1 (دەستکاری کراوە: xalat 2016-08-30 13:06:44)

بابه‌ت: ئاستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ و ڕێنمایی وه‌ربگره‌

سڵاو..

پێم خۆشبوو Website Grader تان پێ بناسێنم، كه‌ له‌ڕێ ی نووسینی لینكی ماڵپه‌ڕه‌وه‌ خۆی له‌سه‌ر چه‌ند بنچینه‌یه‌ك شی كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌كات یاخود Analyze ئه‌كات و له‌ كۆتاییدا به‌ نمره‌ له‌سه‌ر 100 ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێت و هه‌ر به‌شه‌ و نمره‌ی خۆی له‌سه‌ره‌ و له‌كاتی هه‌بوونی كێشه‌ له‌سه‌ر هه‌ر به‌شێك كه‌ وێب سایته‌كه‌ پشتی پێ ئه‌به‌ستێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ ڕێنماییت ئه‌كات بۆ چۆنییه‌تی چاك كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت، ئه‌و فاكته‌رانه‌ی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره‌ پشتی پێ ئه‌به‌ستێت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/ce929efa1d3875e42ac3fdc0c7ff6668.PNG

لقی یه‌كه‌م :  بریتییه‌ له‌ PERFORMANCE و 30 نمره‌ی له‌سه‌ره‌ و چه‌ند لقێكی لێ ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌وانیش :

پاشان ئه‌كرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ ئه‌م سێ فاكته‌ره‌ی خواره‌وه‌ به‌سه‌ره‌كی دائه‌نرێت 18 نمره‌ی له‌سه‌ر یه‌كی 6 نمره‌ .

PAGE SIZE : قه‌باره‌ی په‌ڕه‌ی ده‌ستپێكی ماڵپه‌ره‌كه‌ت، ئه‌و قه‌باره‌ ستاندارده‌ی دیاری كردووه‌ بریتییه‌ له‌ 3 مێگابایت، واته‌ له‌ 3 مێگابایت كه‌متر بێت په‌سه‌نده‌ و نمره‌ی ته‌واو له‌و به‌شه‌ وه‌ره‌گریت.

PAGE REQUESTS : بریتییه‌ له‌ ناردنی داواكاری HTTP واته‌ پێویسته‌ فایله‌كان كۆبكرێنه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگار ببیت له‌ زۆری ئه‌و request ـانه‌. ئه‌و ستاندارده‌ی بۆی دیاریكراوه‌ بریتییه‌ له‌ 30، واته‌ ئه‌گه‌ر له‌ 30 زیاتر بێت له‌و ڕوه‌وه‌ به‌كێشه‌ بۆت دیاری ئه‌كات.

PAGE SPEED : ئه‌میش بریتییه‌ له‌ خێرایی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ت، كه‌ خێرایی ستاندار بۆی دیاری كردبێت بریتییه‌ له‌ 4 چركه‌، ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌ت به‌ كه‌متر له‌ 4 چركه‌ كرایه‌وه‌ نمره‌ی ته‌واو له‌م به‌شه‌ش وه‌ره‌گریت .

ئه‌م فاكته‌رانه‌ی خواره‌وه‌ 12 نمره‌یان له‌سه‌ره‌ واته‌ 3 نمره‌ بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان .

BROWSER CACHING:  ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی زیاتر خێرابوونی ماڵپه‌ره‌كه‌ت، كه‌ به‌هۆی وێبگه‌ره‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت و له‌ میمۆری ناوخۆیی كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنه‌ر هه‌ڵئه‌گیرێت ئه‌و فایلانه‌ی هه‌ڵئه‌گیرێن و پاشه‌كه‌وت ئه‌كرێن وه‌ك ( html , php , css .. ) هۆكاری ئه‌م پاشه‌كه‌وتكردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ له‌جارێكی تردا خێراتر ئه‌كرێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و caching ـه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وێبگه‌ره‌كه‌ته‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت.

PAGE REDIRECTS: ئه‌م كاراكته‌ره‌ش پشتی پێ ئه‌به‌سترێت كه‌ پێویسته‌ گواستنه‌وه‌ی خۆكارانه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ت نه‌بێت چونكه‌ گواستنه‌وه‌ی خۆكار به‌شی خۆی دواكه‌وتن دروست ئه‌كات له‌ كردنه‌وه‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ت .

COMPRESSION: پێویسته‌ له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ت Style-sheet یاخود په‌ڕه‌كانی CSS و JavaScript كرداری Compress كردنیان به‌سه‌ردا كرابێت كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ قه‌باره‌ی فایله‌كان و سه‌ره‌نجام ماڵپه‌ره‌كه‌ خێراتر ئه‌كرێته‌وه‌ .

