1

بابه‌ت: ئایا جۆری هاشکردنی پاسوۆرد لەم punbb چۆنییە

فۆڕمێکم لەبەر دەستە بۆ تۆماربوون ئەمەوێ هەمان تەیبڵی داتابەیزی users ی بنەڕەتی punbb بەکاربێنم بەڵام جیا لەو فۆڕمەی تۆماربوونەی مەکۆ  جا

ئەمەوێ بزانم جۆری ئەو هاشی پاسۆردە چییە ، چونکە کە لە فۆڕمە نوێکە تۆمار ئەبم ناتوانم لە مەکۆکەوە بچمە ژوور ئەڵێ ‌هەڵە هەیە لە ووشەی نهێنی و نازناو ، بێگومان هەڵەکە بۆ دەگەڕێنمەوە بۆ نەگونجاندنی جۆری پاسوۆردەکە .

لەو فۆڕمەی بەکارم هێناوە فەکشتنی پهپ یە .

  $password_hash = password_hash($passMember, PASSWORD_BCRYPT);

2

وه‌ڵام: ئایا جۆری هاشکردنی پاسوۆرد لەم punbb چۆنییە

برادەران پێویستم بە زانیارییەکە

3

وه‌ڵام: ئایا جۆری هاشکردنی پاسوۆرد لەم punbb چۆنییە

PunBB لەسەر بنەمای SHA1 هاشی وشەکان دەکات.
هەر ئەوە نییە کۆدەکان ڕوونووس بکەیت، PunBB سکریپتێکی تەواوە و لەسەر ئەو تەیبڵە بنیادنراوە، ئەگەر بتەوێت هەمان شت وەک خۆی بەکار ببەیتەوە دەبێت بەشێک لە کۆدەکانی PunBB بەکار ببەیتەوە یان بۆ خۆت کۆدی نوێ بنووسیت.

http://punbb.informer.com/forums/post/155696/#p155696

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: ئایا جۆری هاشکردنی پاسوۆرد لەم punbb چۆنییە

ئێستا من ئەگەر کۆدەکان ڕێك بخەم و بەشێوەی SHA1 پاشەکەوتی بکەم کێشەی نابێ ؟

5

وه‌ڵام: ئایا جۆری هاشکردنی پاسوۆرد لەم punbb چۆنییە

فۆڕمێکم لەبەر دەستە بۆ تۆماربوون ئەمەوێ هەمان تەیبڵی داتابەیزی users ی بنەڕەتی punbb بەکاربێنم بەڵام جیا لەو فۆڕمەی تۆماربوونەی مەکۆ  جا

واتە تۆ لە ڕاستیدا هیچ پێویستت بە ئەوە نییە دەستکاری میکانیزمی چۆنیەتی هاشکردنی وشەی نهێنی PunBB بکەیت، من نازانم ئەو کۆدەی کە داتناوە لە کوێوە هێناوتە، سەرەڕای ئەوەش ناتوانیت هەر لە خۆتەوە فۆرمێکی دیکە دیزاین بکەیت و بڵێیت ئیتر با زانیارییەکانی بنێرمە ئەو Table ـە. ئەگەر سەیری Table ـەکە بکەیت دەبینیت خانەیەکی تێدایە بە ناوی Salt، واتە هەموو وشەیەکی نهێنی Salt  ی تایبەت بە خۆی هەیە، بۆیە تۆش دەبێت بە شێوەیەک لە شێوان ئەو کارە جێبەجێ بکەیت، یان هەر ئەوەتە میکانیزمی PunBB بەکار ببەیت کە بۆ خۆی ئەو کارە جێبەجێ دەکات.

پێشنیاری من ئەوەیە، فۆرمی PunBB خۆی لە پەڕەی register.php دەربهێنە، دواتر فۆرمەکەی خۆت لەسەر ئەو بنیاد بنێ، یان جیاوازی فۆرمی تۆ لەگەڵ ئەوەی PunBB چییە؟ چوونکە میکانیزمی درووستبوونی هاش پەیوەندی ڕاستەوخۆی نییە بە فۆرمەوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: ئایا جۆری هاشکردنی پاسوۆرد لەم punbb چۆنییە

دەستخۆش کاک ئاسۆ تەکنیکیكی ترم بەکارم هێنا جیا لەوانەی PunBB چونکە کێشەم بۆ دروست ئەبوو .