1

بابه‌ت: جیاوازی نێوان CloudFlare و Incapsulaم ده‌وێت

سلاو هاوڕێیان، ئه‌م ماوه‌ پاش گه‌ڕان ئێره‌م دۆزیه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ی ته‌ماشام كردبێت كاره‌كانی نزیكن له‌ كاری cloudflare ـیه‌وه‌، یاخود ئه‌توانم بڵێم هاو شێوه‌ن، به‌ڵام ئه‌كرێت كه‌مێك ڕوونكردنه‌وه‌م بده‌نێ له‌سه‌ر ئه‌و به‌سته‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ دام ناوه‌، كامیان باشترن گه‌ر به‌كار ببرێن، حه‌تمه‌ن مه‌به‌ستم به‌شه‌ فری یه‌كه‌یانه‌.
هه‌روه‌ها له‌ په‌شی پاره‌دانه‌كانیشدا كامیان له‌ كامیان باشترن.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

2

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان CloudFlare و Incapsulaم ده‌وێت

من کە ئەم پرسیارە دەخوێنمەوە ئەوەی لێ تێدەگەم کە تا ئێستا بۆ خۆت ڕوون نەبووەتەوە کە چیت دەوێت، کە ماڵپەڕەکەت چی پێویستە. هەتا ئەو کاتەش وابێت نەک وەڵام، بەڵام هەرچی کۆمپانیای Anti DDoS هەیە پێکەوە ناتوانن هاوکاریت بکەن. کار بە ئەو شێوەیە ناکرێت. هەموو شتێک لە ماڵپەڕ و کۆدی خۆتەوە دەست پێدەکات، کە لە ئەو بەشەی تێگەیشتیت و زانیت شتەکانت چۆن پێکەوە کار دەکەن، ئەو کاتە ئەم پرسیارانەت لا درووست نابێت. بۆ ئەو مەبەستەش بخوێنەوە. کتێب و دەیان کتێب نەک بە پەیامی و دوانی مەکۆ هەوڵی کۆکردنەوەی ئەو وەڵامانە بیت، ئەو پرۆسەیە کات دەبات، ئەزموونی دەوێت، هەڵەکردن و فێربوونی دەوێت. بە کۆرسی درێژخایەن و کات تەرخان کردن جێبەجێ دەبێت.

هەر ئەوەندە دەڵێم.

Incapsula خۆڕا نییە، ئەو وردەزانیارییەی کە داوای دەکەیت بە ڕوونی لە نێو ماڵپەڕی خۆیان نووسراوە و نرخیان چەندە. ئەو زانیارییانەی کە داوای دەکەیت کاری کەسی فرۆشیاری کۆمپانیاکانە بۆت ڕوون بکەنەوە نەک ئێمە. ئێمە نوێنەری کۆمپانیا نین و سەپۆرتی ئەوان نین.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان CloudFlare و Incapsulaم ده‌وێت

نا كاك ئاسۆ، هه‌ڵه‌ گه‌شتی له‌ مه‌به‌ستم، ئه‌و دوو شوێنه‌ به‌ پێی ئه‌وه‌ی بینیم سی دی ئێن ده‌به‌خشن به‌ ماڵپه‌ر به‌ خۆڕایی، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری ددۆس و چه‌ندینی تری تێدایه‌، ئایا كامیان باشترن، ڕاسته‌ ئێوه‌ سه‌پۆرتی ئه‌وان نیتان به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌زموونی هه‌بێت له‌ به‌ركار هێنانیدا، ئایا به‌ ئه‌زموونی ئێوه‌ كامیان باشترن.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!

4

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان CloudFlare و Incapsulaم ده‌وێت

هەموویان باشن و هەمووشیان خراپن. دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی پێداویستی ماڵپەڕی تۆ چییە و کامیان وەڵامدەرەوەی ئەو پێداویستییەن.
CDN ئەوەندە بەرز ڕامەگرە، شتی گرینگتر هەیە و CDN لە کاتێکدا سوودی باشی هەیە کە شتەکانی دیکە باش Optimize کرابن. تۆ ئەگەر هاتوو CDN ـیش بەکار ببەیت، بەڵام قەبارەی وێنەکانی نێو ماڵپەڕەکەت چەندین بەرانبەر لە قەبارەی شیاو گەورەتر بوو، کاتە زۆرەکەی خۆی دەبات بۆ داگرتن، گرینگ نییە CDN هەبێت یان نە.

+ تکایە لە داهاتوودا سەردێڕی درووست بنووسە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: جیاوازی نێوان CloudFlare و Incapsulaم ده‌وێت

باشه‌ زۆر سوپاس كاك ئاسۆ ده‌ستت خۆشبێـت بۆ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ت

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!