RENDER BLOCKING: واته‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی CSS و JavaScript كه‌ به‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ته‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ هه‌وڵبه‌یت هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ كه‌مترین په‌ڕه‌دا كۆبكرێنه‌وه‌. چونكه‌ هه‌بووی چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كی CSS له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ت ئه‌بێته‌ هۆی خاوبوونه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ت.


لقی دووه‌م : بریتییه‌ له‌ MOBILE، واته‌ پیشاندانی ماڵپه‌ره‌كه‌ت له‌ وێبگه‌ری مۆبایل چۆن ئه‌بێت و ئه‌مه‌ش 30 نمره‌ی له‌سه‌ره‌ ئه‌كرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ :

RESPONSIVE : پێویسته‌ ماڵپه‌ركه‌ت له‌سه‌ر وێبگه‌ی مۆبایل و ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كان Responsive له‌ده‌ست نه‌یات.

VIEWPORT:  ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ size ماڵپه‌ره‌كه‌ له‌ ڕووی پانی و scale ـه‌وه‌ له‌ مۆبایلدا پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پیك ده‌ربكه‌وێت و به‌كارهێنه‌ر بتوانێت كۆنترۆلی بكات و به‌شه‌كانی ماڵپه‌ره‌كه‌ت شوێنه‌كانیان تێكنه‌چووبێت .


لقی سێ یه‌م : بریتییه‌ له‌ SEO، كه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر بتوانێت به‌ ئاسانی له‌ وه‌گه‌رخه‌ری گه‌ڕان ماڵپه‌ره‌كه‌ت بدۆزێته‌وه‌ ئه‌میش به‌وه‌ ئه‌بیت وێبدارێژ و خاوه‌ن ماڵپه‌ر ناوی گونجاو بۆ په‌ڕه‌كان و ناونیشانی گونجاو له ماڵپه‌ره‌كه‌ به‌كاربهێنرێت، ئه‌م به‌شه‌ش 30 نمره‌ی له‌سه‌ره‌ و ئه‌كرێت به‌ چه‌ند به‌شێكی تره‌وه‌ :

PAGE TITLES: ناونیشانی په‌ڕه‌كان، پێویسته‌ له‌ 70 كاراكته‌ر زیاتر نه‌بێت و ووشه‌ی دوویاره‌ی تیا نه‌بێت.

META DESCRIPTION : ئه‌مه‌ش بریتییه‌ له‌ تاگێكی HTML كه‌ زانیارییه‌ك ده‌باره‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ت له‌خۆ ئه‌گرێت كه‌ له‌ 155 كاراكته‌ر زیاتر نه‌بێت، له‌كاتی Share كردنی ماڵپه‌ره‌كه‌ت ئه‌م نووسینه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

HEADINGS: ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ بریتییه‌ له‌ تاگێك كه‌ زۆر له‌ Title ـه‌وه‌ نزیكه‌ ئه‌م تاگه‌ ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ هه‌ر په‌ره‌یه‌ك به‌ كورتی ده‌باره‌ی چی ئه‌دوێت، پێویسته‌ ئه‌م تاگه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ت هه‌بێت.

SITEMAP: پێویسته‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ت تایبه‌تمه‌ندی Site Map تێدا بێت به‌واتای نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ر، تاكو رێگه‌ به‌ به‌كارهێنه‌ر بدات به‌ئاسانی بگه‌رێت به‌ناو ماڵپه‌ره‌كه‌تدا ( navigate ).


لقى چواره‌م و كۆتایی : بریتییه‌ له‌ SECURITY كه‌ پێویسته‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ت SSL CERTIFICATE ی هه‌بێت و 10 نمۆه‌ی له‌سه‌ره‌، واته‌ Secure Socket Layer پاڵپشت بكات، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ماڵپه‌ره‌كه‌ت ئه‌یات له‌ ڕووی پاراستنه‌وه‌ به‌هێزتر ببێت .


تێبینی : وه‌ك له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌ ئاماژه‌م پێكرد هه‌ریه‌ك له‌و فاكته‌رانه‌ی پشتی پێ ئه‌به‌سترێت ئه‌توانی زانیاری له‌سه‌ر وه‌ربگری له‌كاتی هه‌بوونی كێشه‌ له‌ هه‌ر یه‌كێكیان یاخود جوانتر بڵێین كاتێك هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ره‌كه‌ی تۆ یه‌كی نه‌گرته‌وه‌، له‌ژێر هه‌ریه‌كه‌یان Read More هه‌یه‌ ئه‌توانی كرته‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت و رێنموونیت ئه‌كات له‌ كۆتایی ئه‌نجامه‌كه‌شدا WHAT SHOULD I DO NEXT? هه‌یه‌ كه‌ وه‌ك Summary یه‌ك سه‌رجه‌م كێشه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه‌ و پێت ئه‌ڵێت كه‌ چی بكه‌یت بۆ  چاره‌سه‌ركردنی.


