1

بابه‌ت: چۆن ببینە پرۆگرامداڕێژێکی سەرکەوتوو ؟

چۆن ببینە پرۆگرامداڕێژێکی سەرکەوتوو ؟
بوون بە پرۆگرامەر پرۆسەیەکە کە پێویستی بە بنیاتنانی شارەزایت هەیە ڕۆژ بەڕۆژ و ساڵ لەدوای ساڵ، پرۆگرامینگ دەکرێت ببێتە هەستێکی خۆش یا ببێتە بژێوی ژیانت  لەم بابەتەدا هەوڵ ئەدەین گرنگرین ئەو هەنگاوانە باس بکەین کەپێویستە دەستی پێی بکەین ئەگەر بمانەوێت ببینە پرۆگرامەر

هەنگاوی یەکەم: کۆرسێکی سەرەتایی وەبگرە لەسەر یەکێک لەم بابەتانە یان هەمویان;
ـ1ـ Logic ی کۆمیوتەر فێربە چۆن کاردەکات.
ـ2ـ فێری کردارە بیرکاریەکان ببە چونکە پرۆگرامەری سەرکەوتو ئەو کەسەیە لەبیرکاری زیرەکە!
ـ3ـ خۆت فێری چەند زمانێکی پرۆگرامینگ بکە ، شێواز و ستایلی کۆدەکان فێربە ، هەنگاو بنێ بەرەوە OOP لە کۆدەکانت بەکاربهێنیت ئەمەش بەدەست پێکردن بەچەند زمانێکی ئاسان وەک   Python ، Ruby  یان Pascal لەسەرەتادا و دواتر زیاتر قوڵببەوە لەزمانەکانی ++C ، C# یان Java .

هەنگاوی دووەم: چەمکی داتابەیس(بنکەی زانیاری) فێرببە لەوانە Table(خشتە)، View(پیشاندان)، queries(کویری) و procedures(پرۆسیجەر)
دەتوانیت هەر جۆرە داتابەیسێکی سادە بەکارببەی لەوانە
Microsoft Access
Paradox
Fox pro
MySql
ـMySql باشترین جۆری داتابەیسە کەدەتوانی بە ئاسانی فێری بیت و خۆڕاییشە ،وە  چەندەها فێرکاری لەبەردەستە لەئاستی سەرەتایی تاوەکو بەرزترین ئاست.

هەنگاوی سێیەم: بڕیاربدە دەتەوێت ببیتە چ جۆرە پرۆگرامداڕێژێک
جۆرەکانی پرۆگرامەر بەشێوەیەکی ئاسایی دابەش دەبێت بەسەر ئەم چەند جۆرەدا
ـ1ـ Web Programmer: پرۆگراممەر بۆ داڕشتنی وێب سایت
ـ2ـ Desktop application programmer : ئەمەش دوو جۆرە
    ـ أ ـ Operating system (OS) oriented  programmer : کە ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لەو کەسانەی کە سیستەمی کۆمپیوتەر دروست ئەکەن.
    ـ ب ـ Platform-independent programmer : پرۆگراممەری پلاتفۆڕی سەربەخۆ.
ـ3ـ Distributed applications programmer : زیاتر ئەرکیان دروست کردنی ئەو پرۆگرامانەیە کە دەتوانرێت لەسەر چەند کۆمیوتەرێک کاربکات لەهەمان کاتدا لەناو نێتۆرکێک و زانیاریەکان لەسەر سیرڤەر خەزن دەکرێت.
ـ4ـ Library/platform/framework/core programmer : ئەمانە پرۆگرامەری بەتوانان کەهەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی Library و فرەیم وۆرکەکان
ـ5ـ System programmer : کە ئەمەش سێ جۆرە و کار لەسەر دروست کردن و پەرەپێدانی سیستەم دەکەن
   ـ أ ـ Kernel programmer
   ـ ب ـ Driver programmer
   ـ ج ـ Compiler programmer
ـ6ـ Programming scientist : کەئەمەش زیاتر کار لەسەر algorithm دەکەن.
ـ7ـ Mobile App Programmer : ئەمانەش کاریان دروست کردنی ئەپی مۆبایلە.

