بابه‌ت: چوونە ناو Localhost لە مۆبایل، تابلێت...

سڵاو، زۆر کات ماڵپەرێک دادەرێژین، پێویست بەوە دەکات، لە مۆبایل یاخود تابلێت تاقی بکەینەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، چەند ڕێگایەک هەیە، ئاسانترین ڕێگا: CMD بکەرەوە -> بنووسە ipconfig -> دواتر سەیری ip addressـەکەت بکە بزانە چییە بۆ نموونە: 192.168.X.X -> پاشان لە مۆبایل یان هەر شتێکی تر ئەو ئایپیە لە وێبگەڕەکە بنووسە و بەسەرکەوتوویی localhost دەکرێتەوە.
سوپاس

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: چوونە ناو Localhost لە مۆبایل، تابلێت...

کاک ڕێنوار باوەڕ بکە ئەمە چەند لە مێژە لە خەیالم دایە گەڕانێک بکەم بزانم شتێکی وا هەیە یان نا smile ، دەستخۆش زۆر بە سوودە بۆ من.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

وه‌ڵام: چوونە ناو Localhost لە مۆبایل، تابلێت...

ئه‌گه‌ر Wamp server به‌كارده‌به‌ی فایلی httpd.conf بكه‌وه‌ ئه‌م دێره‌ بدۆزه‌ره‌وه‌

#   onlineoffline tag - don't remove

ئه‌و چه‌ند فه‌رمانه‌ی ژێره‌وه‌ بكه‌ به‌مه‌

    Require local
    Require ip 192.168.1

دواتر بۆ ئه‌وه‌ی فایله‌كه‌ بكه‌یته‌وه‌ پێویسته‌ بچیته‌ CMD>>Ipconfig

http://www.webchinupload.com/f/2016-09/2de90265f791ed6bf2a85de47b472203.png

كۆتا ژماره‌ی IPV4 وه‌رده‌گریت ئه‌وكاته‌ لینكی فایله‌كه‌ ده‌بێته‌

192.168.1.100/website/test.php

ئه‌گه‌ر ڤێرژنی Wamp server ی 3 به‌كارده‌هێنیت ئه‌وا فایلی httpd-vhosts.conf بكه‌وه‌ و ئه‌مه‌ بگۆڕه‌

<VirtualHost *:80>
    ServerName localhost
    DocumentRoot C:/wamp/www
    <Directory  "C:/wamp/www/">
        Options +Indexes +FollowSymLinks +MultiViews
        AllowOverride All
        Require local
    </Directory>
</VirtualHost>

به‌

<VirtualHost *:80>
    ServerName localhost
    DocumentRoot C:/wamp/www
    <Directory  "C:/wamp/www/">
        Options +Indexes +FollowSymLinks +MultiViews
        AllowOverride All
        Require all granted
    </Directory>
</VirtualHost>

وه‌ڵام: چوونە ناو Localhost لە مۆبایل، تابلێت...

ده‌ست خۆش به‌سووده‌ هه‌ر بژیت

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!