1 (دەستکاری کراوە: balenzrar 2016-08-12 07:51:38)

بابه‌ت: چۆن ئەو بابەتانە بخەر يەك ريز

سلاو.
ئەم كيشەيەم بۆ دروست بوە لە بابەتە گرنگەكان Featured Article دوو بابەت يان زياتر دادەنيم يەكيكيان كەميك دەچيتە ئەولاتر واتە لە يەك ريزى ستونى نابن.
ژووملەى ٣ يە ، رووكارى Velocity يە.
ئەمەل لينكى ويسايتەكەيە:
http://www.ge4c.com/index.php/Ku/

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/507b7860ab291c81cc40781a781ae55f.png
زۆر سوپاس ..

2

وه‌ڵام: چۆن ئەو بابەتانە بخەر يەك ريز

ئەگەر هاوکاریت دەوێت بەستەری ماڵپەڕەکەت دابنێ، خۆ مەتەڵ هەڵهێنان نییە.
ئەوە کاری کۆدە و دەبێت سەیری کۆدی ماڵپەڕەکەت بکرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: چۆن ئەو بابەتانە بخەر يەك ريز

هەوڵت داوە بابەتێکی تر دابنێیت لە تەنشتنی؟ چوونکە ئەو Template ـە دیارە وا دیزاین کراوە کە لەو بەشەدا دوو بابەت لە تەنیشت یەکەوە دەربکەوێت لەدوای یەکەمین بابەت. هەر بابەتێک ٦ خشتە داگیر دەکات، هەموو پەڕەکە بریتییە لە ١٢ خشتە.

جا مەرج نییە لەبەر ئەوەی لە سەرەوەی یەک بابەت هەیە، دەبێت لە خوارەوەش هەر یەک بابەت دەربکەوێت. بابەتێکی دیکە لە ئەو بەشە بڵاو بکەوە بزانە دەچێتە تەنیشتی.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: چۆن ئەو بابەتانە بخەر يەك ريز

كاك ئاسۆ يەكيكى ترم زياد كرد لە هەمان بەش ، بەلام ئەميش چوە ژير ئەوى تر.
پيشتر كە تەنها ويبسايتەكە يەك زمانى هەبوو كيشەى نەبوو هەمان دەچوونە ريز يەكترى بەلام كە ئيستا كردومە بە دوو زمان ئەوە دروست بوە.
سەيرى بكەوە جاريكى تر:
http://www.ge4c.com/index.php/Ku/

زۆر سوپاس

5

وه‌ڵام: چۆن ئەو بابەتانە بخەر يەك ريز

من نازانم لە کاتی بابەت نووسین دا چۆن دەنووسیت، بەڵام لە نێو کۆدەکانت جا ئەگەر خۆت زیادی دەکەی یان لە Template ـەکەدا هەیە دڵنیا نیم، ئەو بەشە وا دەردەکەوێت کە هەر بابەتێک نیوەی پەڕەکە داگیر بکات.

ئەو بابەتانەی کە span6 ـیان هەیە وەک کلاس، واتە نیوەی پەڕە داگیر دەکەن. من لای خۆم ئەو کلاسەم سڕیەوە لە بابەتی یەکەم، چووە ئەو شوێنەی کە تۆ دەتەوێت، بۆیە تۆش دەبێت لە کاتی بابەت نووسین دا دڵنیا بیت کە هیچ کلاسێک بە ناوی span6 هەڵنابژێریت، یان ئەوەتە دەستکاری Template ـەکەت بکە و ئەوەی کە پەیوەندی بە ئەو بەشەوە هەیە و وشەی span6 تێدا بەکار براوە بیسڕەوە.

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/ … 13e040.jpg

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: چۆن ئەو بابەتانە بخەر يەك ريز

سەرەتا کۆپیەک لەم پەڕگە وەربگرە دواتر هەر لەم پەڕگە دا
http://www.ge4c.com/templates/velocity/ … onsive.css

لە هێلی ٢٣٢
width بسرەوە، چاک دەبێت ئەگەر کار نەکاتە سەر بەشەکانی تر، چونکە ئەم width ــە بۆ زۆر کلاس بەکار براوە، ئەگەر کاری کردە سەر بەشەکانی تر پێمان بلێ تا ناوی ئەو کلاسەی بابەتەکانی ڕێک خستووە لێی دەر بکەین.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

7

وه‌ڵام: چۆن ئەو بابەتانە بخەر يەك ريز

زۆر سوپاس كاك رەوان ، كاك ئاسۆ ، كيشەى نەما دەستان خۆش.
كاك رەوان Width ەكانم لابرد چاك بوو و كيشەى ترى دروست نەكرد.

دووبارە سوپاس دەستان خۆش.