بابهت: ٢ پرۆگرامی دەستکاریکردنی ڤیدیۆی خۆڕایی بەتوانا
زۆربەمان بیستوومانە و لە بوارەکەدا باوە کە پرۆگرامەکانی وەک Adobe Premier Pro یان Final Cut Pro بەکار دەبرێت بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ، بەڵام بەکارهێنانی ئەو پرۆگرامانە بۆ هەموو بەکارهێنەرێک گوونجاو نین و زۆر جارێک هەبوونی تایبەتمەندی و توانای زۆر لە نێو پرۆگرامەکان دەکرێت ببنە هۆکاری ئالۆزتر کردنی پرۆسەی کار.
لەم دواییانەدا، یەک دوو پرۆگرامی بە توانای خۆڕا زۆرتر ئاشکرا بوون و بەکارهێنەرانیان ڕۆژ دوای ڕۆژ زۆرتر دەبێت، پێم باش بوو ئەو دوو پرۆگرامە لە ئێرە بنووسم بۆ ئەوەی بتوانن سوودی لێ ببیین لە باتی ئەوەی پرۆگرامی ئالۆز و کراک کراو بەکار ببەن.
یەکەم: Kdenlive
داگرتن،
https://kdenlive.org/download
ڤیدیۆی فێرکاری سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی Kdenlive،
دووەم: DaVinci Resolve
داگرتن،
https://www.blackmagicdesign.com/se/pro … nciresolve
تێبینی: دەبێت کرتە لە داگرتنی DaVinci Resolve 12.5.5 بکەیت نەک Studio.
ڤیدیۆی فێرکاری سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی DaVinci Resolve،