری وێنەکە بکات ئەگەری ئەوەی هەیە بچێتە گووگڵیشەوە. کڵاودفلەیر وێنەکانت کاش ناکەن تەنیا لەبەر ئەوەی لە نێو بوخچەیەکن لەسەر سێرڤەرەکەت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

وه‌كوو وتم كۆمه‌ڵێك وێنه‌ هه‌ن تایبته‌تین و بلاو ناكرێنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ من كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی خۆم تێدا هه‌لگرتووه‌ و نامه‌وێت كه‌س بیبینێت، كه‌ من خۆم سه‌ردانی به‌سته‌ره‌كه‌م كرد ئه‌چێته‌ گۆگڵه‌وه‌ ؟ sad

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

10

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

ئەو کاتە Rule ـێک درووست بکە کە CloudFlare ئەو وێنانە لای خۆی کاش نەکات.

هەر وێنەیەک کە تۆ لە وێب دەیکەیتەوە ئیدی گرینگ نییە بەستەرەکەی تەنیا لای خۆت بێت یان نە، ئەگەری ئەوەی هەیە بچێتە نێو گووگڵ. ئەگەر ناتەوێت، ئەو کاتە بە robots.txt و دانانی وشەی نهێنی و هتد... ئەو وێنانە بپارێزە.

وێنەیەک کە خرایە سەر Web Server ـێک و لە وێبگەڕدا ناونیشانەکەی نووسرا، ئەگەری ئەوەی هەیە بەستەرەکەی بڵاوە بکات. لەوە زۆرتر کێشەی خۆتە.


كه‌ من خۆم سه‌ردانی به‌سته‌ره‌كه‌م كرد ئه‌چێته‌ گۆگڵه‌وه‌ ؟

ئەگەری هەیە، چوونکە تۆ کاتێک ئەو بەستەرە دەکەیتەوە بە دەیان Network و Router دا تێدەپەڕێت تا لە براوزەری تۆدا دەردەکەوێت، ئەگەر لە یەکێک لە ئەو هەنگاوانەدا بەستەرەکەی ئاشکرا بوو، ئیدی لەژێر کۆنترۆڵی تۆ نییە. بۆیە وێنەی تایبەت و گرینگ نابێت بەستەری ڕاستەوخۆ و کراوەی هەبێت، دەبێت هەموو کات بە Password و شێوازی دیکە پارێزراو بێت کە تەنیا کەسی درووست بتوانێت بیکاتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

11

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

تێگه‌شتم لێت ئێستا، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی باست كرد هه‌موویم گرتۆته‌ به‌ر بۆ پاراستنی وێنه‌و شته‌ تایبه‌ته‌كان، مه‌به‌سته‌كه‌ی من ئه‌وه‌ بوو نه‌وه‌كوو كلاودفلایه‌ر ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدات و وێنه‌كان ببات و بڵاو ببنه‌وه‌؟

ئه‌ی كاك ئاسۆ ئه‌و كاش كردنه‌ ئه‌گه‌ر بێت و راسته‌وخۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌می دابنێم هه‌رشتێكی پێ كاش بكرێت كاشی ده‌كات بۆم ؟؟ بۆ نموونه‌ من راسته‌وخۆ بۆ دۆمه‌ینه‌كه‌ دایده‌نێم كه‌ سه‌رجه‌م فۆڵده‌ره‌كانی تێدایه‌

domain.com/*

ئه‌گه‌ر ئه‌وها دای بنێم هه‌ر شتێكی پێ كاش بكرێت بۆم ده‌كات ئه‌وكات ؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

12

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

تەنیا ئەو شتانە کاش دەکات کە کڵاودفلەیر دەتوانێت کاشی بکات، وەک html, jpg, gif, png, فایلی zip ی زۆر بچووک بچووک و هتد...

لە ئێرە لیستی ئەو فایلانەیان داناوە کە دەتوانن کاشی بکەن،
https://support.cloudflare.com/hc/en-us … c-content-

ئەگەریش پارەیان پێبدەیت، لەوانەیە بتوانن فایلی دیکەت بۆ کاش بکەن،

If you are looking for more advanced caching or performance options, please look at our paid plans that can help extend caching and performance for your site.
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