هیوادارم سوودی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت.

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

2

وه‌ڵام: ئاستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ و ڕێنمایی وه‌ربگره‌

دەستخۆش کاک خەڵات.

هەموو ئەو پێشنیارانە درووستین و هیچ زیانیان نییە کە جێبەجێ بکرێن.

دەبێت لە هەمان کاتدا ئەوەشمان لە بیر بێت کە ئەو جۆرە چێکانە ١٠٠٪ نابن بۆ هەموو ماڵپەڕێک، ئەگەر ماڵپەڕێکیش ١٠٠٪ نەیتوانی پەیڕەوییان لێبکات مانای ئەوە ناگایەنێت هەڵەیەکی هەیە، چوونکە هەر ماڵپەڕە و بە شێوازی تایبەتمەندی خۆیەوە بەندە.

دیسانەوە جێبەجێکردنیان کارێکی زۆر باشە بۆ هەموو  لایەک.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3 (دەستکاری کراوە: xalat 2016-08-30 17:48:12)

وه‌ڵام: ئاستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ و ڕێنمایی وه‌ربگره‌

زۆر سوپاس كاك ئاسۆ،

ده‌ستخۆش بۆ تێبینییه‌كه‌ت بێگومان وایه‌، چونكه‌ ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی تێدا تاقی بكه‌ینه‌وه‌ ره‌نگه‌ %100 به‌ده‌ست نه‌هێنن، به‌ڵام وه‌ك به‌رێزت ئاماژه‌ت پێكرد هه‌موو پێگه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی رێگه‌ به‌وه‌ نه‌یه‌ن، وه‌ك دیاره‌ ئه‌مه‌ شتێكی نموونه‌ییه‌، پێگه‌یه‌كییش زۆر گه‌وره‌ بێت ڕه‌نگه‌ زۆر زه‌حمه‌ت و قورس بێت به‌ نموونه‌یی ده‌رچێت به‌ڵام بێگومان نزیك ئه‌بێته‌وه‌ له‌ ئاسته‌كه‌، كه‌واته‌ تا بتوانرێت جێ به‌جێ بكرێن و مه‌جال هه‌بێت باشتر ده‌بێت.

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

4

وه‌ڵام: ئاستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ و ڕێنمایی وه‌ربگره‌

دەستت خۆش بێ کاک خەلات
ئەوەى من لە موبایلدا سفرى هێناوە ئە کەوێتە دەورى دووەم
http://www.webchinupload.com/f/2016-08/0f5f22cd6f9ab8a35bb9e13cb2e908f4.png

5

وه‌ڵام: ئاستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ و ڕێنمایی وه‌ربگره‌

زۆر سوپاس كاك به‌رهه‌م،

ههههه به‌ڵێ دیاره‌ به‌شی مۆبایل 30 نمره‌ی له‌سه‌ر دانراوه‌ به‌واتای ئه‌وه‌یه‌ زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كانه‌وه‌ ئینته‌رنێت به‌كار ئه‌هێنن و مۆبایل یش پشكی شێری به‌ركه‌وتووه‌ له‌و ڕووه‌وه‌، ئه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت.

http://www.practicalecommerce.com/artic … now-3-ways

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

6

وه‌ڵام: ئاستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ و ڕێنمایی وه‌ربگره‌

دەستت خۆش بێ کاک خەلات

7

وه‌ڵام: ئاستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ و ڕێنمایی وه‌ربگره‌

دەستخۆش، بەسوودە، من توانیم بەهاوکاری page-speed ــی گووگل و ئەمەیان هەندێ کێشەی ٢ مالپەر بزانم، بەلام وەک تۆ و کاک ئاسۆش باستان کردووە، ئەمە بۆ هەموو مالپەڕێک 100% دروست نیە.
بژیت.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

8

وه‌ڵام: ئاستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ و ڕێنمایی وه‌ربگره‌

زۆر سوپاس كاك Rawan،

بێگومان ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی ماڵپه‌ڕه‌كه‌.

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

9

وه‌ڵام: ئاستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ و ڕێنمایی وه‌ربگره‌

دەست خۆش بەڕیز شتێكی زۆر باشە هەموو شتێكیشت بۆ ڕوون ئەكاتەوە نمرەكانی لەسەر چی و چی داناوە دوو بارە دەست خۆش

10

وه‌ڵام: ئاستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنه‌ و ڕێنمایی وه‌ربگره‌

بێگوومان كاك dyako،
زۆر سوپاس.

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net