1

بابه‌ت: كێشەی ئەتاك لە ماڵپەر!

ماڵپەرێكم هەیە بەردەوام هێرشی دیدۆس ئەتاكي لەسەرە ، ڕۆژ نیە بە دەیان هەزار ئەتاكي نەكرێتە سەر....
هۆست و دومەینەكەم لای كۆمپانیایەكی كوردیە ، ئێستا كلاود فایەریان لەسەر داناوە ، بەمەش كێشەی بۆ دروست كردوم بە تایبەت لە فەیسبووك و تیلەگرام و زۆر شوینی تر ، كە ناتوانم راستەوخۆ لینكەكە بكەمەوە ....
جگە لەوە rss  مالپەر لادراوە بە بیانووی ئەتاك....
ژمارەی خوینەران و زۆر شتی تر راگیراوە
ئیستا چارەسەر چیە بۆ ریگرتن لەو ئەتاكة زۆرە ؟

سةردانةكان دويني ٢٠ هةزار زياتر كةس سةرداني كردووة بة سةرژميري google analytics

رؤژانة ٤ هةزار ئايپي تؤمار دةكريت

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

2

وه‌ڵام: كێشەی ئەتاك لە ماڵپەر!

هۆست گۆڕین.

کۆمپانیای dreamhost  بە ئەزموونی من لە باشترینەکانە.
https://www.dreamhost.com/hosting/shared

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: كێشەی ئەتاك لە ماڵپەر!

هؤستمان لةوي كريي بوو پارةي دوو ساليشمان داوة، بةلام لةوي ئةو كيشةي هةبوو بوية هينامانة لاي كؤمپانيا كوردييةكة، ئيستاش خراپترة باشتر نية

بة كشتي چون رزگارمان بيت لة ئةتاك ؟ گةر لةسةر دريم هوست يش بين و وةكوو وتم هةر بةم شيوة بوو چي بكةين تا چارةسةري بكةين؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

4

وه‌ڵام: كێشەی ئەتاك لە ماڵپەر!

ئەگەر هۆستت لە DH لە چوار ساڵی ڕابردوودا کڕیووە، دڵنیابە کێشە لە سکریپت، ماڵپەڕ و هتد...ی خۆتە. من هەژماری ئاسایی دریم هۆستم هەیە و ١٢ ماڵپەڕ لەسەری کار دەکات، هەتا ئێستا بۆ ١ خوولەکیش لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا ڕانەوەستاون. هۆست تەنیا بەشێکی پرۆسەیەکەیە، بەشەکەی دیکە کە بە هەمان شێوە گرینگیی هەیە، کۆدەکانی خۆتە، ئەگەر تۆ دڵنیا بیت کە کۆدەکانت خاوێنن، خێران، Load درووست ناکەن، ئەو کاتە دەتوانیت لەسەر هەرزانترین هۆستیش هۆستی بکەیت و کارەکەت جێبەجێ دەبێت. بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بێت لەوانەیە بە Dedicated Server ـیش کارەکەت سەرنەگرێت.

هەروەها تکایە هیچ کاتێک ناوی هۆست فرۆشی کورد لەگەڵ ناوی کۆمپانیایەکی وەک دریم هۆست لە هەمان ڕستەدا مەهێنە، ئەوە بێڕێزی کردنە بە دریم هۆست.

کێشەت لە ئەو کاتەوە بۆ خۆت درووست کردووە کە لە هۆست فرۆشێک هۆستت کڕیووە کە ڕاستەوخۆ ماڵپەڕەکەتی لە کڵاودفلەیر داناوە و دایناوە لە ژێر Under Attack Mode. ئەوە بۆ خۆی ئەوەندە زیانی هەیە بۆ ماڵپەڕەکەت باس ناکرێت.

هۆست فرۆش دۆمەینی تۆی لە کڵاودفلەیر دانەناوە چوونکە ماڵپەڕەکەت هێڕشی لەسەرە، نەخێر، سێرڤەری خۆی هێرشی لەسەرە، بۆیە بۆ پینەکردنی کونەکانی پەنای بردووەتە کڵاودفلەیر و بە تۆ دەڵێن کە هێرش دەکرێتە سەر مالپەڕی تۆ، ئەوەش درووست نییە. هێرش چ بکرێتە سەر دۆمەینی تۆ، یان دۆمەینێکی دیکە یان خوودی سێرڤەر، هەر کاریگەریی خراپی دەبێتە سەر ئەکاونتی تۆ.

