1

بابه‌ت: بارکۆد و iso

کەسێک زانیاری هەیە لەسەر رێکخراوی iso لەسەر تۆمار کردنى بارکۆد لەسەر ئاستى جیهان ؟

International Organization for Standardization
https://www.iso.org/
لە ریزبەندیەکان عێراقی تێدانیە دەکرێت کەسێک زانیاری هەبێ لەسەر ئەوەى چۆن بتوانین عێراق زیاد بکرێـــت!!

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

2

وه‌ڵام: بارکۆد و iso

دەتەوێت چی بکەیت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: بارکۆد و iso

کاک ئاسۆ ئەگەر سەیرێکی بارکۆدێک بکەین کە پێک هاتبێ لە ١٣ ژمارەیی   
٣ ژمارەی یەکەم کۆدی وولاتەکەیە نموونە 9267686540987 لەگەران دەنوسرێ made in iran بەڵام ئەگەر سێ ژمارەکەی یەکەم بگۆرین دەبینین ناوی وولاتەکە دەگۆرێـت 9217686540987 ئەوە دەبێتە  made in india

پرسیارەکە لێرەیە چۆن دەتوانین کۆدێکیش لۆ عێراق تۆمار بکەین
رێکارەکان چین  made in iraq تۆمار بکەین

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

4

وه‌ڵام: بارکۆد و iso

بەڵام بۆچی دەتەوێت تۆماری بکەیت؟ دەتەوێت چی بەدەست بهێنیت؟ چوونکە ئەوەی ISO دەیکات تەنیا دانانی ڕاسپاردەکانە. هەروەها کاتێک دەڵێیت بارکۆد، مەبەستت لە چ جۆرە بارکۆدێکە؟ لە چ بوارێکدا؟ بارکۆد لە خۆیدا لە ڕووی پاراستن، و هتد... ەوە هیچ کاریگەرییەکی نییە، تەنیا مەبەست لە بەکارهێنانی بۆ باشتر ڕێکخستنی بەرهەم و پێکهاتەکانە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: بارکۆد و iso

کاتیک ئێمە بەرھەمیک دروست دەکەم و دەینیرین بو بەغداد و شوینەکانی تری عیراق لە بازگەکان بە بارکود پشکنینی بەرھەمەکان دەکەن زۆر کات لەسەر بەرھەمەکان بارکودەکە دەنووسریت made in trkye
ئەمەش گرفتم بو دروست دەکات و دەلین ئەو بەرھەمە بیانیە
بویە بیویستمانە بو کودیک تا بنووسریت made in iraq

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

6

وه‌ڵام: بارکۆد و iso

Ok، کاری ISO ئەوەیە کە بۆ نموونە بڵێت بارکۆد لەسەر قوتویەکی شیر لە چەندە پیت پێکبێت و چۆن دەستپێبکات و چۆن کۆتایی بێت، پێم وایە خۆشت  ئەوەی لێدەزانیت. کاری ڕێکخراوی ISO لەوێدا کۆتایی دێت، کە بڕیاریان لە ستانداردەکە دا بە هاوکاری وڵاتانی ئەندام. واتە ئەوان خۆیان تێکەڵاوی ئەوە ناکەن کە دواتر کێ و چۆن کۆنترۆڵی ئەو بارکۆدانە دەکرێت.

وڵاتانی جیهان بە عێراقیشەوە لە ISO دەبنە ئەندام (عێراقیش ئەندامە)، دواتر ئەو وڵاتە بۆ خۆی دەستەی لێکۆڵینەوە و ڕێکخستنەوەی کاری نێوخۆی سنووری خۆی هەیە و ئەو ڕاسپاردانەی ISO دەسەلمێنن، بۆیە تۆ دەبێت بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی لەگەڵ COSQC Iraq بکەیت،
http://cosqc.gov.iq/en/home.aspx

ئیدی هەر مەرج و شتێکی دیکەیان هەبێت، دەبێت ئەوان بزانن هەنگاوی داهاتووت چی بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com