1

بابه‌ت: چۆن ئەو شوێنانەی ئەمەوێت زیادی بکەم بۆ sygic

سلاو بەرێزان،
وەک دەزانین سایجیک رێ. یشاندەرێکی باشە بۆ رێگاو بانی کوردستان.
ساڵانە لە زانکۆ و پەیمانگاکان خوێندکاران دەنێرن بۆ مەشقی هاوینە زۆرجار فەرمانگە هەیە شوێنەکەی نارونە و ئەو فەرمانبەرەی ئەیەوێت سەردانی خوێندکارەکە بکات پێویستە زۆر بگەرێت تا دەیدۆزێتەوە(بۆ نمونە مامۆستای سلێمانی شارەزای فەرمانگەکانی رانیە نیە) ئەگەر سایجیک بەکاربهێنین و خوێندکارەکان ئاگاداربکەینەوە لەکاتی چون بۆ فەرمانگەکان چێکی ئەو شوێنە بکەن و لە سیستەمی سایجیکدا تۆماری بکەن و پاشان مامۆستاکە بە گەران ئەیدۆزێتەوە.
لێرەدادوو پرسیارم هەیە
- لە سایجیکدا چۆن شوێن زیادبکرێت کە کەسانیتر بتوانن لای خۆیانەوە گەرانی بۆ بکەن بۆ نمونە بینای پارێزگای سلێمانی هەیە لە گەراندا ئەگەر بمەوێت فەرمانگەی ئاوی سلێمانی کە لە سیستەمەکەدا نیە زیادی بکەم.
- ئایا بۆ ئەم کارەی باسم کرد لەسەرەوە سایجیک گونجاوترە یاخود گۆگل ماپ یان شتێکیتر.
سوپاس

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

2

وه‌ڵام: چۆن ئەو شوێنانەی ئەمەوێت زیادی بکەم بۆ sygic

دەبێت Sygic بە ئامێری سکانکردنی شەقامەکانی خۆیان ئەو شوێنانە سکان بکەن و زانیارییەکان لە داتابەیزی خۆیان تۆمار بکەن. واتە ئەو کارە بە بەکارهێنەر ناکرێت. هەموو ئەپ و سیستەمەکانی نەخشە بە هەمان شێوە کار دەکەن.

http://www.webchinupload.com/f/2017-02/544bad2b1e7f7a3dd556206fae834813.jpg

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: چۆن ئەو شوێنانەی ئەمەوێت زیادی بکەم بۆ sygic

دەست خۆش بۆ وەلامەکەت
گۆگل ماپم سەیر کرد ئەم بەشەی تیایە بۆ زیادکردنی شوێن و کاتێ زیادی دەکەیت ئیمەیلێکت بۆ دێتەوە کا زیادکراوە و چاوەروان دەبیت تا ئەوان قبولی دەکەن ئایا ئەمە دروستە؟
http://www.webchinupload.com/f/2017-02/67144d844e66a5e130c0746ccdc2788a.png

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

4

وه‌ڵام: چۆن ئەو شوێنانەی ئەمەوێت زیادی بکەم بۆ sygic

لە وێنەکەدا نووسراوە کە ئەو شوێنەی کە زیادی دەکەیت تەنیا لای خۆت دەردەکەوێت، بۆ ئەوەی بۆ هەموو کەسانی دیکە دەربکەوێت دەبێت هاوپۆلەکەی بگۆڕیت.

ئەوەندەی من ئاگادار بم، ئەو شوێنەی کە دیاری دەکەیت وەک نوختەیەک دەکەوێتە سەر نەخشە، بەڵام وەک GPS Location و POI و هتد... کە شوێنە سکانکراوەکان هەیانە، نایبێت، چوونکە ئەو جۆرە زانیارییانە زۆربەی کات لە سەرچاوەی فەرمییەوە دێت، وەک "وەزارەتی ڕێگە و بان" کە لە زۆربەی وڵاتەکان بۆ خۆیان داتای کراوەیان هەیە کە لەگەڵ کۆمپانیاکان دەیگۆڕنەوە هەروەها کۆمپانیاکان وەک گووگڵ و هتد... بە ئوتومبیلی تایبەت بە سکانکردنی شەقام سکانی خۆیان دەکەن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری وردتر. بە گشتیی دەرکەوتنی وەک شوێنێک لە نێو سیستەمی GPS ـدا لەوە وردترە کە تەنیا لە تەلەفۆنەکەوە بینێریت. چوونکە ئەو سکانکردنەی ئەوان زانیاری دیکەی وەک پانیی شەقام، چەماوەیی، سانتیمەتر بە سانتیمەتر دەبێت پشتی بێ ببەستەرێت، ئەو شتانەش بە تەلەفۆن ناکرێت. بەڵام ئایا Sygic چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکات، نازانم. لە خۆیان بپرسە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: چۆن ئەو شوێنانەی ئەمەوێت زیادی بکەم بۆ sygic