هەنگاوی چوارەم: فێری ئامراز و زمانی پرۆگرامینگی  هەڵبژێراوت ببە کە دەتەوێت کاری تیا بکەی، لەخوارەوە بەکورتی باسی بەشی web programmer و desktop app programmer  ئەو کارانە ئەکەین کە پێوستە بیکەی بۆ چەندین جۆری جیاواز لە پرۆگرامینگ .

پرۆگرامداڕێژی وێب : Web Programmer
هەنگاوی یەکەم لە وێب پرۆگرامینگ: بزانە وێب پرۆگرامینگ چی پێوستە !
ـWeb application بریتیە لە پرۆگرامێک کە بەشێویەک دیزانین کراوە کار بکات لەسەر پێکهاتەی ئینتەرنێت(intetnet architecture) ، کە ئەمەش مانای وایە کە ئێمە دەتوانین لەڕێگەی برەوسەرەوە وەک کرۆم یان فایەرفۆکسەوە ئەم ئەپلیکەیشنانە بەکاربهێنین کە دروست کراون لەسەر باشترین ستاندارەکانی تەکنەلۆژیایی وێب وەک ;
HTTP, FTP, POP3, SMTP, TCP, IP protocols, HTML, XML, Coldfusion, ASP, JSP, PHP, ASP.NET

هەنگاوی دووەم لە وێب پرۆگرامینگ:
سەیری چەندەها سایتی جیاواز بکە بۆ ئەوەی فێربیت شێوەیان چۆنە.
ئاسانترین ڕێگا لەهەموو برەوسەرەکان دەتوانیت کلیکی لای ڕاست بکەی و کرتە لەسەر View Source یان F12 بکەی سەیری شێواز و چۆنیەتی داڕشتنی کۆدەکان بکەی، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت سەیری چەندین جۆری جیاواز لەسایت بکەی.

هەنگاوی سێیەم لە وێب پرۆگرامینگ:
بەلانی کەمەوە فێری یەکێک لەو تەکنیکانە یان شێوازانە ببە کە بتوانی بەشێوەیەکی diagram کارەکەتی تیا جێبەجێ بکەیت بۆ نمونە ئەتوانی  Microsoft Visio بەکارببەی

هەنگاوی چوارەم لە وێب پرۆگرامینگ: پێکهاتەی سایتەکەت دابنێ ئەمەش بە دروست کردنی web diagram هێڵکاری وێب ، site map نەخشەی سایت و navigation structure داڕشتەی گەڕان

هەنگاوی پێنجەم لە وێب پرۆگرامینگ: کۆرسێکی فێرکاری وەربگرە لەسەر گرافیک دیزاین
یەکێک لەو هۆکارانەی وادەکات ماڵپەرێکی سەرکەوتوو دروست بکەی بونی دیزانێکی جوانە بۆیە هەوڵ بدە شارەزاییت هەبێت لە بەرنامەکانی دیزاین

هەنگاوی شەشەم لە وێب پرۆگرامینگ: فێری بنچینەی کارکردنی ئینتەرنێت ببە ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لەوەرگرتنی فکرەیەکی عام لەسەر;

ـ پڕۆتۆڵەکانی خزمەتگوزاری وێب( Base Web services protocols) فێرببە واک  (HTTP, FTP, SMTP, and POP3 or IMAP4)
ـ سۆفتوێری ڕاژەی وێب (Web server software) بەتایبەت خۆت فێری ئەو پلاتفۆرمە بکە کە دەتەوێت کاری لەسەر بکەیت.
ـ Web browsing software.
ـ Email server and client software

هەنگاوی حەوتەم لە وێب پرۆگرامینگ: فێری زمانی HTML و CSS ببە
کەئەمەش ئەو ئەو ڕوکارەی کە پیشانی بەکارهێنەری ئەدەیت لەڕێگەی ئەم زمانانەوە ئەبێت

هەنگاوی هەشتەم لە وێب پرۆگرامینگ: فێری XML و تەکنەلۆژیایی پەیوەندیدار بە XML ببە وەک XSL and XPath  (داواکراو نیە بەڵام بیزانیت سودی هەیە)

