1

بابه‌ت: ئەومالپەڕە هەلسەنگێنن

سلاو ڕێز
بەڕێزان ئەومالپەرەتان پێ چۆنە لەبواری بابەت لەبواری دیزاین هەروها چی تر بکەین بۆباشتر کردنی سوپاس
www.tgkurd.net

2

وه‌ڵام: ئەومالپەڕە هەلسەنگێنن

نازانم هه‌ست به‌ ماندووبوونی چاوه‌كانم ئه‌كه‌م ، پێویستی به‌ ڕێكاری زیاتره‌ ، ئه‌و سلایده‌ وا باشتره‌ له‌ لاته‌نیشته‌وه‌ بێت نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ سه‌ره‌وه‌ قه‌ره‌باڵخ بكات ، له‌ نێوان بۆكسه‌كان بۆشایی زۆره‌ ، پێویست ناكات ئه‌و هه‌موو ئه‌نیمه‌یشنه‌ هه‌بێت دیزاینی ساده‌ و خێرا زۆر باشتره‌ و وا چاكتره‌ Layout ه‌كان ڕێكترت بێت وه‌ك له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌

3

وه‌ڵام: ئەومالپەڕە هەلسەنگێنن

پرسیار ئەوەیە، بۆچی و چیم دەست دەکەوێت کە سەردانی ئەو ماڵپەڕە بکەم؟ بە سەدان ماڵپەڕی دیکەی هاوشێوە هەیە، ئەوەی ئێوە چ جیاوازییەکی هەیە؟ هەرکاتێک وەڵام بۆ ئەو پرسیارانە هەبوو، واتە ماڵپەڕەکەت ئەگەری ئەوەی هەیە داهاتووی هەبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4 (دەستکاری کراوە: tanyayaka 2016-11-08 15:13:24)

وه‌ڵام: ئەومالپەڕە هەلسەنگێنن

بێگومان ئەوەی وتت لەداهاتودا لەماوەیەکی کەم چاکی دەکەم کاک دلۆڤان
کاک ئاسۆ ئەوە شێوازمان دەبێت
هەروەها دەربارەی چ جیاوازیەکمان هەیە لەگەل ئەوانی تر دا جیاوازەکەئەوەیە جگەلەسیاسەت هەروەها بابەتەکە لەگەل ڕەوشتی کورد بگونجێت
دواتریش بۆهەر هەربەشێکی تایبەت نوسەر کەشارەزایی لەوبەش هەیە دام ناون خۆم داوام لێکردون نمونە ئاینی تەنها مامۆستایانی ئاینی دەتوانن ببن بەنوسەر هەروەها لەبواری تەندروستی دکتۆر کە ٣دکتۆر لەمبەشەهەیە وەئەوانی تریش چەند مامۆستایەکی زانکۆن لەبواری وەرزشی داوام لێکردون بەلام وتیان بۆماوەیەک بەهۆکاری نەبونی کات ناتوانن بێنە خەت خۆشم شارەزایی زۆرزۆرباشم هەیە لەبواری فێرکاری کۆمپیوتەرو بەرنامەسێدوریەکان وەکو ٣دماکس مایا هەروەها فاینال کات پرۆ وەپلانی دواتریشم دروستکردنی ئەپلیکەیشنە بۆمالپەڕ بەس هیشتا بەدوای زانیاریم بۆئەوکارە
دوبارەزۆرسوپاس کاک ئاسۆ