ببورە کاک ئاسۆ ئەو وێنەیەم بۆ تێست گرت و هاوپۆلی(home) م دانا سەیری نوسراوەکەم نەکرد بەلام کاتێ هاوپۆلێکی تر دیاری دەکەم ئەمە نیشان دەدات واتە دەکرێ ئێمەش بتوانین شوێن زیاد بکەین
http://www.webchinupload.com/f/2017-02/7793e0bc8efb66f37e189d4fca0be110.png

هەروەها لە گۆگل ماپیش ئەوم پێ دەلێت کە زیادکراوەکانم لە چاوەروانیدان
http://www.webchinupload.com/f/2017-02/4eb2536e7ad6499da53b1c6bfd43c9f7.jpg

ئایا بەوشێوەیە هەلەیە؟ زیاد دەبن یان بەس هیلاکەتیە و دەبێت خۆیان ئەو کارە بکەن؟  لەکاتێکدا زۆر شوێن هەیە بەنمونە لەدوکان زیاد کراون کەواتە ئەوان چۆن زیاد کراون؟
سوپاس

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

6

وه‌ڵام: چۆن ئەو شوێنانەی ئەمەوێت زیادی بکەم بۆ sygic

کاک فرمان وەک دەبینیت نووسیوویانە کە چی ڕوودەدات، دیارە ئەوانیش پشت بە Google Maps دەبەستن بۆ ئەو کارە.
لە گووگڵ Maps بە ئەو شێوەیە کار دەکات کە گۆڕانکارییەکەت دەبێت "پەسەند بکرێت" واتە ئەگەر کەسی دیکە هەبێت هەمان بۆچوونی تۆی هەبێت کە ئەو شوێنە بەڕاستی ئەوەیە و وایە کە تۆ نووسیووتە، ئەوکاتە لەوانەیە پەسەندی بکەن و وەک خاڵێک دەردەکەوێت. بەڵام ئەگەر کەسانی دیکە بڵێن وا نییە، پشت گوێی دەخەن و بڵاو نابێتەوە، بۆیە چاوەڕوانبە.

هەروەها لە Terms Of Use دا هەموو مەرجەکان نووسراون، من نەمخوێندووەتەوە کە بزانم بە وردی چی تێدا نووسراوە، سەیری بکەیت خراپ نییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: چۆن ئەو شوێنانەی ئەمەوێت زیادی بکەم بۆ sygic

ئێستا من ئەم کۆدەم هەیە کاتێ لە لۆکاڵ هۆست بەکاری دەخەم بێ کێشە کار دەکات بەڵام لەسەر دۆمەین کار ناکات هۆکار چیە؟

<!DOCTYPE html>
<html>
<body>

<p>Click the button to get your coordinates.</p>
<button onclick="getLocation()">Check in</button>
<p id="demo"></p>
<script>
var x = document.getElementById("demo");
function getLocation() {
    if (navigator.geolocation) {
        navigator.geolocation.getCurrentPosition(showPosition);
    } else { 
        x.innerHTML = "Geolocation is not supported by this browser.";
    }
}

function showPosition(position) {
    x.innerHTML = "Latitude: " + position.coords.latitude + 
    "<br>Longitude: " + position.coords.longitude;
}

</script>
</body>
</html>
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

8

وه‌ڵام: چۆن ئەو شوێنانەی ئەمەوێت زیادی بکەم بۆ sygic

هیچ ڕێگایەکی تر هەیە بتوانم هێڵەکانی (پانی و درێژی) شوێنێک تۆمار بکەم لە خشتەیەکدا واتە بەم شێوەیەبێت

Place Name                  Latitude                Longitude
Nawek                   35.564275                45.432876

ئەوکۆدەی لە پەیامی پێشتر نوسیم لە لۆکال کار دەکات بەڵام خستمە سەر دۆمەین کاری نەکرد نازانم هەڵەم لە چیە؟

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

9

وه‌ڵام: چۆن ئەو شوێنانەی ئەمەوێت زیادی بکەم بۆ sygic

کاک فرمان ئەو کۆدانە کێشەیان نییە.

https://output.jsbin.com/kapasipamo

دیارە دەبێت ئەوە بزانیت کە بەکارهێنەر دەبێت پەسەندی ئەوە بکات Location ی خۆی Share بکات، ئەگەر نە کار ناکات ڕاستەوخۆ. بۆیە دەبێت دڵنیابیت کە ڕێگەت داوە بە ئەوە. ئەگەر نە لە Settings ی Browser ـەکەت سەیری ڕێکخستنەکانی Location بکە.