هەنگاوی نۆیەم لە وێب پرۆگرامینگ: سایتێکی نەگۆڕ دروست بکە و پەرە بەتواناکانت بدە لەسەر HTML

هەنگاوی دەیەم لە وێب پرۆگرامینگ: فێری زمانی client-side scripting language ببە لەوانە جاڤا سکریپ و هەوڵ بدە پرۆژەی زۆر دروست بکەی و زیاتر پێشبکەویت لەو بوارەدا چونکە زۆر پێوستت پێی دەبێت

هەنگاوی یازدەهەم لە وێب پرۆگرامینگ: بەلانی کەمەوە فێری یەک زمانی  server-side programming language ببە لەوانە   Node ، PERL ، PHP  یا Python

هەنگاوی دوازدەهەم لە وێب پرۆگرامینگ: دوای ئەوەی فێری زمانێکی پرۆگرامینگ بووی بۆ server side دەست بکە بە دروست کردنی سایتێک کەهەموو ئەو شتانەی فێربووی کۆی بکەیتەوە و بڵاوی بکەوە لە وێب 😊

پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەرDesktop Application Programming

هەنگاوی یەکەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: بزانە چیت دەست دەکەوێت لە پرۆگرامکردنی بەرنامە بۆ کۆمپیوتەر.
زۆربەی هەرەزۆری پرۆگرمداڕێژەکانی کۆمپیوتەر کۆد دەنوسن بەمەبەستی بازرگانی و دەست کەوتنی قازانج یاخود فکرەیەکیان هەیە لەو بوارەدا یاخود بۆ کارئاسانی و باشتر کردنی کارەکان و گێڕانەوەی کات بۆ نمونە پرۆگرامی بەڕێوەبردنی فەرمانبەران و هتد...

هەنگاوی دووەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر:
فێربە دەربارەی جۆرە جیاوازەکانی پێکهاتەی ڕەقەڵای کۆمپیوتەر (computer hardware architectures)
کۆرسێکی سەرەتایی دەربارەی دیزاینی سوڕی کارەبایی و کۆرسێک دەربارەی پێکهاتەی کۆمپیوتەر بەسودە، خوێندنەوەی چەند بابەتێک سودێکی زۆری دەبێت بۆت
پێشنیار دەکەم ئەم دوو ئارتیکڵە بخوێنیتەوە .
https://goo.gl/mxmZeq
https://goo.gl/piK4I8

دوای ئەوەی لەسەرەتادا فێری زمانێکی پرۆگرامکردن بوویت دەتوانیت بگەڕێیتەوە سەر ئەو هەنگاوە.

هەنگاوی سێیەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: پێشەکیەک وەربگرە لەسەر
ـ1ـ procedural : بریتیە لە زنجیرەیەک (پێکهاتە)داڕشتەی باش پێک پێکەوە بەستراو لە هەنگاوەکان و ڕێساکان لەناو کۆنتێکستی(دەق)ـی پرۆگرامینگ بۆ نوسینی بەرنامەیەک. کە لەناویدا بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەڕبڕینەکان(statments) ، فەنکشنەکان و فرمانەکانی تێدایە بۆ ئەنجام گەیاندنی فەرمانێکی کۆمپیوتەری یان بەرنامە.
ـ2ـ object oriented : بریتیە لە مۆدیلێکی زمانی پرۆگرامینگ لەسەر بنەمای چەمکی ڕێکخستن لەسەر Object و Data نەک (actions)فرمانەکان و لۆجیک.
ـ3ـ functional programming paradigms.

هەنگاوی چوارەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: کۆرسێک سەرەتایی وەربگرە لەسەر یەکێک لە procedural programming language
گرنگ نیە چ زمانێکی پڕۆگرامداڕێژیت هەڵبژاردووە پێویستە فێری procedual ببیت لەئاستی سەرەتاییەوە بۆ ئاستی بەرز.

هەنگاوی پێنجەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: بەلانی کەمەوە بەئاستێکی پێشکەوتوو فێری یەکێک لە تەکنیکەکانی مۆدیلینگ ببە لەوانە UML یان ORM.