13

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

كاك ئاسۆ گیان ئێستا من پێویستم به‌وه‌ ده‌بێت كه‌

 css ، وێنه‌ ،     ttf ، woff2 


و هه‌ندێك شتی ترم بۆ كاش بكرێت ئه‌وه‌ش هه‌ر یه‌كه‌یان و له‌ جێگه‌ی جیاوازی نێو سایته‌كه‌من، cloudflare یش ته‌نها ڕێگه‌ ده‌دات 3 Page Rules درووست بكه‌یت، پرسیاره‌كه‌ی منیش ئه‌وه‌ بوو گه‌ر بمه‌وێت هه‌ر شتێكی نێو هۆسته‌كه‌می له‌ توانادا بوو كاشی بكات و به‌و پێیه‌ش هۆم په‌بلیك ی هۆسته‌كه‌م دیاری بكه‌م وه‌كوو له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێ دا، كاره‌كه‌م بۆ جێبه‌جێ ئه‌كات؟
به‌م شێوه‌یه‌.

domain.com/*

پرسیارێكی تر ئه‌مه‌م پێش چاو كه‌وت، ده‌ستم لێ نه‌داوه‌ خۆی هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بوو
ئه‌بێت ده‌ستكاری بكه‌م؟ یاخود ته‌واوه‌ ئێستا
http://www.webchinupload.com/f/2016-06/e9e91092ba656a0632db3d86865113f3.JPG

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

14

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

په‌بلیك ی هۆسته‌كه‌م دیاری بكه‌م وه‌كوو له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێ دا، كاره‌كه‌م بۆ جێبه‌جێ ئه‌كات؟

ئەوە هەموو شتێکی هۆستەکەت کە ئەوان بتوانن کاشی بکەن، کاش دەکات، ئەگەر ئەوەت دەوێت، ئەو کاتە بەڵێ کارەکەت جێبەجێ دەکات.

Query String مەبەست لە ئەوەیە ئەگەر بۆ نموونە بەستەرەکانی ماڵپەڕەکەت بە ئەو شێوەیە بێت، wene.php?image=1.png و هتد... ئەو کاتە باشترە کە کڵاودفلەیر ئەو جۆرە بەستەرانە کاش نەکات، چوونکە لەوانەیە ببێتە هۆکارێک کە فشار لەسەر ماڵپەڕی خۆت درووست بکات.

واتە No Query String هەڵبژێریت لە زۆربەی کاتەکاندا باشترە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

15

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

به‌راستی هاوكاری كردنه‌كانت سوودی زۆر هه‌بوو بۆم سوپاست ده‌كه‌م كاك ئاسۆ گیان

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

16

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

كاك ئاسۆ نادری، پێم باش بوو هه‌ر له‌م بابه‌ته‌ ئه‌م پرسیاره‌ بكه‌م
هه‌ڵه‌ی 404 له‌ وێب سایته‌كه‌م دا كار ناكات و ئه‌چێت بۆ په‌ڕه‌ی 404 ی cloudflare  چۆن ئه‌و په‌ره‌یه‌ بگۆرم بۆ په‌ڕه‌یه‌كی ئێچ تی ئێم ئێڵی نێو سایته‌كه‌ی خۆم؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

17

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

ئەوە پەیوەندی بە کڵاودفلەیرەوە نییە.
لە نێو هۆستەکەت دەتوانیت چارەسەری بکەیت یان لە نێو فایلی htaccess دا دێڕی خوارەوە بنووسە،

ErrorDocument 404 /404.html

ئەو کاتە دەبێت خۆت 404.html لە نێو هۆستەکەت درووست بکەیت و پەیامی خۆتی تێدا بنووسیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

18 (دەستکاری کراوە: Ranja Hseen 2016-07-04 16:55:39)

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

كردم به‌ڵام كاری نه‌كرد، بۆ نموونه‌كلیك بكه‌

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

19

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

لەوانەیە پەیوەندی بە ئەوەوە هەبێت کە تۆ هەموو شتێکت لە کڵاودفلەیر کاش کردووە. لەوانەیە باشتر وابێت Rule ـێکی نوێ درووست بکەیت کە 404.html کاش نەکات.

لەوانەیە پێویستیش بکات کاش لە کڵاوفلەیر بسڕیتەوە. لە بەشی Caching کرتە لە Purge Everything بکەیت.

دیارە Smart Error ـت چالاک کردووە، ناچالاکی بکە.

https://support.cloudflare.com/hc/en-us … n-my-site-

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

20

وه‌ڵام: cloudflare چۆن ڕێك بخه‌م

هیچ شتێكم كاش نه‌كردووه‌ و ئه‌وه‌شی  ە بەشی Caching کرتە لە Purge Everything  دا هه‌یه‌ وه‌كوو خۆیه‌تی و ده‌ستم به‌ری نه‌كه‌وتووه‌
Smart Error یش له‌ ناو ئه‌په‌كانی كلۆد فلایه‌ر دا نیه‌ sad

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!