لە ئێرەش زانیاری زۆرتر هەیە سەبارەت بە HTML5 Geolocation.
http://www.w3schools.com/html/html5_geolocation.asp

من نازانم دەتەوێت ئەنجامی کارەکەت چی بێت، بەڵام ئەوە بزانە ئەو کۆمپانیا گەورانە بە ملیاردەها دۆلار خەرج دەکەن لەسەر سیستەمەکانیان، ئەگەر بە Geolocation شتی گەورەیان بۆ جێبەجێ بێت، کاری تریان دەکرد. مەبەستم ئەوەیە تۆ کە Location ـەکەش وەرگریت، دواتر چی؟ چی لێدەکەیت؟ ناتوانیت هیچی لێ بکەیت چوونکە پێویستت بە نەخشەیەکە کە ئەو ژمارانەی لەگەڵ ببەستیتەوە و لەسەری پیشان بدەیت. بۆ ئەو مەبەستەش شتی وەک Google Maps هەیە، کوردستانیش ئێستا شوێنێکی گرینگ نییە بۆ Google Maps، چوونکە خەرجیی کۆکردنەوە و ڕێکخستنی ئەو نەخشەی شەقامانە بۆ کۆمپانیا گەورەکان ئەوەندە زۆرە کە تا ئێستاش لە وڵاتی وەک لوبنان هیچیان نەکردووە، هەرچەند وڵاتی سەربەخۆن و ڕێگە و بانی باشتریان هەیە لە کوردستان.

دەمهەوێت ئەوە بڵێم کۆکردنەوەی ئەو ژمارانە لە خۆیدا ئاسانە، بەڵام تۆ وەک تاکەکەس کە نەخشەیەکی شەقامەکانت نەبێت ناتوانیت هیچ لە ئەو زانیارییانە بکەیت، یان دەبێت چاوەڕوانبیت تا کۆمپانیایەکی وەک گووگڵ شەقامەکان بە وردی سکان دەکات. مەبەستم لە سکانکردنی ڕاستەقینە و وردە، بۆ نموونە وەک وڵاتێکی وەک سوید.

بۆ نموونە سەیری ئەو نەخشەیە بکە،
https://goo.gl/jdr4mC

کاتێک نەخشەی وەک ئەوەی شەقامەکانت هەبوو، دەتوانیت شتێک لە ئەو دوو ژمارەیە بکەیت، لە کوردستان ئێستاش شەقامەکان ناوی درووست و تەواویان نییە، بۆیە ئەو مەسەلەیە کاتبەرە و ئاساییە، وڵات پێکەوەنان کاتبەرە و ئەو جۆرە کاریگەرییانەشی هەیە.

ئەو ژمارانەی کە تۆ کۆیان دەکەیتەوە کە لەسەر نەخشە ئێستا دایان بنێیت، تەنیا نەخشەیەکی بەتاڵی وەک بیابانت پیشان دەدات، کە ئەوەش لە ڕاستیدا نەخشە نییە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: چۆن ئەو شوێنانەی ئەمەوێت زیادی بکەم بۆ sygic

کاک ئاسۆ من لەیەکێک لە پەیامەکان نوسیم ، لە کۆتایی ساڵی خوێندن مامۆستاکانمان سەردانی خوێندکارەکان دەکەن بۆ مەشقی هاوینە زۆر جار بەزەحمەت شوێنی فەرمانگەکە دەدۆزنەوە ئەگەر ئەو ژمارانەی کە دەیڵێی لایان بێت خێراتر و بەبێ پرسیار شوێنەکە دەدۆزنەوە .
ئێستا من شتێکی ترم تاقی کردەوە لە گۆۆگل ماپ شوێنەکەی خومم دیاریکرد پاشان دەستم داگرت لەسەر شوێنەکەی خۆم هێلەکانی پانی و درێژی دیاریکرد .
دەکرێت کارێکی وا بکەین هەر خوێندکارێک چوە فەرمانگەکە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ئاگاداری دەکەینەوە چێکی شوێنەکەی خۆی بکات و ژمارەکانمان بۆ بهێنێت . مەبەست لەو سکریپتەی کە ویستم لە خشتەیەک تۆماری بکەم ئەوەیە تا خوێندکار بەهەلە کۆد نەنوسێت خۆکارانە ئەوکارە بکرێت تەنها ئەو چیکی شوێنەکەی بکات .

