1

بابه‌ت: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

سڵاو هاوڕێیان پێم خۆش بوو وه‌ك خزمه‌تێك ئه‌مه‌ پێشكه‌ش بكه‌م به‌ وێبچن، هیوادارم سوودی هه‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ماڵپه‌ر دروست بكه‌ن.


بۆچی wordpress به‌كار بێنم ؟
wordpress سكرێپتێكی  كراوه‌یه‌، كه‌ كۆمه‌ڵێك وێبداڕێژ كاری تێدا ده‌كه‌ن  و تا ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناو بانگ ترین سكرێپته‌ جیهانییه‌كان كه‌ كاری بۆ ده‌كرێت، كاركردنی زۆر خۆش و ئاسانه‌و به‌ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌توانی فێری هه‌موو شێوازێكی به‌كار هێنانی ببیت.

دابه‌زاندنی دواین وه‌شانی ۆودرپرێس

ئه‌توانیت دواین وه‌شان له‌ ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی wordpress دابه‌زێنیت هه‌میشه‌ نوێترین وه‌شانه‌كان له‌م به‌سته‌ر لینكه‌ی خواره‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنه‌
كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زاندنی wordpress دواهه‌مین وه‌شان له‌ وێبچن
به‌م شێوه‌یه‌
http://www.webchinupload.com/f/2016-08/669bbd7f8fbe36049629defc60ae33e3.png

پاشان به‌ هاوكاری به‌رنامه‌ی FTP یاخود له‌ CPANEL هه‌ركامیان بێت فه‌رق ناكات، گورزه‌كه‌ بار بكه‌ بۆ نێو بوخچه‌ی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ره‌كه‌ت.

پاشان ده‌چین بۆ ئه‌و ئادرێسه‌ی فایله‌كه‌مان لێ داناوه‌، بۆ نموونه‌

domain.com/wp

كلیك له‌سه‌ر Let`s go بكه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/1f34175bb981c59b574b5a0052dc351d.png

پاشان پێویسته‌ تۆ بنكه‌یه‌كت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ بتوانێت په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكات و زانیارییه‌كانی داخڵ بكات، بۆ درووست كردنی داتابه‌یس به‌م شێوه‌یه‌ كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ی من ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر سی پانێڵ ــه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/bbea1ec52e40947beae76d7f267bd3e8.png

پاشان ناوێك بنووسه‌ بۆ داتابه‌یسه‌كه‌ت كه‌ به‌ چ ناوێك درووستی ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ی من نووسیومه‌ وه‌كوو نموونه‌یه‌، ئه‌توانن ئێوه‌ ئه‌وه‌ی خۆتان ده‌تانه‌وێت بینوسن.
http://www.webchinupload.com/f/2016-08/7ab5bb2ddd4092af362009c01fea1532.png

پاشان درووست كردنی user بۆ داتابه‌یسه‌كه‌ت

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/9acfa41fb849d99ed344b4957d8dc946.png

ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ پێویسته‌ له‌ شوێنێك هه‌لی بگریت چونكه‌ پێویستیمان پێی ده‌بێت، پاش درووست كردنی database  و user .

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/3f05bb3e9186f9a03862fd3af51e6d63.png

ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنی وۆردپرێسه‌كه‌مان.

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/b8990a71557d37791e3f96ea55aa3bfe.png

زانیاریه‌كانی سه‌ره‌وه‌ بریتین له‌:-

  • ناوی بنكه‌ دراو واتا داتابه‌یسه‌كه‌ت، من هه‌ردووكیانم كردووه‌ به‌ ranja بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر كاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌م و بیرم نه‌چێت، تۆش ئاره‌زووی خۆته‌.
    ناوی به‌كار هێنه‌ر واتا user ی كه‌ درووستمان كرد هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ی سه‌ره‌وه‌.
    تێپه‌ڕه‌ ووشه‌، ئه‌و ووشه‌ نیهێنییه‌یه‌ كه‌ كاتی درووست كردنی user  داماننا.
    ڕاژه‌ی بنكه‌ دراو ده‌ستكاری مه‌كه‌
    خشته‌ی پێشگر ئه‌توانیت بگۆڕیت به‌وه‌ی خۆت ده‌ته‌وێت.
    submit بكه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانت و دامه‌زراندن


http://www.webchinupload.com/f/2016-08/a7a8e0ff73dcddddb634e083864f8075.png


دواتر زانیارییه‌كانی به‌ڕێوبه‌ر بنووسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچیته‌ ژووری ئه‌دمینه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/2019a2c71299b8e72f5eb58e18e0286f.png

دواتر بچۆره‌ ژووره‌وه‌ بۆ نێو ماڵپه‌ره‌كه‌ت

--------------------------------------------------------------------------

چۆن بتوانین ستایل دابنێین ۆ ماڵپه‌ره‌كه‌مان.
بچۆره‌ ئه‌م ناو نیشانه‌ له‌ نێو بوخچه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ت دا، ئه‌و ستایله‌ی ئه‌ته‌وێت باری بكه‌ره‌ نێو ئه‌و بوخچه‌یه‌ی خواره‌وه‌.

wp-content/themes

چۆنیه‌تی چالاك كردنی ستایله‌كه‌مان

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/cd6be9f1913a984cfe632399a17b7da6.png

چۆنیه‌تی دانانی پێوه‌كراوو چالاك كردنی
به‌ هه‌مان شێوه‌ی ستایله‌كه‌ ده‌چینه‌ نیو بوخچه‌ی

wp-content/plugins

به‌م شێوه‌یه‌ش چالاكی بكه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/c1336db53459a97cb8377b348852224c.png

-----------------------------------------------

چۆن بتوانین ڕووكاری مالپه‌ره‌كه‌مان ڕێك بخه‌ین به‌ كورتی هه‌وڵ ده‌ده‌م تێتان بگه‌یه‌نم خۆتانیش تۆزێك هه‌وڵ بده‌ن به‌ ئاسانی فیر ده‌بن.

