1

بابه‌ت: درەنگ نوێ بوونەوەی پەڕگە دەستكاری كراوەكان

سڵاو.
كە دەستكاری پەڕگەیەكی مەكۆیەكەمان دەكەین و دواتر بە FTP بەرزی دەكەینەوە ڕاستەوخۆ لە وێبگەر گۆڕانكارییەكان دەرناكەون! نازانم ماوەكەی چەندە یان چۆن دواتر نوێ دەبێتەوە و چاكارییەكانمان تێیدا دەردەكەوێ! هۆكار چیە؟!

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

2

وه‌ڵام: درەنگ نوێ بوونەوەی پەڕگە دەستكاری كراوەكان

ئەوە پەیوەندی بە مەکۆوە نییە، پەیوەندی بە کاش و کاشکردنی وێبگەڕەوە هەیە.
بۆیە دەبێت لە هۆستەکەت بپرسیت، ئەگەر شتێکی وەک CloudFlare بەکار دەبەیت، لەوێش Caching ـیان هەیە کە ئەگەر درووست ڕێکنەخرابێت لە ئەو شێوازە کێشەیە درووست دەکات.

لە تەنیا حاڵەتێکدا PunBB بۆ خۆی دەبێتە هۆکاری کێشە، کە دەستکاری فایلێکت کردبێت کە پەیوەندیدار بێت بە فایلەکانی نێو بوخچەی cache ی PunBB، جا دەستکاری چ فایلێکت کردووە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3 (دەستکاری کراوە: Rawan 2017-05-07 07:13:23)

وه‌ڵام: درەنگ نوێ بوونەوەی پەڕگە دەستكاری كراوەكان

لە زۆربەی کۆنتڕۆل پانێلی وێبسایتەکان دا، سێرڤەرەکە خۆی کاتی بۆ cache  داناوە، بە هەلبژاردنی کات، باشترە سەیری بکەی زیاتر. یان لە فایلی htaccess سەیری بکە بزانە کاتیان بۆ نەداناوە وەک ستاندارد.
کامە سێرڤەر بەکار دەبەی؟

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

4

وه‌ڵام: درەنگ نوێ بوونەوەی پەڕگە دەستكاری كراوەكان

ئاسۆ نادری نووسی:

ئەوە پەیوەندی بە مەکۆوە نییە، پەیوەندی بە کاش و کاشکردنی وێبگەڕەوە هەیە.
بۆیە دەبێت لە هۆستەکەت بپرسیت، ئەگەر شتێکی وەک CloudFlare بەکار دەبەیت، لەوێش Caching ـیان هەیە کە ئەگەر درووست ڕێکنەخرابێت لە ئەو شێوازە کێشەیە درووست دەکات.

- لەوساوە ئیمەیڵم بۆ كردوون، هەواڵێك هەبێ بە برای خۆم دەڵێم.

ئاسۆ نادری نووسی:

لە تەنیا حاڵەتێکدا PunBB بۆ خۆی دەبێتە هۆکاری کێشە، کە دەستکاری فایلێکت کردبێت کە پەیوەندیدار بێت بە فایلەکانی نێو بوخچەی cache ی PunBB، جا دەستکاری چ فایلێکت کردووە؟

- چونكە هەوڵێكی زۆرماندا بۆ گۆڕینی وەشان و نەكرا 1.4.4 دابنێین، زۆرترین جار بوخچەی cache ی PunBB سڕاوتەوە و دەستكاری كراوە. بۆیە ئەگەر خەتای ئەوەبێ چی بكەین؟

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

5

وه‌ڵام: درەنگ نوێ بوونەوەی پەڕگە دەستكاری كراوەكان

Rawan نووسی:

لە فایلی htaccess سەیری بکە بزانە کاتیان بۆ نەداناوە وەک ستاندارد.

- زیاتر لە فایڵێك بەو ناوە هەیە!

Rawan نووسی:

کامە سێرڤەر بەکار دەبەی؟

- لە ئێستادا لای برایانی 'مایكڕۆ كورد'ە

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

6

وه‌ڵام: درەنگ نوێ بوونەوەی پەڕگە دەستكاری كراوەكان

- چونكە هەوڵێكی زۆرماندا بۆ گۆڕینی وەشان و نەكرا 1.4.4 دابنێین، زۆرترین جار بوخچەی cache ی PunBB سڕاوتەوە و دەستكاری كراوە. بۆیە ئەگەر خەتای ئەوەبێ چی بكەین؟

ئەوە شتێک نییە لە ئێمەی بپرسیت، بە پێچەوانەوە لە خۆت بپرسیت.
کە دەستکاری چیت کردووە؟
لە چ دێڕێکدا؟
چ کاریگەرییەکی ھەبوو؟
و ھتد....