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

11

وه‌ڵام: چۆن ئەو شوێنانەی ئەمەوێت زیادی بکەم بۆ sygic

ئەگەر ئەو ژمارانەی کە دەیڵێی لایان بێت خێراتر و بەبێ پرسیار شوێنەکە دەدۆزنەوە .

نە کاک فرمان وانییە، دیسانەوە، تۆ کە نەخشەت نەبوو لە پشتەوە شەقامەکانی ئەو ژمارانەی لە خۆ گرتبێت ژمارە لە کوێ لێدەدەیت؟ لە چ نەخشەیەک؟ تۆ کە ژمارەکەت لێدا ڕاستە دەزانرێت لە کوێی ئەو زەوییەیە، بەڵام کە پرۆگرامی پیشاندانی نەخشەکە لێرەدا Google Maps وەک نموونە دەهێنینەوە، ناوی ئەو شەقام و ڕێگا و بانەی نەبوو، کە لە فڵان شەقامەوە دواتر کەسەکە بۆ کوێ ببات، چی لە ژمارەکان بکات؟ چۆن ڕێگە پیشانی کەسەکان بدات کاتێک Google Maps خۆی نەزانێت چ شەقامێک دەیانگەنێتە سەر ئەو ژمارەیە؟ کاتێک نەزانێت دوای فڵان شەقام چ شەقامێکی دیکە دێت، لای ڕاستە یان لای چەپ؟ بە سەدان وردەکاریی دیکە کە ئەو سیستەمی GPS ـە پێویستە لێکی بداتەوە لە بۆ هەموو مەترێک شەقام. دڵنیا بە سەرناگرێت و کاتی خۆت بە فیڕۆ دەدەیت هەتا ئەو کاتەی نەخشەیەکی وردت نەبێت پشتی پێ ببەستیت.

من بۆ خۆم تا ئێستا نەخشەی وردی شەقامەکانی کوردستانم لە هیچ شوێنێک نەبینووە و ئەوەی کە هەیە هەر ئەوەی Google My Maps ـە کە تۆ و من و ئەو و ئەو دەتوانین نەخشەی تایبەت بە خۆمان درووست بکەین، بەڵام لەسەر چی درووستی دەکەین؟ دیسانەوە لەسەر ئەو داتایەی کە گووگڵ هەیەتی، گووگڵیش ئێستا داتای وردی کوردستانی نییە، ئیتر نەخشە درووستکردنەکەی تۆ لەسەر ئەو داتایەی کە ئێستا بەردەستە و گووگڵ دابینی کردووە بە بڕوای من کات بە فیڕۆدانە چوونکە داتا نییە کە ژمارەکانت بۆ بکاتە کرداری بەسوود.

ئەوەی کە تاقیت کردووەتەوە، من تاقیم نەکردووەتەوە، ئەگەر پێت وایە کارەکەت جێبەجێ دەکات، لەگەڵی بەردەوام بە، بەڵام نەبوونی نەخشەی شەقام (شەقامی بەردەوام کە لە Point A بتگەیەنێتە Point Z) واتە کارەکەت سەر ناگرێت. GPS و سیستەمی شەقام دۆزینەوە پێویستی بە هەردوو بەشەکە هەیە ئەگەر نە کارناکات. دەبێت هەموو لینکەکانی GPS کار بکات بۆ ئەوەی کار بکات، لە هەر شوێنێک بۆشایی تێکەوت ئیتر بەکارهێنەرەکە سەرگەردان دەبێت و سیستەمەکەش کاری خۆی ناکات کە ئێستا ئەوە ڕاستییەکەیە.

من نازانم چۆن ڕوونتر بینووسم، پێم وایە نەنووسم باشترە.

ئەگەر منیش لێی هەڵەم و زانیاری هەڵەم نووسیووە و کارەکەت گەیشتە ئەنجام، هیوادارم لە کۆتاییدا شتێکی لەسەر بنووسیت، دڵنیام زۆر کەسانێک سوودی لێدەبینن بە خۆشمەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com