یه‌كه‌م هه‌نگاو پێویسته‌ به‌ش زیاد بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌ته‌ و له‌ به‌شی تایبه‌ت به‌ خۆی بڵاو بكه‌ینه‌وه‌، له‌ وۆردپرێس دا هاوپۆل هه‌یه‌ پێویسته‌ هاو پۆل زیاد بكه‌یت.

به‌م شێوه‌یه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/eb2cd2140d5e962cb39db978d743ac66.png

پاش ئه‌وه‌ بۆ ده‌ر كه‌وتنی له‌سه‌ر هه‌ر ڕووكارێك ئه‌م هه‌نگاوه‌ جێبه‌جێ بكه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/76439cd3d46547c424965f397a086ab8.png

ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/6f4bbf37edc23dc28b4bb46fe47a83f4.png

ئێستا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ وۆردپرێسه‌وه‌ بوو ڕێكمان خست، ڕێك خستنی چۆنیه‌تی نیشاندانی بابه‌ته‌كانی مالپه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر شانی ئه‌و ڕووكاره‌به‌ كه‌ خۆت به‌كاری ده‌به‌یت بۆیه‌ ڕوونی ناكه‌مه‌وه‌.

ئێستا چۆنیه‌تی دانانی بابه‌ت.

به‌م شێوه‌یه‌

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/e0451113a5ff43cd26b17000e3c99997.png



هه‌ر شتێكم بیر چووبێت ببورن و هه‌ر شتێكتان پێویست بێت ئاماده‌م له‌م بابه‌ته‌ وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه‌.

به‌هیوای سوود

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

2

وه‌ڵام: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

دەستخۆش و بە هیوای بەردەوامیی.  پێم وانییە هیچت بیرچووبێت بابەتەکە تەواوە لە سەرەتا تا کۆتا.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

زۆر سوپاس كاك ئاسۆ به‌ پێی توانا ان شاءالله، به‌ هیوای سوود.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

4

وه‌ڵام: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

دەستخۆش، زۆر جوانت باس کردووە.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

5

وه‌ڵام: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

ده‌ست خۆش ماندوونه‌بیت

ئێسته‌ بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من كه‌ رۆژێك ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌كه‌م بێ خه‌م كه‌م

6

وه‌ڵام: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

دەستت خۆش بابەتەکەت بەسودە

7

وه‌ڵام: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش كاك Rawan و garmyani و ali dler  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

8

وه‌ڵام: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

ئەم بابەتە هەڵدەواسم بۆ ئەوەی ئاسانتر لە سەرەوە بدۆزرێتەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9

وه‌ڵام: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

زۆر سوپاس كاك ئاسۆ ده‌ستت نه‌ئێشێت

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

10 (دەستکاری کراوە: abashay 2016-08-16 14:32:37)

وه‌ڵام: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

دەست خۆش زۆر باشە من ئەوانم هەمووی کرد چۆن بی خەمە کار تا خەڵکیش بیبینێ

شێت نەبووم وێب دارێژی شێتی کردم     :::::      hasaraybahramandy.wordpress.com

11

وه‌ڵام: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

كه‌ ئه‌و كارانه‌ت ئه‌نجام دابێت واتا ئاماده‌یه‌ بۆ بینین.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

12 (دەستکاری کراوە: hazhar.uk 2017-02-26 04:28:02)

وه‌ڵام: داگرتنی wordpress و درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك تا كۆتایی

دوای  دەست خۆشی

بەڕێزان ئەوم کێشەیەم هەیە مەمنونم بۆ هاوکاری کردنتان
ئەوە ٤ م جارە دای ئەمەزرێنم تاکو کۆتای بێ کێشە دا ئەمەزرێت  لاپەرەی سەرەتای ئەکاتەوە

کە نوسراوە
به‌خێربێیت بۆ وۆردپرێس. ئه‌مه‌ یه‌که‌م بابه‌تته‌.ده‌ستکاری بکه‌ یان بیسڕه‌وه‌، پاشان ده‌ست بکه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی بڵاگه‌که‌ت!
بەڵام ناتوانم وەکوو ئەدمین بچمە ژورەوە

wp-login.php کاتێك کیلی ئەکەم لاپەرەی بەتاڵ نیشان ئەدات واتا بەشی لۆگین و پەسوەرد نیشان نادات
https://ku.wordpress.org/wordpress-4.5.3-ckb.zip

دوای دامەزراندن  ئەو ئیملەم بۆ هات  ئەڵی نوێ کراوەتەوە بەڵام کلیکی لینکەکانیش ئەکەم بەڵام هیچ نیشان نادات
For more on version 4.5.6, see the About WordPress screen:
http://www...........com/wp-admin/about.php

وۆردپرێسی 4.7.2 ئێستا بەردەستە. نوێ کردنەوە ئاسانە و تەنیا چەند خولەکێک دەخایەنێت:
http://www.............com/wp-admin/update-core.php
ماك بووك بەکاردێنم  هیچ نوسراوێك پێ شان نادات
بەڵام لە سەر ویندۆس ئەڵی
in currently unable to handle request .
HTTP ERROR 500

دووبارە مەمنونم بۆ هاوکاریتان