1

بابه‌ت: ئەم Processor ــە چەندە؟

لە کاتی کڕین وا کردراوە گوایە زیاتر بێت لە 3.2GHz
بەلام نووسراوە 2 .  وە بە وتەی فرۆشیارەکە هەبوونی 4750HQ  واتە ئەوە دەگەیەنێت کە سەرتر بێت لە 3.2 ،
ئەمە ڕاستە؟


+ چۆن بزانین ویندۆزی ئەسلی لەسەرە؟

http://www.webchinupload.com/f/2017-02/00f6f3d769e045750287a27c22791039.jpg

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

2

وه‌ڵام: ئەم Processor ــە چەندە؟

کاک ڕەوان، ئامرازی باشت بەکار نەبردووە بۆ سەیرکردنی ئەو زانیارییانە.

Download HWiNFO HWiNFO64 Portable بەکار ببە،
https://www.fosshub.com/HWiNFO.html
لەوێدا زانیاری درووست ترت دەست دەکەوێت.


سەبارەت بە Intel® Core™ i7-4750HQ ئەوەی کە دەیبنیت درووستە، کاتێک کۆمپیوتەرەکە کاری ئاسایی دەکات و وەک خێرایی بنەڕەتیی بە خێرایی ٢ گیگاهێرتز کار دەکات.  Turbo Mode / Boost لە BIOS دا چالاک/ناچالاک دەکرێت.

بەڵام ئەگەر Turbo Mode چالاک بکەیت/چالاک بێت، ئەو کاتە دەتوانێت تا 3.20 GHz بچێت.

https://ark.intel.com/products/76087/In … o-3_20-GHz

دیارە دەبێت تێبینی ئەوە بکەیت، کۆمپیوتەرەکە ئەو کاتە باتری زۆرتر بەکار دەبات و ڕاستیت دەوێت کۆمپیوتەرەکانی ئەمڕۆ خێراییان پەیوەست نییە بە CPU ـەوە، ئەگەر من بم درێژخایەنی باتری هەڵدەبژێرم لەباتی ئەوەی Turbo Mode چالاک بکەم، چوونکە ئەو جیاوازییەی لە نێوان Turbo Mode و دۆخی ئاساییدا هەیە ئەوەندە نییە کە هەستی پێ بکەیت و بڵێیت کۆمپیوتەرەکەم دوو بەرانبەر خێراترە.

ئەو کۆمپیوتەرە بۆ خۆی خێرادیارە، پرۆگرامی ناپێویستی لێ بسڕەوە، شتی کراک کراو دامەمەزرێنە، هەموو کات Windows Update بکە، ئیدی بێ کێشە دەبیت.

سەبارەت بە ئەسڵی بوونی ویندۆز،
سەیری System بکە لەوێدا ئەگەر نووسرابوو Windows Is Activated ئەو کاتە مانای ئەوەیە کە چالاکە، ئەگەر نە مایکرۆسۆفت لەوێدا پەیامێک دەنووسێت کە چالاکی بکەیت و ئەوە دەگەیەنێت کە ویندۆزەکەت چالاک نەکراوە / ئەسڵی نییە / Licesnse ی نییە.

هەروەها مایکرۆسۆفت بۆ خۆیان ئامرازێکیان هەیە کە دەتوانێت بۆت چێک بکات،
http://forum.thewindowsclub.com/windows … -tool.html

Microsoft Genuine Advantage Diagnostic Tool یان MGADiag Tool

لە خوارەوەی وێنەکە بەستەری داگرتنی هەیە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: ئەم Processor ــە چەندە؟

دەستخۆش کاک ئاسۆ بۆ ئەم وەلامە، تێگەیشتم،
پرسیارێکی تر ئایە ئەم بەرنامانەی خوارەوە، لەسەر ئەم کۆمپیوتەرە باش کاردەکەن؟ ئەگەر بێت و Turbo Mode  چالاک/ناچالاک ــیش بێت؟


AutoCAD 2016
Lumion 6.00 3D MAX
Sketch up
Photoshop CC

واتە ئەم جۆرە CPU یە چۆن ئەم بەرنامانە ڕادەپەرێنێت؟ هەرچەند لە سەرەوە ئاماژەت بەوە داوە کە لە ئێستا دا CPU  دەورێکی وای نەماوە.
تەواوی تایبەتمەندیەکانی تری ئەم کۆمپیوتەرە باشن، تەنها لە CPU  دلنیا نیم.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

4

وه‌ڵام: ئەم Processor ــە چەندە؟

CPU تەنیا مەرج نییە. ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت خێراترین CPU ی هەبێت لە جیهاندا بەڵام هاردی ئاسایی تێدابێت وەک ئەوە وایە پێش ٢٠ ساڵ درووست کرابێت و بە کەڵک نایەت.