بۆیە دڵنیا بە کە سکریپتەکەت بێ کێشەیە، بۆ خۆی Load درووست ناکات، لە شوێنێکی وەک دریم هۆست هۆستی بکە و مەسەلەی هێرش  و شتانە لە بیر بکە و پێویستت بە کڵاوفلەیریش نابێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: كێشەی ئەتاك لە ماڵپەر!

كاك ئاسۆ زۆربه‌مان كێشه‌ی ئه‌تاكمان هه‌یه‌
ده‌توانی ته‌نها دوو له‌و 12 مالپه‌ره‌م بۆ دانێی كه‌ داینه‌میكن و به‌بێ كلاود له‌سه‌ر دریم هۆست ڕژه‌كراون ؟

ده‌مه‌وێت تاقی بكه‌مه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی پاره‌ به‌ دریم هۆست بده‌م و دواتر ببینم سودی نیه‌ بۆم
ده‌توانی ئه‌و هاوكاریه‌مان بكه‌یت

6

وه‌ڵام: كێشەی ئەتاك لە ماڵپەر!

کێشەت لە ئەو کاتەوە بۆ خۆت درووست کردووە کە لە هۆست فرۆشێک هۆستت کڕیووە کە ڕاستەوخۆ ماڵپەڕەکەتی لە کڵاودفلەیر داناوە و دایناوە لە ژێر Under Attack Mode. ئەوە بۆ خۆی ئەوەندە زیانی هەیە بۆ ماڵپەڕەکەت باس ناکرێت.

له‌و حاڵه‌ته‌دا گه‌ر هۆسته‌كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمدا بێت و هێرشی بووت نێتم له‌سه‌ر بیت ؟ چی بكه‌م له‌ جیاتی ئه‌نده‌ر ئه‌تاكی كلۆدفلایه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ بوه‌ستێنم؟
هیچ ڕێگای تر هه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

7

وه‌ڵام: كێشەی ئەتاك لە ماڵپەر!

ئەگەر Pipe ی ئینتەرنێتەکەت لە هی هێرشکەر بەهێزتر نەبێت، هیچت پێناکرێت.

واتە ئەگەر سێرڤەری تۆ خێرایی Connection ـەکەی ١٠٠ مێگابیت بیت لە چرکەیەکدا و هێرشکەر بە خێرایی لەوە زۆرتر هێرشت بکاتە سەر (بۆ نموونە ١ گیگابیت)، ئەو کاتە هیچت پێناکرێت، چوونکە سێرڤەری تۆ توانای مامەڵەکردنی نییە لەگەڵ ئەو هەموو ترافیکەی کە بۆی دێت. ترافیک زۆربەی کات لەو کاتەدا دەبێتە Bottleneck. جگە لەوەش هەموو بەشەکانی دیکەی سێرڤەر وەک CPU, HDD, RAM و هتد... لە هەمان کاتدا دەبێت کار بکەن بۆ هەوڵدانی وەڵامدانەوەی ئەو هەموو ترافیکە و لە کۆتادا کە هیچیان پێنەکرا چیتر ناتوانن وەڵام بدەنەوە و سێرڤەر دەوەستێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: كێشەی ئەتاك لە ماڵپەر!

ئایا ئه‌بێت ئه‌مه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكی نه‌بێت بۆ ڕیگری كردن له‌ ئه‌تاكی له‌م شێوه‌یه‌ ؟ ددۆس ئه‌تاكی كلۆدفلایه‌ر بۆ یه‌ك مالپه‌ر به‌كار نابرێت ؟ ئه‌ی بۆ چ كێشه‌یه‌كی هه‌یه‌ گه‌ر به‌كاری ببه‌ین بۆ رزگار بوون له‌م كێشه‌یه‌ ؟

گه‌ر هه‌نگاو بێت یان كۆدی بێت هه‌ر شتێك بێت روونكردنه‌وه‌یه‌كم به‌یتێ سوپاست ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دواتر خۆشم به‌دوایدا بم، له‌ ئێستادا به‌س كلۆدفلایه‌ر شاره‌زام

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

9

وه‌ڵام: كێشەی ئەتاك لە ماڵپەر!

ئایا SSL ی تایبه‌ت بكڕدرێت هیچ فه‌رق ئه‌كات بۆ كێشه‌ی ترافیك و ئه‌تاك و شت ؟

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

10

وه‌ڵام: كێشەی ئەتاك لە ماڵپەر!

نەخێر.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com