هەنگاوی شەشەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: دەست بکە نوسینی پرۆگرامی بچوک بە شێوازی console .
بۆ ئەوەی پەرە بەتواناکانت بدەی هەوڵبدە چەندین پرۆژەی بچوک دروست بکەی و بەردەم سەیری نمونەی فێرکاری بکە.

هەنگاوی حەوتەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: ئێستا کاتی ئەوەیە کۆرسێکی ئاست بەرز وەربگری بۆ فێربونی ئەو زمانەی هەڵتبژاردووە.
پێش ئەوەی دەست بکەی بەم کۆرسە دڵنیابە ئەمانەی خوارەو فێربویت و بەکارت هێناوە لە کۆدەکانت .
ـ1ـ وەرگرنتی داتا و پیشاندانی ئەنجام بۆ بەکارهێنەر.
ـ2ـ تێگەشتن لەچۆنیەتی جێبەجێ کردنی لۆجیک و بەجێهێنانی پرۆگرام لە زمانی procedual .
ـ3ـ declare ناساندنی گۆڕاو و پێدانی نرخ و بەراوردکردنی .
ـ4ـ تێگەشتن لە مەرجەکرداریەکان وەک
if...then....else
select/switch..case
ـ5ـ ئەڵقەی دوبارەبونەوە وەک
do...while/until
for...next
ـ6ـ ستایڵی دروست کردنی فەنکشن و بانگکردنی
ـ7ـ جۆرەکانی Data type وەک int و string
ـ8ـ User defined data types جۆری داتای پێناسەکراو وەک
records/structs/units
ـ9ـ تێگەشتن لە overloading ئەگەر زمانەکەت پاڵپشتی بکات.
ـ10ـ بەکارهێنان و تێگەشتن لە ئەو مێثۆدانەی کە بەهۆیەوە ئەتوانین memory بەکارببەین.

ـ11ـ ئەگەر زمانەکەت پاڵپشتی  operators overloading دەکات ئەوا لێی تێبگە.
ـ12ـ ئەگەر زمانەکەت پاڵپشتی delegates/function pointers دەکات ئەوا لێی تێبگە.

هەنگاوی هەشتەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: ئەوەی فێربوویت بەئەنجامی بگەینە بەشێوازی OOP.

هەنگاوی نۆیەم لە پرۆگرامداڕێژی کۆمپیوتەر: کۆرسێکی فێرکاری وەربگرە بەلانی کەمەوە بۆ زمانێکی تری پرۆگرامینگ
هەوڵ بدە فێری زمانێکی تر ببە هەروەک چۆن زۆربەی پرۆگرامەرە پێشکەوتوەکان ئەم کارە دەکەن، بێگومان ئەم کارە ئاسان دەبێت چونکە قوڵبویتەوە لە پرۆگرامینگ قسەیەک هەیە دەڵێت "بەلانی کەمەوە هەموو ساڵێک فێری زمانێک ببە، زمانی جیاواز هەمان کێشەت بۆ چارەسەر دەکات بەڕێگەی جیاواز"
هەوڵ بدە لەم دوو بوارە زیاتر قوڵبیتەوە
Logic programming paradigm.
Functional programming paradigm

بەهیوای سودی لێوەرگرن ، لەهەرکەموو کورتیەک بمانبورن

2

وه‌ڵام: چۆن ببینە پرۆگرامداڕێژێکی سەرکەوتوو ؟

dast xosh .balam bo layanay web programming abet grngy ba layany security  bdret

127.0.0.1

3

وه‌ڵام: چۆن ببینە پرۆگرامداڕێژێکی سەرکەوتوو ؟

دەستخۆش.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

4

وه‌ڵام: چۆن ببینە پرۆگرامداڕێژێکی سەرکەوتوو ؟

دەستەکانت خۆش بێت

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

5

وه‌ڵام: چۆن ببینە پرۆگرامداڕێژێکی سەرکەوتوو ؟

سوپاس هاوڕێیان دەستی ئێوەش خۆش بێت