ئەمڕۆ هارد لە هەنگاوی یەکەم دا دێت. کۆمپیوتەرێک کە PCI Flash SSD هەبێت لە هەموویان خێراترە کە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی ستاندارد لە MacBook ـەکانی Apple دا هەیە و هەندێک PC دیکە کە نرخیان ئەمڕۆ گرانە، چوونکە PCI Bandwidth ی زۆرترە. توانای گواستنەوەی داتایان زۆر خێراترە لە SSD ی ئاسایی.

دواتر دێتە سەر Memory و دواتر CPU. واتە ئەگەر هاردی SSD ی باشی تێدابوو، Memory ئەوەندە هەبوو کە کارەکانت ڕاپەرێنێت، ئەو کاتە ئەگەر CPU خاویش بێت هەر کارت جێبەجێ دەبێت. بە پێچەوانەوە نابێت.

چەندە Memory ـت پێویستە؟ دەگەڕێتەوە سەر ئەو فایلانەی کە کاری لەسەر دەکەیت، بڵێین فۆتۆشۆپ دەکەیتەوە و فایلێک دەکەیتەوە ١ گیگابایت قەبارەکەیەتی (کە دەگمەنە شتی وا ڕووبدات، چوونکە فایلی ١ گیگابایتی لەوانەیە تەنیا لای وێنەگری Pro هەبێت). ئەو کاتە فۆتۆشۆپ ئەو یەک گیگابایتە Load دەکاتە نێو Memory، ئیدی بە ئەو شێوەیە Memory کۆمپیوتەرەکە بەکار دەبرێت پرۆگرامەکانی دیکەش بە هەمان شێوە بەشی خۆیان Memory داگیر دەکەن، ویندۆز بۆ خۆی بەشێکی پێویستە، بۆیە ناتوانین بڵێین ئەوەندە Memory ١٠٠٪ بەسە و تەواو، بەڵکوو شتێکە بە پێی کات بۆت ڕوون دەبێتەوە. ویندۆز خۆی ئاگادارت دەکاتەوە کاتێک Memory کۆمپیوتەرەکەت کەم بێت، ئەو کاتە دەتوانیت بیر لە زۆرکردنی بکەیتەوە.

هەبوونی SSD و Memory لەسەرەوەی ٨ گیگابایت دەستپێکی باشە بۆ ئەوەی کۆمپیوتەرەکەت بە توانا بێت.

AutoCad بۆ نموونە پێویستی بە

Minimum Intel® Pentium® 4 or AMD Athlon™ 64 processor

کە هەر هیچ نییە، بەڵکوو CPU ئەو کۆمپیوتەرەی تۆ بۆ AutoCad زۆر زۆریشە. بەڵام تەنیا لە کاتێکدا دەتوانیت AutoCad بە درووستیی و بێ کێشە بەکار ببەیت کە لایەنەکانی دیکەش دیسانەوە SSD و Memory هەبن.

بۆیە ئەمڕۆ کە کۆمپیوتەر دەکڕیت گوێ مەدە بە CPU، ئەسڵەن بیر لە هاردی ئاسایی مەکەوە ئەگەر دەتەوێت کۆمپیوتەرەکەت کار بکات. خاوترین CPU ئەمڕۆ کاری زۆرینەی خەڵک جێبەجێ دەکات و گرینگیی جارانی نییە.

پرۆگرامی وەک AutoCad و Photoshop تەنیا و تەنیا پێویستیان بە هاردی خێرا و Memory زۆر هەیە، دواتر CPU ی ئاسایی لە کاتی Render کردندا.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: ئەم Processor ــە چەندە؟

دەست خۆش کاک ئاسۆ، ڕام 24 و هاردەکە SSD یــە ، کەواتە کارەکان جێبەجێ دەکات. زۆر سوپاس smile .

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!