5

وه‌ڵام: ئەومالپەڕە هەلسەنگێنن

له‌ ڕوى دیزاینه‌وه‌ چاو ده‌یه‌شێنێت
له‌ ڕووى به‌ش و بابه‌ته‌وه‌ زۆر و بۆر و بابه‌تى دووباره‌یه‌
ئه‌گه‌ر تایبه‌ته‌ به‌ بابه‌تى دینى ئه‌وا ته‌رخانى بكه‌ به‌و به‌شه‌
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ماڵپه‌رێك بێت هه‌موو شتێكى تێدا بێت ئه‌وه‌ به‌ یه‌ك كه‌س سه‌ركه‌وتونابێت بۆ ئه‌م كاره‌ ده‌بێت وه‌ك گروپێك بن به‌ دڵ و به‌ گیان هه‌ر كه‌س له‌ بوارى خۆى كار بكات ئه‌مه‌ش هیچ كه‌س نى یه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر كاتى خۆى بكوژێت و هیچى ده‌ست نه‌كه‌وێت
هیوادارم ته‌رخانى بكه‌یت به‌ بوارێك كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت زیاتر په‌ره‌ى پێ بده‌یت
بۆ نمونه‌ ده‌ته‌وێت زیاتر شاره‌زایى دیزاین بیت ته‌رخانى بكه‌ به‌س به‌و بواره‌ و هه‌ر شتێك خۆت فێربویت له‌ مالپه‌ره‌كه‌ت به‌ كوردى بلاوى بكه‌ره‌وه‌ لێره‌دا هه‌م تۆ سودمه‌ند ده‌بیت هه‌ر ١٠٠٠ كورد سود له‌ بابه‌تانه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ بلاو ده‌كرێته‌وه‌ به‌ كوردى
سه‌ركه‌وتوو بیت

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

6 (دەستکاری کراوە: tanyayaka 2016-11-08 21:06:50)

وه‌ڵام: ئەومالپەڕە هەلسەنگێنن

زۆرسوپاس kurdm84
دەستخۆش برام ئێمە بەشێوەی گروپ کاردەکەین زۆریشم نوسەر هەیە کە بێبەرامبەر کارم لەگەلەکەن لەوانە
٨مامۆستای ئاینی کەلەناویاندا ماستەرو دکتۆرایان هەیە لەبوارەکانی ئاین هەروەها ٣دکتۆر یەکێک لەوان ڕاگەیاندنی تەندروستی قەزای شەقلاوەیە
هەروەها لەبواری وەرزشی ٤مامۆستای پەیمانگەن لە٢٠٠٧بۆ٢٠١٢مامۆستام بون لەپەیمانگای وەرزشی
لەبواری سەتەلایت ٢هاوڕێم کەدوکانی سەتەلایتیان هەیە لە٢٠٠٦ تاکو ئێستا لەوبوارە وەکو پسپۆر واتا زۆرشارەزان خۆشم شارەزایی زۆرباشم هەیە
هەروەها لەبواری ئەدەبیاتدا هەن
هەمویان بەخۆڕایین چونکە من دەناسن داوام لێکردون هەروەها پاش ئەوەی تەواوی نوسەرەکانم ڕێکخستن ئەواخۆم تەرخان دەکەم بۆبواری فێرکاری سیدوری و نێت وۆرک کەشارەزایی تەواوم هەیە لە دانانی سێرڤەری ئەنتەرنێت و سێدوریەکان خۆشم خاوەنی ٨برجی ئەنتەرنێت و نزیکەی ٥٠٠بەشداربو بەشێوەی وایفای وپێشتر لەگەل ٤کۆمپانیا لەهەمان بوار کارم کردوە
لەهەمانکاتدا پاش ئەوەی سەرکەوتنم بەدەست هێنا تەمای ئەوەم هەیە سێرڤەرێکی باش واتا کوالێتی ترافیک و ئەوشتانەی بەرزبێت بکرم
دواین شت خۆم هەموکەسێکم سەرپشک کردوە بۆئەوەی ببێتەنوسەر بەمەرجێک لایەنی سیاسی باس نەکات هەروەها شتێک نەکات لەگەل دابو نەریتی کوردەواری وجنێودان بەلایەنێک تاکەکەسێک
دواتریش پلانی ئەوەم هەیە کە مالپەڕەکەمان لەبابەت قەرەبالغ بو ١٠وەرەقەم بۆسپۆنسەرکردن لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان ئامادەکردوە
هیوادارم بتوانم خزمەت بەکۆمەلگەکەم بکەم
بەوهیوایەی هەموتان هاوکارم بن سوپاس بۆتۆ گولەکەم